༺ღ༒ ⍴ᥲr𝗍 34 END ༒ღ༻

1.6K 195 383
                                    

"مرۆڤەکان سێ جۆرن:
هەندێکیان وەک هەوا وان . . .
هەمیشە پێویستت پێیانە
هەندێکیان وەک دەرمان وان . . .
هەندێ کات پێویستت پێیانە
هەندێکیان وەک نەخۆشی وان . . .
هەرگیز پێویستت پێیان نیە"
꒷︶꒷꒥꒷‧₊˚꒷︶꒷꒥꒷‧₊˚

Taehyung Pov

تەماشای خۆشترین دیمەنم دەکرد مێرووەکان جەستە پڕ و ئەسمەرەکەی داڤیان پارچە پارچە دەکرد بەزیندووی بەچێژەوە تەماشام دەکرد تا لەناکاو دەنگی فیشەک هات کە ڕێک لەنێو چاوانی داڤی کرا ئەمە هەڵەیە نەدەبوو داڤی ڕزگار بکەن لەو ئازارە من دەمویست تا کۆتا چرکەی هەناسەی بەئازارەوە بمرێ بەڵام ئەوان بەبێ ئازار کوشتیان بەتووڕەی ڕووم گێڕا بۆ ئەو شوێنەی کە دەنگی فیشەکەکەی لێوە هات ڤیرۆس دەستبەسەر کراوە دەبێ کێ بێ؟ کێم بینی؟!

کاڤین و تاری! کاڤین تفەنگەکەی هێنایە خوارەوە و تاریش لێی وەرگرت شۆک بووم بەتووڕەی برۆکام لەیەکنا تاری بەبوێریەوە تەماشای دەکردم ئەم کچی سەگە هەر دەمزانی ڕۆژێک لەفەرمانم دەردەچێ بەتووڕەی ئاماژەم بەپاسەوانەکان کرد بڕۆن دەستگیریان بکەن و بەخێرای مایکەکەم گرتە دەست و تەماشای خەڵکە ترساوەکەم کرد بەئاگاداریەوە وتم

تای: ئارام ببنەوە مەڕاسیمەکە کۆتای هات هەر ئێستا دەتوانن بڕۆنەوە و پێویست بە ئاژاوە ناکات!
فەرمانتان پێ دەکەم هەتا ماڵەکەتان نەوەستنەوە خێرا بڕۆنەوە ماڵەکانتان و کاری خۆتان!

بەدەنگی بەرز قسەم دەکرد هەموویان بەبیستی دەنگە گڕەکەی من ئاژاوەکەیان وەستاند و بەخێرای دایکەکان کچەکانیان هەڵدەگرت و باوکەکانیش دەستی کوڕەکانیان دەگرت و بەدوای خۆیاندا دەیان برد بۆ دەرەوەی باخچەی کۆشک بەئاماژەی دەستم پاسەوانەکانم تێگەیاند خێرا ئەو مێرووانە کۆبکەنەوە و جەستەکە لابدەن چاوم چووە سەر دایکم و باوکم و مام و مامۆژنم بەخێرای ڕایانکردە ناوەوەی کۆشک چاوم چووە سەر جیمین خەریکی پەیوەندی بوو و یۆنهایش بەبێدەنگی لەمنی دەڕوانی لەم بێدەنگیەی تێدەگەم ئەو پلان دادەنا بۆ بەدەست هێنانم بەڵام من چاوم تەنها یۆرا دەبینێ بەبێ بیرکردنەوە مایکەکەم دایەوە دەست خزمەتکارەکان و چاوم دەگێڕا بۆ ڤێرا بەڵام ئەم پیاوە لەکوێیە؟ لە سەرەتای مەڕاسیمەکەوە ون بووە بەتووڕەی چاوم دەگێڕا بەدەورووبەرم کە خەڵکەکە خەریکە چۆڵی دەکەن بەڵام چیم بینی!؟

یۆرا بەگریانەوە لەسەر چۆک دانیشتبوو و دوو دەست لەسەر کەمەری بوون دەیانویست هەڵی بگرنەوە بەڵام ڕووخساری کەسەگە دیارنەبوو بەخێرای لەسەر ستەیجەکە هاتمە خوارەوە و بەڕێکەوتم بۆ ئەو شوێنەی یۆرای لێبوو بەڵام خەڵکەکە ڕێگربوون لەخێرای من پاڵیان بەیەکەوە دەنا و ڕێگایان بۆ من نەدەکردەوە لەکۆتایدا گەیشتم بە یۆرا بەڵام کەسەکەی لێنەمابوو و یۆرا وەک ئەوەی زانیەتی من دێم بۆی هەڵسابوەوە و فرمێسکەکانی دەسڕی و بزەیەکی درۆی ئامادە کرد بەتووڕەی گەیشتمه بەرامبەری و بەچاو هەموو جەستەیم پشکنی جلێکی ڕەشی پۆشیبوو و قژی لەسەر سەری کۆکردبوویەوە تەماشای ڕووخساریم کرد و تەماشای چاوی یەکترمان دەکرد بەتۆنێکی گڕەوە وتم

کوڕی بێ خاوەن |ктн| (کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now