༺ღ༒ ⍴ᥲr𝗍 17 ༒ღ༻

1.1K 163 323
                                    

"لــــەدووری مــــن
چـۆن هــــەنــــاســـەت دا..؟"
❀•°•═════ஓ๑♡๑ஓ═════•°•❀


- دوای دوو مانگ -

Taehyung Pov

2 مانگ تێپەڕیوە بەسەر هەڵهاتنی چاو سەوزەکەم بەتووڕەی دانیشتووم و دەخۆمەوە وەک هەر ڕۆژێکی تر کاری ئەم دوو مانگەم تەنها گەڕان بووە بەدوای یۆراکەم بەڵام نیە و نیە دەڵێی زەوی دەمی کراوەتەوە و چووەتەوە ناوی و ون بووە هەموو ڕۆژ دەچم بۆ ژووری سزادانی ئەو گەوادە و خانەوادەکەی کوڕی پوری یۆرانگ یۆنجوون پێشتر پاسەوانم بوو بەڵام نەمزانیبوو لەپشتەوە چەقۆم لێدەدات دەڵێت من نازانم لەکوێیە بەڵام من باوەڕی پێناکەم پووری یۆرانگ واتە دایکی یۆنجوون تەنها داوای ئەوە دەکات بچێتە سەر گۆڕی خوشکەکەی واتە دایکی یۆرانگ بەڵێ دوو مانگ بەر لەئێستا دایکی یۆرانگ مرد من لە یۆرانگم شاردەوە بڕیارمدا دوای ئەو پێنج ڕۆژە کە هاتمەوە پێی بڵێم بەڵام ڕۆیشت و بەجێی هێشتم گەر ئێستا دایکی یۆرانگ بمایە زۆر بەخراپی سزام دەدا بەجۆرێک جەستەی یەک ئینجی بەساغی نەدەما ئەم دوو مانگە خوشکە بچووکەکەی یۆرانگ کە ناوی سۆیانگە لەکۆشک وەک شازادە دەژی من ئەوم خۆشدەوێت چونکە لەیۆرانگی خوشکی دەکات و ئەوم بەبیردێنێتەوە لەدوای یۆرانگەکەم سۆیا تاکە کەسە زەردەخەنە دێنێتە سەر لێوم دایکم و تاریانگ زۆر پێوەی پەیوەست بوونە و خۆشیان دەوێت تەنانەت جیمین و جۆنگکووکیش زۆریان خۆشدەوێت کچێکی زۆر شیرین و کیوتە دەبێت ئێستا چاو سەوزەکەم لەکوێ ببێت؟ ئێستا سکی بووە بە دوو مانگ دەبێت سکی گەورە بوو بێت؟ دەبێت کوڕەکەم تا چەندێکی تر لەدووری من بمێنێتەوە؟

من لێی خۆشنابم دەبێت بەقوورسترین شێوە سزای بدەم بەجۆرێک تۆبە تۆبەی پێ بکەم وە هاوڕێیەکی هەبوو بەناوی سایۆنگ یارمەتی دابوو لەڕاکردنی منیش بەبێ بیرکردنەوە لەناوەڕاستی گۆڕەپانی لادێکە کوشتم بەڵێ
من هاوڕێی منداڵی یۆرام کردە ژێر خۆڵ
نەمدەویست بیکوژم چونکە باوکی دڵسۆزمە بەڵام ئەو ڕێزەی باوکیم کردە ژێر پێم و بەیەک فیشەک کۆتایم بەژیانی هێنا باوکی نەیوێرا هیچ بڵێت بەڵام سایۆ هیچ نەدەترسا کۆتا قسەی بریتی بوو لە

"یۆرانگ لەبیرم مەکە"

بەڵام بێ هیچ بەزەیەک کوشتم و لاشەکەیم فڕێدایە دەست سەگ و گورگەکان و پارچە پارچەیان کرد جیهوون وەک شێتی لێهات تا ئێستاش قسەم لەگەڵ ناکات بەڵام ناوێرێت یەک وشەی هەڵە بەرامبەرم بەکاربهێنێت چونکە جیمین ئاقڵی کردووە

بەبێزاری لەسەر بێدەکە هەڵسام و ڕۆیشتم خۆم بشۆم زۆر گرنگی بەخۆم نادەم لەدوای چاو سەوزەکەم تەنانەت قژم بەشێوازێکی زۆر بەرچاو درێژ بووە و کوورتم نەکردوەتەوە لەگەرماو هاتمە دەرەوە دوای گەرماوێکی خێرا و جلێکم پۆشی و قژم لەدواوە بەست و بەڕێکەوتم بۆ خوارەوە

کوڕی بێ خاوەن |ктн| (کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now