𐦍 20

1.2K 215 273
                                    


هــەموو شـتـێـک بـۆ ئـێـوەتـەواوی دونـیـا وئــەوەشی لـەنێـویدا هەیە تــەنهـا ئــەو بــۆ مــنـ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هــەموو شـتـێـک بـۆ ئـێـوە
تـەواوی دونـیـا
و
ئــەوەشی لـەنێـویدا هەیە
تــەنهـا
ئــەو بــۆ مــنـ









🍃





لیلی بەسەرسوڕمانەوە سەیری تایهیۆنگی کرد و دواتر سەیری دایکی و لویس'ی کرد پاشان دووبارە سەیری تایهیۆنگی کرد و
بەخێرایی بەترسەوە سەیری باوکی کرد

باوکی لیلی / کچم بهێڵە بێنە ژوورەوە

‎لیلی بە شڵەژاوییەوە سەیری بەردەمی خۆی کرد و دواتر سەیری تایهیۆنگی کردەوە کە زەردەخەنەی بۆ دەکرد و چەپکە گوڵەکەگ هێنایە نزیکتر

‎لیلی کاتێک بەبێ هۆکار فرمێسکەکانی لەگەڵ زەردەخەنەکەی دەرکەوت گوڵەکانی وەرگرت و فەرمووی کرد تاکو بڕۆنە ژوورەوە

‎دایکی لیلی / سوپڕایزەکەت پێ چۆن بوو لیلی ؟
‎وتی و ڕۆشتە ژوورەوە
‎لویس / قەرزەکەی خۆمم دایەوە (ماچێکی نێوچەوانی کرد )

‎ئایرا / پێم وایە دەبێت شتێکی سوێر بدەینە خۆشەویستەکەت پێت چۆنە ؟؟


‎ئایرا و لیلی بە دڵێکی سەرشێتانە و خۆشحاڵەوە قاوەیەکی تاڵی پڕ لە خوێیان بۆ تایهیۆنگ ئامادەکرد

‎ئایرا / دەی لیلی کاری تۆیە ئەمە ببەیت


‎لەلای درگاکەوە سەیری تایهیۆنگی کرد و زەردەخەنەیەکی شەرمنی بۆ کرد
‎نەیدەتوانی لێکی بداتەوە کە لەم ساتەدا چەندە ئاشقی تایهیۆنگە وە تایهیۆنگە چەندە جوانە کاتێک بەو شێوەیە و بە ژیکەڵەیی لەویادا دانیشتووە ' هەناسەیەکی قوڵی دا و ڕۆشتە ژوورەوە و قاوەکەی لەبەردەم تایهیۆنگدا دانا و لەنێوانی دایک و لویس'دا دانیشت و لە شەرمدا نەیدەوانی سەری بەرز بکاتەوە

لـیـلی
کاتێک بەم شێوەیە ناز و شەرم تێکەڵ دەکەیت
تایهیۆنگ 'ت بۆت دەمرێت
بەهێواشی هۆگری یەک بە یەکی نازەکانت دەبێت

﮼خۆشه‌ويستی‌لیلیWhere stories live. Discover now