𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿-𝟭

144 27 151
                                    

༄❥❥❥❥❥❥𝗟𝗶𝘆𝗼❥❥❥❥❥❥༆

————————————————————————————
Nari's pov

ماوەی هەفتەیەک دەبێت لەو کاتەوەی هاتوومەتە ئەم کۆشکە.بەڵام شتێکی سەیر هەیە کە نازانم کێ منی هێناوە بۆ ئێرە!!تەنانەت ناشزانم بۆ لێرەم هەموو ئەو شتەی دەتوانم بیزانم ئەوەیە کە هەموو شەوێک کابووس دەبینم،چەقۆ و خوێن هەموو ئەو شتەیە کە لە خەوەکانمدا دەتوانم بیبینم ئەوە سەیرترین شتە هۆکاری ئەوەی لێرەم،هەمووان دەڵێن ئەو کەسانەی لێرەن بە هۆکاری تاوانێک دێنە ئێرە بوونی کەسایەتی جیاواز زۆر شتی دیکە بەڵام من ناتوانم بزانم بۆچی لێرەم؟بۆچی دەبێت کاتێک من هیچ تاوانێکم نیە لێرە بم!! تەنها یەک هاوڕێم هەیە لێرە ناوی چۆی یون را یە ئێمە زۆر نزیک نین لەیەک تەنها دەتوانم بڵێم ئەو لێرە تاکە کەسە کە دەیناسم،دەربارەی سەرۆکی کۆشکەکە ئەو ناوی مین یۆنگیە بەڵام ئێمە هەرهیز بەیەکەوە قسەمان نەکردووە یون را دەڵێت کە ئەوە باشترین شتە چوونکە ئێمە بەیەکەوە قسەمان نەکردووە بەڵام ئەوە سەیرە هەرگیز ڕووخساریم نەبینیوە لەو کاتەوەی لێرەم.

"هێی نا ری بوەستە لەبیر کردنەوە ئەمڕۆ بەڕێز مین دێت بۆ لێکۆڵینەوە لە خزمەتکارەکان دڵنیام توشی کێشە دەبیت لەبەر ئەوەی تۆ چاوپێکەوتنت لەگەڵ ئەو نەکردووە"
یون را لە بیرکردنەوەکانم دەری هێنام کاتێک قسەکانی بەسەر یەکەوە دەکرد بەخەمخۆریەوە،تێڕوانینەکانم بۆسەر ڕوخسارە شێواوەکەی گواستەوە

-ئاهـ بوەستە لە خەمخواردن دەتوانم چاری خۆمبکەم بەهەر شێوەیەک بێت لە کۆتایا دەتوانم قسە بکەم
بەئاسای وەڵامیم دایەوە شێوازە ڕوخسارێکی بێزاری لەسەر ڕوخسارە جوانەکەی نەخشاند

"نا ری لێرە شتەکان ئەوەندا ئاسای نین ئازیزم تۆ بەڕێز مین ناناسیت؟"
هەر بەهەمان شێوەڕوخسارەوە پرسی

-بێگومان نەخێر نایناسم ئێمە بۆ جارێکیش یەکتریمان نەبینیوە هەروەها ئەوە ئاسایە ئەو تەنها سەرۆکێکە
بەئاسای وتم بەسەرسوڕمانەوە سێری کردم

"بەڵام ئەو سەرۆکێکی ئاسای نیە،ئەگەر گرنگی بە شتێک بدات ئەوە بە تەواوی ژیانت پەشیمانت دەکاتەوە لەوەی کە هاتووی بۆ ئێرە"
بەڕووخسارە ترسناکەکەی قسەکانی دەکرد

-ئایش بوەستە لە گەورەکردنی ئەو.
بەبێزاری وتم

"یا من گەورەی ناکەم تەنها دەڵێم ئاگاداربی کاتێک قسەت لەگەڵی کرد باشە!"
بەناڕەزایەوە وەڵامی دامەوە پاشان زەردەخەنەم کرد کاتێک تێبینی ئەوم کرد کە بە نیگەرانی خەمی من دەخوات

-بێگومان نیگەران مەبە من نامرم.
بەپێکەنینەوە وتم ، سێرکردنەکانی بۆ گواستمەوە وەک بکوژێک لێی ڕوانیم

𝗧𝗼 𝗕𝗲 𝗢𝗿 𝗡𝗼𝘁 𝗧𝗼 𝗕𝗲 ||✔️Where stories live. Discover now