"ناسکیم لەدایکم و هێزیشم لەباوکمەوە وەرگرتووە
دەزانم کەی ناسک بم و کەی پیاوانە"━━ᰔ━━━━༺♡༻ ━━━ᰔ━━━
Yorang Pov
ئەمە تەنها کابووسێک بوو!
بینیم یوری و نارا تازە لەخەو هەڵساون وادیارە بەهۆی ڕاچەڵەکانی منەوە ئەوانیش ڕاچەڵەکاون بەخێرای یوری پەرداخێک ئاوی بۆم هێنا و منیش بەدەستی لەرزیوەوە لێم وەرگرت و بەخێرای بۆ لێوە وشکەکانم برد و چەند قومێکم لێدا و بەخێرای پەرداخەکەم دایەوە دەست یوری بەڕێزەوە لێی وەرگرتم چاوم چووە سەر کاتژمێرەکە بینیم کاتژمێر 8:30 ی بەیانیە!
بۆچی منیان هەڵنەساندووە؟! بەشۆکەوە لەنارام ڕوانی بەخێرای ڕووی گێڕا بۆ لایەکی تر بەترسەوە بەتووڕەی وتمیۆرا: بۆچی هەڵتان نەساندووم؟
نارا بەترسەوە سەری بەرز کردەوە دەبێ تایهیۆنگ چی فەرمانێکی پێیان کردبێت؟ بەترسەوە دەستەکانی خۆی دەگوشی و سەیری هەموو لایەکی دەکرد تەنها من نەبێت منیش بەتێنەگەشتنەوە چاوم چووە سەر یوری و بەچاو پێم وت قسەبکات یوری کەمێک چوەوە دواوە و بەترسەوە سەری بەرزکردەوە و وتی
یوری: گەورەم فەرمانی کردووە بۆ ئەم بەیانیە لەژوورەکەتان نان بخۆن ڕێوڕەسمی سزادانی خاتوو داڤی هەیە بۆیە نایەوێ تۆ لەوێ ئامادە ببیت
چاوم لەشۆکدا کرایەوە واتە سزای داڤی دەدەن؟؟ بەڵام چی سزایەک؟؟ دەبێ بۆچی تایهیۆنگ ڕێگا نەدا بچم بۆ ڕێوڕەسمەکە بەخێرای هەڵسامەوە یوری و نارا سەریان دانواند بەبێ بیرکردنەوە لەوەی ئازارم هەیە ڕام کرد بۆ دۆڵابەکەم و جلێکی ڕەشی پۆشتەم هەڵگرت و بەڕاکردن بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشتم ناتوانم خۆم بشۆم برینم زۆرە بەڵام دەتوانم بەخێرای سەر و قژم بشۆم و بڕۆم
گەرماوێکی پێنج خولەکیم کرد و جلە ڕەشەکەمم بەخێرای پۆشی و لەگەرماوەکە هاتمە دەرەوە بینیم نارا و یوری لەلای مێزی مەیکەپ کردنەکە چاوەڕێمن بەخێرای ڕۆیشتم و لەسەر مێزەکە دانیشتم نارا دەستی کرد بەوشکردنەوەی قژم و شانە کردنی بوو و یوری دەستی کرد بەمەیکەپ کردن دەیانزانی زۆرم پەلەیە بۆیە بەخێرای ئەنجامیان دەدا
دوای نزیکی 10 خولەک تەواو بوون بەخێرای هەڵسامەوە و ئەوانیش شتەکانیان کۆدەکردەوە بەڵام وادیارە تای فەرمانی پێ کردوون لەمن دوورنەکەونەوە چونکە هەرکە بەرەو دەرگاکە بەڕێکەوتم یوری و نارا بەڕاکردن بەدوامدا هاتن پو دەرگاکەیان بۆم کردەوە و سەریان دانواند
جلەکەی یۆرا
ESTÁS LEYENDO
کوڕی بێ خاوەن |ктн| (کۆتای هاتووە)
Fantasíaنووسەر : میرا🦋♥ بەرگی کتێب بەتایبەت لەلایەن @JEON_MOLYm درووستکراوە📖♥! "کیم تایهیۆنگ کوڕی سەرۆک لادێکەیە" "ڕەش و سپی جیاوازن هەروەک من و تۆ" "دایکم ناتوانێ ڕزگارم بکات لەو سەرسەریە" "خۆزگە باوکێکم دەبوو ڕزگارم بکات لەو شێتە" "من نامەوێ ڕوخساریشی ب...