بێچ ؟ 🧚🏻♀️~~~~~~~~~
تایهیۆنگ به سه‌رسورماوه‌یه‌وه وتی
" مین یوونگی ؟ "یوونگی ده‌ستی هێنایه پێشه‌وه‌و وتی
" به‌ڵێ مین یوونگی وه تۆش هه‌موومان ئه‌تناسین كیم تایهیۆنگ ؟ "تایهیۆنگ سه‌یری ده‌ستی كرد دوای بیركردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌وكات ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كرد وه دواتر یه‌كسه‌ر ده‌ستی لاداو وتی
" بۆ به دوای منه‌وه بووی ؟ "یوونگی زوو به‌رگری له خۆی كرد و وتی
" هه‌ڵه تێگه‌شتنێك هه‌یه ! من خه‌ریكم ئه‌گه‌ڕێمه‌وه ژووری خۆم به‌دوای تۆوه نیم تایهیۆنگ "تایهیۆنگ برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" سه‌رۆك ! "یوونگی سه‌ری به مانای باشه جوڵاند و قسه‌كه‌ی
خۆی راستكرده‌وه‌و وتی
" باشه سه‌رۆك ؟ "تایهیۆنگ سه‌یرێكی ده‌وروبه‌ری كرد‌و وتی
" به‌م كاته له كوێ بووی ؟ بۆ تازه ئه‌گه‌رێیته‌وه ژووری خۆت "یوونگی قوڕگی پاك كرده‌وه‌و وتی
" جیمین وتی كه‌وا تۆ ده‌رباره‌ی ئێمه ئه‌زانی بۆیه ئه‌توانم پێت بڵێم كه‌وا له لای جیمین بووم "تایهیۆنگ سه‌ری به مانای باشه جوڵاند و وتی
" ئه‌ی بۆچی گه‌ڕایته‌وه ولای خۆشه‌ویسته‌كه‌ت نه‌بووی ئه‌مشه‌و؟ "یوونگی كه‌مێك وه‌ستا پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵام بداته‌وه‌و و بڵێ
" هاتم تاوه‌كو هه‌ندێ شت له ژووره‌كه‌م ببه‌م "تایهیۆنگ سه‌یرێكی مۆبایله‌كه‌ی كرد و وتی
" باشه كه‌واته خێرابكه پاسه‌وانه‌كانم ده خوله‌كی تر ده‌ست ئه‌كه‌ن به گه‌ران به كۆشكه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر شتێكی گوماناوی بۆیه باشتره خێرابكه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پاسه‌وانه‌كانم وتوه هه‌ر شتێكی گوماناوی هه‌بوو بێ ئه‌ملاو ئه‌ملا له ناوی ببه‌ن "یوونگی یه‌كسه‌ر شه‌وشادی كرد و دواتر به خێرایی رۆیشته ژووره‌كه‌ی
وه تایهیۆنگیش گه‌یشته به‌رده‌م ژووری جۆنگكووك و له ده‌رگای داماوهیهك تێپه‌ڕی هیچ ده‌نگ و جوڵه‌یه‌ك نه‌بوو
دووباره له ده‌رگای داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ژووره‌كه‌ی و له‌وێ به ته‌نیا بیر له‌م هه‌موو بابه‌تانه بكاته‌وه و مێشكی له ده‌ست بداتئهم جاره‌یان ده‌رگاكه كرایه‌وه
وه جۆنگكووك كه تایهیۆنگی بینی زه‌رده‌خه‌نه كه‌وته سه‌ر لێویو وتی
" له كۆتایدا هاتیت چه‌ند كاتژمێره چاوه‌ڕێتم "
YOU ARE READING
Travel with me ~ Vk ꪜ
Fanfictionكوڕه شاراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی مافیاكان ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێ وهبهمشێوهیه به ناچاری ده‌گه‌رێندرێته‌وه كۆریا . . ٠ ٠ چیرۆكی شیپه گه‌ر حه‌زی پێ ناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه 3> Start 30/5/23 End 30/9/23