𝙺𝙸𝙼.𝙽𝙹シ︎𝙷𝚆𝙰𝚂𝙰

91 13 0
                                    

لیسا:نا نەخێر کات درەنگی کردووە هواسا ئێمە ئەچینە ناو ئۆتۆمبێل دوای تۆش وەرە
هواسا:ها سویچەکە بگرە
گرتیان و ماڵئاوایان کردوو ڕۆیشتە ئۆتۆمبێل
هواسا:چیتان ئەوێت
بە پرسیارەوە
جێنی:بۆچی نامجوون داوای خۆشەویستیت لێ ئەکات ڕازی نابیت
هواسا:ئـــ ئێوە چۆن ئەوە ئەزانن هیچ شتێکی وا نییە هەروەها با پێتان بڵێم ئەچمە پاریس لەوێ خوێندنەکەم تەواو ئەکەم بەیانی کاژمێر 5ی ئێوارە ئەڕۆم بۆیە باوەشێکم لێ بدەن با بیرتان نەکەم
چووە باوەشی جێنسوو ماڵئاوایی کرد ڕۆیشت
ناو ئۆتۆمبێل:
ڕیوجین پیوەندی بە جەیهۆپەوە کرد و جەیهۆپی هەڵی گرت کەس ئاگەدار نەبوو یەکسەر لیسا قسەی کرد و وتی
لیسا:هواسا واتا تۆ ئەو کارە ئەکەیت
جەیهۆپ:وەرن بۆ ئێرە
دەنگی دەرەوەی کردەوە
هواسا:بەڵێ باشترە بچمە پاریس
ڕۆزێ:بەڵام ئێرە چ کێشەیەکی هەیە
هواسا:ئەو کێشەی من هەمە ئێوە نیتانە
یونا:ئەرێ ئۆنی بۆ ئەوەندە پێداگری دەکەی
ڕیوجین:تۆ ناڕۆیت وایە
بە پاڕانەوە وتی
هواسا:کچینە سوودی نییە
کچەکان:ئاخ لە تۆ
ڕیوجین:بەڵام خۆ کەسێ هەیە بتووەستێنێت
هواسا:نییە
بە متماناوە
ڕیوجین:کیم نامجوون
هواسا یەکسەر پێی بە ئیستۆپەوە نا وایکرد دەنگ لە ئۆتۆمبێلەوە بیت
هواسا:تۆ چی ئەڵێی نامجوون چ پەیوەندی بە منەوە هەیە
ڕیوجین:کچم سەرم شکا.......ئێ ئەو تۆی خۆشەوێت
هواسا:نەخێر وانیە
ڕیوجین:وا ئەزانیت مافیایەکەی گەورە و گران یارمەتی کچێک دەدات بێ هۆکار
هواسا:هۆکاری چی
ڕیوجین:ئەو تۆی خۆشەوێت
هواسا:وانیە ئەو منی خۆش ناوێت هەروەها دایم سەعات شەڕمانە و چارەی یەکمان ناوێت
ڕیوجین:بەڵام ئەو چارەی تۆی ویست قسەیەک هەیە ئەڵێ خۆشەویستی لە شەڕەوە دەست پێ دەکات
هواسا:شتی وا نابێت ئەو منی خۆشناوێت
ڕیوجین:تۆ ئەڵێی ئەو منی خۆش ناوێت کەوایە بۆچی تۆ ناڵێی ئەوت خۆشەوێت یان نا
هەمووی بە هاوارەوە بوو
هواسا بێ دەنگ بوو دەستی کردەوە بە لێخوڕین
ڕیوجین:بۆ قسەیەک ناکەیت
هواسا هیچی نەوت
ڕیوجین پەیوەندیەکەی داخستەوە
لای کوڕەکان:
نامجوون:بۆ بێ دەنگ بوو
جین:کورە لەوانەیە تۆی خۆش بووێت
تای:چارەسەر ڕفاندنە
جین:بەڵێ
کوڕەکانی تر:چیییییی! نەخێر هیۆنگ ئەوە ناکات
نامجوون لە ناکاو وتی
نامجوون:ئەیکەم
جەیهۆپ:تۆ شێت بوویت تۆ خۆت نەتهێشت ئێمە ئەو کچانەی خۆشمان ئەوێت بیان ڕفێنین کەچی تۆ ڕاست بوویت و ئەوان ڕازی بوون ئێستا ئەتەوێت هواسا بڕفێنی
نامجوون:ئەیبەم بۆ کۆشکەکەی خۆم
هەمووان:ئاخر کاری هەڵە نەکەیت
نامجوون:وەکو ئێوە بێتەربێت نیم.......گەمژەینە
تای:کەی ئەیڕفێنی
نامجوون:تا خێزانەکەی هەست نەکەن کاتێک چووە ناو فڕۆکە بەر لەوەی فڕۆکەکە دەست بە ڕۆیشت بکات ئەوە من هواسا ئەبەم هەروەها پێویستە تۆ و جین لەگەڵم بن هەروەها جێنی و جیسووش
جین:بەڵام بۆ ئێمە
نامجوون:چونکە وا باشترە نەکا هواسا شتێکی خراپ بکات کە هواسام بردە کۆشکەکە ئەوە ئێوەش دەتوانن بڕۆن
تایجین:باشە
بەیانی کاتی ڕۆیشتن:
خ.ک:کچم هواسا ئاگەداری خۆت بە
کاتێک هواسا چووە باوەشی تەنیا جێنسوو ناوە بچێتە باوەشیان
باوەشی لە جێنی داو جێنی چرپاندی
جێنی:ئێستا ئەبینی کێ ئەتوەستێنێت
هواسا نقورچی لە جێنی دا بەڵام جێنی هیچی نەوت
چووە باوەشی جیسوو
جیسووش چرپاندی
جیسوو:ئێستا کاتی هەموو شتێکە کیم هواسا
هواسا:گووی زیادە مەخۆ
لە باوەشی جیسوو هاتە دەرەوە و وتی
هواسا:ئێستا کاتیەتی پێویستە بڕۆ
دایکی هواسا دیسان هواسا کردە باوەش لە کاتێمدا سێ کەس لە دوورە سەیریان دەکەن
هواسا:خواتان لەگەڵ
ت.ب:ئێستا کۆلێژ تەواو بووە کات ڕۆیشتوو بۆ ساڵەکانی تر هواسا ئەڕواتە کۆلێژێکی پاریس
هواسا دوورکەوتەوە و هەمووان ڕۆیشتن بە فێڵێک جێنی و جیسوو مانەوە
لە ناکاو سێ کەسەکە پەیدا بوون
تای:دەی نامجوون کاتیەتی
نامجوون:من دەڕۆم
ڕایکرد چونکە مافیایە بە چەک هەڕەشەی کرد و بە دزی خەڵکەوە تا لە هەواڵەکان باس نەکرێت بۆیە چووە ژوورەوە ئێستا ناو فڕۆکەکەیە بە دوای هواسا ئەگەڕێت و دۆزیەوە
؟؟:هواسا
هواسا ئاوڕی داوە و شۆک بوو
هواسا:نـ نامجوون تۆ چیەکەی لێرە بۆ هاتووی
نامجوون:لەگەڵم دێی یان نا
هواسا:نەخێر نایێم
نامجوون:کەوایە بۆ ئەوە لێرەم
نامجوون هواسای لەسەر شانی دانا هەمووان شۆک بوون
هواسا:چی ئەکەی بەرم دە
کاتێک بە دەستەکانی لە پشتە گەورەکە و پانەکەی کیم نامجوونی دەدا
نامجوون گەیشتە دەرەوە
جین:با بڕۆینە لای ئۆتۆمبێلەکان
ڕۆیشتن دەرگای ئۆتۆمبێلی نامجوونیان کردەوە
نامجوون:سپاس
هواسا:بەخوا ئەو دووەتان ئەکوژم
لەگەڵ جێنی و جیسوو بوو جێنسووش پێدەکەنین
نامجوون هواسای کردە ناو سەیارەکەوە دەرگاکەی داخست قوفلی کرد هواسا هەر دەی وت وازی لێ بێنێت بەڵام نامجوون گوێی پێ نەدا
کچ و کوڕەکانیش بە ئۆتۆمبێلی تای بە دوایان کەوتن
هواسا:ئەرێ تۆ چیت لە من ئەوێت دە واز بێنە
نامجوون هیچی نەوت دوو سەد ئەڕۆیشت
هواسا:ئەرێ تۆ شێت بوویت بۆچی دوو سەد ئەڕۆیت
نامجوون زیاتری کرد
هواسا:ئەرێ وازم لێ بێنە ئەمەوێت بێمە خوارەوە چیت لە من ئەوێت
گەیشتن
نامجوون:وەرە خوارەوە
هواسا:ناێیم
نامجوون:وتم وەرە خوارەوە
هواسا:نایێم واتا نایێم
نامجوون هاتە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە هواسا کردە سەر شانی هواساش هەر ئەی وت لێی بگەڕێت
گەیشتە کۆشکەکە و نامجوون هواسای دانا هواسا ویستی ڕا بکات بەڵام نامجوون مەچەکی گرت و ئەوی گەڕاندەوە نامجوون بەـهەڵە قاچی خلیسکی برد و بەربەوە سەر هواسا و لێوی بەر لێوی هواسا کەوت هواسا شۆک بوو لە ناکاو دەنگی ئۆتۆمبێلێک هات و نامجوون لەسەر هواسا هەستایەوە هواساش قاچەکانی کردەوە ژێر خۆی دانیشتبوو لە شۆکا
جین:نامجوون هـواسا بۆ وایە
نامجوون:تەنیا بەسەر یەک بەربووینەوە
نامجوون:بڕۆ ژوورەکەت
هواسا:ناچم
نامجوون:دەچیت
هواسا:ناچم واتا ناچم
نامجوون:دەچیت واتا دەچیت
هواسا:تۆ تێناگەی ناچم
نامجوون:ئەگەر تۆ تێناگەی ئەڵێم ئەچیت
هواسا:نەچوومە و ناشچم
نامجوون زانی بێ فایدەیە بۆیە هواسای کردەوە سەر شانەکانی لەسەر پەیژەکان بوو دەچووە سەرەوە
هواسا:بەرمدە پەشیمانت دەکەمەوە گەمژە
هواسا گازێکی لە پشتی نامجوون دا بەڵام نامجوون کاردانەوەی نەبوو ئەوانیش بینیان پێکەنین
جێنی:ئەو کچە شێتە
نامجوون:جین کارەکان بە تۆ ڕا ئەسپێرم
بە هاوارەوە کە گەیشتە کۆتا پلیکان هواساش هەر گازی لە پشتی نام گرتبوو
جین:باشە خوات لەگەڵ برا
تای:دەی با بڕۆین
ڕۆیشتن و دەرگاکەیان داخست
نامجوون هواسا لە ژوورەکەی دانا
هواسا:ئەرێ واز بێنە دەمەوێ بڕۆم لێرە
نامجوون:وا ئاسان نییە بەیبی ئێرە دەرەوەی سیئۆلە و ئێستا لە بوسانین
هواسا:چییی! نەخێر تۆ درۆ ئەکەیت
نامجوون دەرگاکەی بە پێ داخست و بەرەو هواسا دەڕۆیشت هواساش دەگەڕایەوە دواوە لە کۆتایی پشتی بەر دیوارەکە کەوت و نامجوون و هواسا تەنیا مەودایەک دوور بوون ئەوەی بجوڵابایەوە لێویان بەر یەک ئەکەوت و هەناسەیانشیان بەر یەک ئەکەوت نامجوون ئەو مەودایەی شکاند و ماچی هواسای کرد
نووسەر:بە حیساب وتی ئێوە بێتەربێتن من وەک ئێوە نیم🙂😂
هواسا ئەیویست نامجوون لە خۆی دوورخاتەوە بە دەستە بچوکەکانی بەڵام ئەویش ماچەکەی گۆڕیەوە دواتر کەسێک لە دەرگای دا
نامحوون:ئێستا ئەوە کێیە وەرە
دوو وشەی کۆتایی بە هاوارەوە وت
خزمەتکارێک هاتە ژوورەوە و وتی
خزمەتکار:گەورەم ئامادەیە
نامجوون:بڕۆ ئێستا خۆم دێم
سەیری هواسای کرد و وتی
نامجوون:بوێری ئەوەت نەبێت ڕا بکەی
بە دەنگێکی گڕ و ترسناک هواسا شۆک بوو بەو هەڵسووکەوتەی چونکە ئەوە ئەو کوڕەی زانکۆ نییە
نامجوون ڕۆیشتە دەرەوە هواسا دوای کەمێک قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد

باییی جا ڤۆت و فۆڵۆ لە بیر مەکەن❗✨🌚🐻

باییی جا ڤۆت و فۆڵۆ لە بیر مەکەن❗✨🌚🐻

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
دۆزەخێک لە نەفرەت     𝙺𝙸𝙼.𝙽𝙹シ︎𝙷𝚆𝙰𝚂𝙰 "تەواو کراوە"Where stories live. Discover now