𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿-𝟯

38 7 0
                                    

  ༄❥❥❥❥❥❥𝗟𝗶𝘆𝗼❥❥❥❥❥❥༆

———————————————————————————

-جـ..جانگسوو ئازیزم چیت بەسەر هاتووە!کێ وای لێ کردووی؟؟چـ چیی بووە؟تکایە وشەیەک بڵێ.
هاوارم دەکرد تا باشترین هاوڕێکەم وشەیەک بڵێ کاتێک هەمووجەستەی لە خوێن داپۆشرا بوو بەردەوامبوو لەوەی سێری دواوەی خۆی بکات

"ئــ ئە ئە ئەو ئەو بوو ئەو وای کرد نا ری لێیـ... لـ لێی نزیک مەبەوە ئەو بکوژە ئەو قێزەونە"
بە ئەستەم دەیتوانی قسە بکات بەردەوام بوو لەوەی سێری دوای خۆی بکات بەڵام نەم دەتوانی هیچ کەسێک ببینم! لەکۆتایدا کەوتە سەر زەوی وە منیش بەسەریدا کەوتم!!

-ئااااا نابێت جانگسوو بەجێم مەهێڵە چی بە خوشکە بچووکەکەت بڵێم!!ئەو تەنها تۆی هەبوو تکایە بەجێی مەهێڵە تکایە جانگسوو ئەوە نابێت
هەرزوو دەستم بە هاوار کردن کرد کاتێک زانیم جانگسوو کۆتا هەناسە سیەکانی جێهێشت....

———

-جـ جانگسوو
هاوارم کرد،خۆشبەختانە لەو کابووسە دەری هێنام بەڵام..ئەوە چی بوو!ئایە جانگسوو لە کێشەیەکدایە!!پێویستە من بەو بگەم بە هەرشێوەیەک بێ نابێ بیەڵم توشی کێشە ببێ

"هێی، چی بەخەبەری هێنای پێش زەنگی ئاگاداری!ئەمە یەکەم جارە بەو شێوەیە بەخەبەر بێیت پش زەنگەکە"
یون را بە دەنگی نزم قسەکانی دەکرد،چاوەکانی دەخوراند ئاهـ ئەو هاتۆتە ژوورەکەم؟بەڵام بۆچی؟

-بـ بۆچی لێرەیت؟ئایە هاوارم کردووە؟
بەخێرای پرسیارەکانم ئاڕاستەی کرد

"ئاهـ نەخێر هەمیشە پێش زەنگەکە لە خەو هەڵدەستم هاتم تا تۆش بانگ بکەم"
وەڵامی دایەوە بەشێوازێکی سەیر سێری دەکردم برۆکانی لەیەکتر نزیک کردبۆوە شێوازی لێوەکانی گۆڕی

-چی بووە؟بۆچی بەو شێوەیە لێم دەڕوانی ئایە شتێک بەڕوخسارمەوەیە؟
پرسیم دەستەکانی بۆڕووخسارم درێژ کرد

"یا نا ری نەخۆشیت!!بۆچی بەو شێوەیە ئارەقت کردووە!!هەست بە گەرمی دەکەیت!ئەگەر نەخۆشیت دەتوانم بە خاتوو جانگ بڵێم کە ئەمڕۆ ناتوانی کار بکەی سێرکە ئەو منی زۆر خۆشدەوێت ڕاستەوخۆ ڕازی دەبێ"
بەنیگەرانی وتی ویستی بڕواتەدەرەوە تا خاتوو جانگ سەرۆکی خزمەتکارەکان ئاگادار بکاتەوە

-یا من نەخۆش نیم ئارامبە تەنها خەونێکی ناخۆشم بینی پێشبینی دەکەم ئەوە هۆکاری ئارەقەکەم بێت
وتم ڕووی وەرگێڕا بۆ بینینی ڕووخسارە شێواوەکەم بۆ ماوەیەک سێری کردم لێم نزیک بۆوە

"دووبارە!ئاهـ ئەم خەونە نەفرەتیانە چین!!"
بەخەمباری وتی،من دەربارەی خەونە تۆقێنەرەکانم بە یون رام وتوە بەڵام تەنها وتومە کە خوێن دەبینم وە دەربارەی ئووەی کە بە تەواوی بۆی ڕوون بکەمەوە هیچم پێی نەوتوە وە نامەوێ کە پێشی بڵێم هەروەها بۆ لە بیر بردنەوە خەونەناخۆشەکانم ئەو دەڵێت ئەوکاتەی منیش تازە هاتبوومە ئێرە هەمیشە خەونی سەیرم دەبینی بەڵام خەونەکانی ئێمە بە هیچ جۆرێک نزیک نین لەیەک زۆر جیاوازیان هەیە.

𝗧𝗼 𝗕𝗲 𝗢𝗿 𝗡𝗼𝘁 𝗧𝗼 𝗕𝗲 ||✔️Where stories live. Discover now