𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿-𝟰

57 11 33
                                    

༄❥❥❥❥❥❥𝗟𝗶𝘆𝗼❥❥❥❥❥❥༆

———————————————————————————

𝗡𝗮𝗿𝗶'𝘀 𝗽𝗼𝘃:

خزمەتکارەکانی کۆمەڵەی یەکەم لە نان خواردن تەواو بوون لە کۆتاییدا ئێستا نۆرەی ئێمە ھات بڕۆین نان بخۆین، ئەگەر بمزانیبا دوای تەواو کردنی قوتابخانە دەبم بە خزمەتکار ھەر لە ماڵەوە دەبووم و نەم دەخوێند، بڵێی ژیانی پێشووم چیم کردبێت تا ئێستا بەم شێوەیە باجەکەی دەدەم!
"بەردەوام بووم لە بیرکردنەوەو قسەکردن لەگەڵ خۆم"

لەسەر کورسیەکە دانیشتم بە دڵخۆشییەوە چونکە من لە کاتی بینینی خواردن دڵخۆش دەبم بەڵام خواردنەکەم بە دڵ نەبوو تەنھا شۆربایەکی سادە بوو! بە بێزاری کەوچکێکم ھەڵگرت و ویستم لە خواردنەکە بخۆم بەڵام ھەر زوو دامنایەوە کە یون را بانگی کردم
"سەرم بەرز کردەوەو سەیری یون را'م کرد"

"بەڕێز مین داوای تۆ دەکات"
یون را بە ھێمنی وتی و بەرامبەر کورسیەکەی دانیشت

- لە کوێیە؟
"پرسیم و کەوچکەکەم دانا"

"پێم وایە لە ھۆڵەکە خەریکی نان خواردنە"
یون را وتی

ھەناسەیەکی بێزارم دایەوەو لەسەر کورسیەکەم ھەڵستام و بەرەو ھۆڵەکە ڕۆیشتم، بەڕێز مین نازانێ کە منیش مرۆڤم نان دەخۆم!!

- داوای منت کردبوو!
وتم ھەر کە بینیم لە سەرەوەی مێزەکە دانیشتووە

"ھێی فێر نەکراویت چۆن ڕێز لە کەسانی تر بگریت؟"
یۆنگی وتی و کەوچکەکەی دەستی لەسەر مێزەکە دانا

- ببورە بەڵام پێم وایە لە ھەمان تەمەنین؟
وتم و بەرامبەری دەستەکانم ئاڵاند، ئەو ھیچ مافێکی بەسەر منەوە نییە تا ڕێزی لێ بگرم

"ھێی ناری دەتەوێت توڕەییم ببینیت؟"
یۆنگی وتی

بە دەنگی بەرز وتی و وای لێکردم لە شوێنی خۆم بەرز ببمەوە، ئەمە چ نەفرەتییەکە ئەی ھاوار؟

"ناری؟ من یەکەم جارمە ئەم کەسە ئەبینم"
یەکێک لە کوڕەکانی سەر مێزەکە وتی و ڕووی سوڕاند بەرەو ناری

ئەو کوڕەی لێی ڕوانیم یەکەم جارم بوو بیبینم لێرە بەڵام ئەو کوڕەی تر لە تەنیشتی توانیم بیناسمەوە ئەوەی سەیری نێو ژوورەکەیم کرد، کەواتە ئەمیش یەکێکە لە کەسە ڤی ئای پیەکان؟، چونکە یون را وتی کە ئەم مێزە ھی کەسانی ڤی ئای پییە.

"ناری خاتوون زۆر بێڕێزە"
ھەمان کوڕی پێشوو وتی کە سەیری نێو ژوورەکەیم کرد،

𝗧𝗼 𝗕𝗲 𝗢𝗿 𝗡𝗼𝘁 𝗧𝗼 𝗕𝗲 ||✔️Where stories live. Discover now