" 29 "

882 141 258
                                    


ریمێمبه‌ر هه‌و ئای یوزت و مه‌یك یو له‌ف ذه‌ مۆست 💙

دایهیۆنگ پێنوسه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و په‌ڕاوه‌كانی واژوو كرد

تایهیۆنگ كه‌ باوكی بینی په‌ڕاوه‌كانی واژوو كرد وتی
" واتا پێویست بوو باسی ته‌واوی ژیانی خۆم بكه‌م تا ئه‌مه‌ واژوو بكه‌ی ؟ گه‌ر دایكم له‌ ژیان بمابایه‌ دڵنیام‌ وا ره‌فتارت نه‌ئه‌كرد نه‌فره‌تی"

سه‌رۆك په‌ڕاوه‌كانی بۆ لای تایهیۆنگ پاڵداو وتی
" داوای لێ بووردن ئه‌كه‌م كوڕم "

تایهیۆنگ په‌ڕاوه‌كانی هه‌ڵگرت و هه‌ستایه‌ سه‌رقاچه‌كانی و وتی
" به‌ من مه‌ڵێ كورم پیره‌ پیاو وه‌ تا هه‌فته‌ی داهاتوو هیچ شتێك رامه‌گه‌یێنه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌مه‌وێ ئه‌م ماوه‌یه‌ ته‌نها وه‌كو كه‌سكێكی ته‌مه‌ن بیست و سێ ساڵ بژیم و هیچی ترنا وه‌ گه‌ر هه‌ر كارێكت هه‌بوو به‌ جۆنگكووكی بڵێ بۆت بكا "

دوای ئه‌وه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی یه‌كجاریش سه‌یری جۆنگكووك بكا وه‌ك بڵێی له‌وێ نه‌بێ وه‌ هه‌ر بوونیشی نه‌بێ

تایهیۆنگ به‌ره‌و لای ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌رۆیشت و وه‌ په‌ڕاوه‌‌كانی توند له‌ ده‌ستی گرتبوو وه‌ له‌ مێشكی خۆی هه‌ر ئه‌وی وت

ئاساییه‌ جۆنگكووك منی خۆش نه‌وێ
ئاساییه‌ باوكم متمانه‌ی به‌ من نه‌بێ
ئاساییه‌ جۆنگكووك بیه‌وێ ببێته‌ سه‌رۆك
ئاساییه‌ باوكم جۆنگكووكی به‌لاوه‌ باشتربێ
هه‌موو شتێك ئاساییه‌ تایهیۆنگ گوێیان پێ مه‌ده‌ ..

له‌ كۆتایدا هه‌ر تۆ براوه‌ ئه‌بی ..
هه‌ر تۆ ئه‌بیت به‌ سه‌رۆك ...
وه‌ هه‌ر تۆ باشتری تایهیۆنگ ....

سه‌ركه‌وته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یو كۆشكه‌كه‌ی جێهێشت ئه‌م كۆشكه‌ی هه‌فته‌یه‌كی تر تایهیۆنگ بۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ وه‌كو سه‌رۆك بۆی

~

تایهیۆنگ گه‌ڕایه‌وه‌ لای هاوڕێكانی وه‌هه‌موو شتێكی پێ وتن ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا خۆی كردوویه‌تی

وه‌ هه‌ر هه‌موویان باوه‌ڕیان نه‌ئه‌كرد به‌ قسه‌ كانی تایهیۆنگ

تایهیۆنگ به‌ بێزاریه‌وه‌ وتی
" ئێوه‌ بۆ باوه‌ڕ ناكه‌ن ؟ ؟ "

لیانا خێرا وتی
" تایهیۆنگ من باوه‌ر به‌و شتانه‌ ناكه‌م باشه‌ !!! ئێمه‌ ته‌واوی كاته‌كه‌ به‌ دوای ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گه‌راین كه‌وا كێشه‌ بۆ تۆ دروست ده‌كا تا ئه‌و كه‌سه‌ له‌ كۆتایدا خۆتبی ؟؟؟ "

Travel with me ~ Vk ꪜWhere stories live. Discover now