𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿-𝟮

63 14 5
                                    

༄❥❥❥❥❥❥𝗟𝗶𝘆𝗼❥❥❥❥❥❥༆

Nari's Pov

بەتەواوی هەست بە هیچ شتێک ناکەم،ئاهـ نەفرەت ئەمە کۆتای من
بوو..من لێرە دەمێنمەوە بۆ هەمیشە بێ ئەوەی هیچ کەس بەمە بزانێت.زیاتر و زیاتر و زیاتر نوقمی ئاوەکە دەبم،کارێکی زۆر هەڵەم ئەنجامدا من چیم کرد؟؟وردە وردە چاوەکانم دادەخران.هەناسەم زیاتر و زیاتر بەرەو نەمان دەڕۆشت وا هەستم کرد کە سییەکانم پڕ بوون لە ئاو، دەمم بەبێ هۆکار کرایەوە هەروەها دەمم هێندەی ئاو تێدا بوو کە ئەو کەمە ئۆکسجینەی لە سیەکانم مابوون نەمان من بەڕاستی..

-ئـــــــاهــــ
هااوارێک لە دەمم دەرچوو.چاوەکانم کردەوە ڕاستەو خۆ سێری دەوروو بەرم دەکرد تا بزانم لە کوێم. لە ژورێکی تەواو جیاواز بووم وەک بڵێی ژووری خانەدان و دەوڵەمەندەکان بێت.بەڵام من چۆن زیندووم؟؟؟ئاهـ نەفرەت کاتی ئەمە نیە لەوانەیە هەموو ئەوانە خەو بوبێ؟؟ها!چۆن دەبێ من بەڕاستی مردم چۆن زیندووم؟بەخێرای هەڵسامەوە تەنانەت پێش ئەوەی سێری دوای خۆم بکەم لە ژوورەکە هاتمە دەرەوە بەڵێ ئەوە ڕاستە من گەڕاومەتەوە بۆ کۆشکەکە.ئاهـ نەفرەت دەبێت چەن کاتژمێر بێ ئێرەم بە جێ هێشتبێ

"نا ری لەبەر چ جەهەنمێک تۆ ماوەی دوو ڕۆژە لە کۆشک نیت!! لەکوێ بووی دەزانی چەنجار درۆم کرد!"
یون را بە توڕەی وشەکان لە دەمی دەهاتنە دەرەوە کاتێک بە گرژی لێی دەڕوانیم ئاهـ لۆمەی ئەو ناکەم..بوەستە!!ماوەی چەنێک؟؟؟؟د دوو ڕۆژ؟!!چییی؟

-مـ مەبەستت چیە لەوە من ماوەی دووڕۆژە لێرە نیم؟
بەخێرای وتم بە ڕوخسارێکی گوماناوی لێی دەڕوانیم بەڵام ئەوە شتەکانی زیاتر ئاڵۆز کرد نەدەبوایە بمگووتبا لە کۆتایە ئەو لێرە خزمەتکارە ئەو یەکێکە لە ئەوان لەوانەیە من ئاشکرا بکات و بڵێ ئەو هەوڵی ڕاکردنی داوە.سەرم ڕاوەشاند تا ئەو بیرۆکانە لە مێشکم دەرکەم ئەوەی گرنگە تەنها ئەوەیە کە بۆچی ماوەی دووڕۆژە دیار نیم ئەی ئەو کەسە کێبووە!؟

"باسی چی دەکەیت ناری؟تۆ دووڕۆژە لێرە نیت تەواوی کۆشک بەدواتدا گەڕاوم بەڵام تۆ نیت و نیت ئێستا پێم بڵێ لە کوێ بووی؟"

بەجدی وتی نەفرەت نەفرەت من زۆر لەم پرسیارە دەترسام ئێستا من چی بڵێم!!بڵێم هەوڵی ڕاکردنم داوە!ناتوانم بڵێم لە ژوری کەسێکی نەناسراو بووم ناتوانم ئاهـ ئەم هەموو کێشەیە چیە بەسەرم دێت خوایە؟

"وابزانم من پرسیارم لێکردی بەڵام تۆ ناتەوێ وەڵامم بدەیتەوە پێم بڵێ بۆچی بەو شێوەیەی زۆر شێواوی بەتەواوی بەڕوخسارتدا دیارە چەند نیگەرانی شتێکیت بیر لەمچی دەکەیتەوە متمانە بە من بکە نا ری"

یون را زیاتر وەک دایکێک قسەی دەکرد زەردەخەنەی کرد هەرکە دەستەکانی لەسەر ڕووخسارم دانا دڵنیام ئەم دووڕۆژە لەبەر من زۆر توشی کێشە بووە بەڵام هێشتا ناتوانم پێی بڵێم کە هەوڵی ڕاکردنم داوە.

𝗧𝗼 𝗕𝗲 𝗢𝗿 𝗡𝗼𝘁 𝗧𝗼 𝗕𝗲 ||✔️Where stories live. Discover now