ئەی ئەو کەسەی ژیانی خەڵک دەکەی بە
جــەهـــەنــــەم
بەچی ڕوویەک لە چاوەڕوانی
بــەهـــەشــتـــدای؟· · ─────── ·𖥸· ─────── · ·
Taehyung Pov
کاتێک گەیشتمە باخچەکە بینیم چەندەها پاسەوان لە نزیکی باخچە دڵخوازەکەی من کۆبوونەتەوە من باخچەیەکی بچووکم هەیە لە نێو باخچە گەورەکەی کۆشکی کیم کە گوڵە دڵخوازەکانم تێدا ڕواندووە و گەورەم کردوون وە زۆر گرنگیم پێدەدا بەڵام وادیارە تەرمەکان لەوێ سووتێندراون بەتووڕەی پاڵمنا بە پاسەوانە زۆرەکانی دەورووبەرەکە هەموویان کە بینیمان ڕێیان بۆم کردەوە و سەریان بۆم دانواند گەیشتمە لای تەرمەکان جیمین و جۆنگکووک لەسەر سەریان وەستابوون و دەستکێش و ماسکیان کردبوو و لێکۆڵینەوەیان لێی دەکرد چونکە نزیکەی 6 تەرم دەبوون و هەموویان سوتێندرابوون و بۆنێکی زۆر ناخۆشیان لێ دەهات باوکم و نامجوون و یۆهانیش لەدوورەوە ماسکیان کردبوو و بەقێزەوە سەیری تەرمەکانیان دەکرد جیمین و جۆنگکووک کە منیان بینی بەخێرای هەڵسانەوە و بەرەو لام هاتن جیمین ماسکەکەی لابرد و بەزۆر هەناسەی دا چونکە جەستە سووتاوەکان بۆنی تەواوی باخەکەیان شێواندبوو و بۆنێکی زۆر ناخۆش لەم دەورووبەرەوە دەهات جیمین سەیری منی کرد و بەخێرای وتی
جیمین: جەستەکان نێو سکیان بەچەقۆ دڕێندراوە و هەموو ناو سکیان بە چەقو بڕیوە و کوشتوویانە و دواتر بەنزینی گەراجەکەیان بەکارهێناوە و هەموو جەستەیان بە بەنزین شۆردوەتەوە و ئاگریان لێیانداوە و زۆر بەخراپی سووتێندراون بەجۆرێک بەهیچ جۆرێک شێوەیان ناتوانێت بناسرێتەوە تا ئێستا تەنها توانیمانە بزانین کێ کچە و کێ کوڕە واتە تەنها ڕەگەزەکانمان پێ جیاکراوەتەوە ناسنامەیان زۆر قورسە بۆ ناسینەوە
منیش بەباشی گوێم گرتبوو و سەرم بەباشە جوڵاند ئەمجارە جۆنگکووک ماسکەکەی لابرد و هەناسەیەکی ماندوویەتی کێشا و بەخێرای وتی
جەیکەی: هیۆنگ دەبێ ڤێرا بانگ بکەیت بۆ ئێرە دەبێت ئەو تەرمی براکەی خۆی بناسێتەوە
منیش سەرم بەباشە جوڵاند و مۆبایلەکەم لەگیرفانم دەرهێنا و نامەم بۆ ڤێرانگ نارد و نووسیم
نامەکەی تایهیۆنگ:
ڤێرا هەر ئێستا وەرە بۆ باخچەی کۆشکی کیم ڕووداوێک ڕوویداوە پێویستم پێتەپاشان مۆبایلەکەم کردەوە گیرفانم و بەبێزاری سەیری زەویەکەم دەکرد بەڵام چاوم چووە سەر ئەڵقەیەکی نامۆ کە لەسەر زەویەکە بینیم بەخێرای سەیری جیمینم کرد و دەستم درێژ کرد بۆ ئەڵقەکە و وتم
تای: ئەو ئەڵقەیە هی ئێوە نیە؟
جۆنگکووک و جیمین بەخێرای ڕوویان گێڕا بۆ سەر زەویەکە و سەریان بەنەخێر ڕاوەشاند باوکم و نامجوون و یۆهانیش کە هەستیان کرد بەڵگەیەکم دۆزیوەتەوە بەخێرای هاتن و سەیری زەویەکەیان کرد و دەمیان لەشۆکدا کرایەوە چونکە دڵنیا بووینەوە ئەوە ئەڵقەی تاوانبارەکەیە بەخێرای دەستم برد بۆ چاکەتەکەم و زەرفێکم دەرهێنا و ئەڵقەکەم کردە ناوی ئەڵقەکە لەشێوەی "مەسیح" درووستکرابوو ئەوەش زیاتر نامۆی کردبوو چونکە لەکۆشکەکەی من ئاماژەی
"مەسیح" بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە
ESTÁS LEYENDO
کوڕی بێ خاوەن |ктн| (کۆتای هاتووە)
Fantasíaنووسەر : میرا🦋♥ بەرگی کتێب بەتایبەت لەلایەن @JEON_MOLYm درووستکراوە📖♥! "کیم تایهیۆنگ کوڕی سەرۆک لادێکەیە" "ڕەش و سپی جیاوازن هەروەک من و تۆ" "دایکم ناتوانێ ڕزگارم بکات لەو سەرسەریە" "خۆزگە باوکێکم دەبوو ڕزگارم بکات لەو شێتە" "من نامەوێ ڕوخساریشی ب...