" 2 "

1.1K 190 80
                                    


Travel with me ~

ڤۆت له‌ یاد مه‌كه‌ نازدار گیان 🧚🏻‍♀️

~~~~~

تایهیۆنگ چاوه‌كانی كرانه‌وه‌ كه‌ گوێی له‌ ناوی راستی خۆی بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س لێره‌ ناوی راستی تایهیۆنگ نازانێ

هۆشی هێنایه‌وه‌ سه‌ر خۆی و ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ رۆیشتن ئه‌مجاره‌ به‌ خێراتر تاوه‌كو بگاته‌ نێو خه‌ڵكه‌كه‌ چونكه‌ به‌م به‌یانیه‌ زووه‌ كه‌س له‌م باخچه‌یه‌ نیه‌ جگه‌ له‌ تایهیۆنگ وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا به‌ دوایه‌وه‌یه‌تی

تایهیۆنگ هیوا ده‌خوازێ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی هاتبا و به‌ته‌نیا نه‌هاتبایه‌ ده‌ره‌وه‌و تووشی ئه‌م كێشه‌یه‌ نه‌بایه‌

ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ دوایه‌وه‌ بوو كه‌مێك رای كرد تا گه‌یشته‌وه‌ لای تایهیۆنگ له‌ته‌نیشتیه‌وه‌ ده‌رۆیشت وه‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری تایهیۆنگ بكا وتی
"كوڕی كیم دایهیۆنگ هه‌روه‌كو باوكیه‌تی‌ و جوابی خه‌ڵك ناداته‌وه وادیاره‌ باوكت ئه‌م ره‌فتاره‌ی فێر كردووی "

تایهیۆنگ وه‌ستا و و رووی كرده‌ كه‌سه‌كه‌ی ته‌نیشتی و‌ وتی
" سه‌یركه‌ من كوری ئه‌و كه‌سه‌ نیم كه‌ باسی ئه‌كه‌ی وه‌ من ناوم ڤیكتۆره‌ گه‌ر كه‌مێك سه‌یری هه‌واڵه‌كان بكه‌ی ئه‌تزانی كه‌وا من كێم "

جۆنگكووك پێكه‌نی و وتی
" هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی پێشبینیم ده‌كرد كورێكی ترسنۆك كه‌وا خۆی له‌ دووره‌ وڵاتێك شاردۆته‌وه‌ تاوه‌كو كه‌س نه‌یدۆزێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت وا حاشا له‌ باوكی خۆشی ده‌كا به‌هۆی ترسه‌وه‌  "

تایهیۆنگ زۆر توڕه‌یه‌ به‌ڵام نایه‌وێ هیچ شتێك بڵێ كه‌ دواتر زیانیان لێ بدا هه‌وڵی دا ده‌ست بۆ مۆبایله‌كه‌ی به‌رێ به‌ڵام جۆنگكووك خێرا له‌ ناو ده‌ستی ده‌ری هێناو دووری خسته‌وه‌ و وتی
" ئه‌م كرداره‌ ته‌نها مناڵه‌كان ده‌یكه‌ن خێرا مۆبایل ده‌رده‌هێنن په‌یوه‌ندی به‌ باوكیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن شه‌رمه‌زاركه‌ره‌ "

تایهیۆنگ دووباره‌ وا ره‌فتاری كرد كه‌ هیچ نازانێ و وتی
" نازانم باسی چی ده‌كه‌ی به‌رێزم له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنێك هه‌بووبێ منت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر تێكه‌ڵ كردبێ ؟  "

جۆنگكووك هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵمژی و وتی
" یاری له‌گه‌ڵ مێشكم مه‌كه‌ كیم تایهیۆنگ"

تایهیۆنگ به‌ سه‌یریه‌وه‌ ته‌ماشای جۆنگكووكی كرد و تی
" نازانم باسی چی ده‌كه‌ی  !  "

Travel with me ~ Vk ꪜWhere stories live. Discover now