𝙺𝙸𝙼.𝙽𝙹シ︎𝙷𝚆𝙰𝚂𝙰

74 11 0
                                    

ئێستا کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو:
هواسا هێڵنحی هات و ڕشایەوە چوو بۆ دەستشۆرەکە ڕشایەوە ئاوێکی بە ڕوخساری داکرد و چووە دەرەوە و لە ناکاو خوێن لە لوتی هات و لە هۆش خۆی چوو وایکرد سەری بەر لایەکی تیژی مێزەکە بکەوێت و دەنگێکی لێوە بێت
نامجوون لە خوارەوە بوو نەی ئەویست هواسا ببینێت بەڵام گوێی لە دەنگێک بوو
نامحوون:ئەو دەنگە چی بوو
بە ڕاکردن چووە سەرەوە و بەرەو ژوورەکە ڕۆیشت بە خێرایی دەرگای ژوورەکەی کردەوە و شۆک بوو کە بینی هواسا لە ئەرز کەوتووە و زەوی بە خوێنی هواسا داپۆشرابوو نامجوون بە ڕاکردن بەرەو هواسا ڕۆیشت و کردیە باوەشی و وتی
نامجوون:تکایە چاوەکانت بکەوە هواسا
نامجوون هواسای هەڵگرت و کردیە ناو ئۆتۆمبێلەکە بە خێرایی لێی دەخوڕی و بەڕێکەوت بۆ نەخۆشخانە نەهێنیەکەی گەیشت و هواسا کردە باوەشی و چووە ژوورەوە بە شڵەژاوەوە
نامجوون:جان بە خێرایی وەرە
جان و چەند دکتۆرێک بەرەو ڕووی ڕۆیشتن و هواسایان بردە ژوورەوە
د.جان:تووشی خوێن بەر بوونی مێشک بووە هەروەها برینەکانی هەڵئاوساون و لوتی خوێنی لێهاتووە پێویستە بە خێرایی بیبەینە ژووری نەشتەرگەری بڕۆن ژوورەکە ئامادە بکەن
دکتۆرەکان سەریان لەقاند و چوون ژوورەکە ئامادە بکەن د.جانیش چووە دەرەوە نامجوون بەرەو ڕووی ڕۆیشت و وتی
نامجوون:بارودۆخی چۆنە
بە ترسەوە
د.جان:تووشی خوێن بەر بوونی مێشک بووە هەروەها برینەکانی هەڵئاوساون چونکە بە ئاوی سارد گەرماوی کردووە لوتی خوێنی لێهاتووە پێویستە بە خێرایی بیبەینە ژووری نەشتەرگەری
نامجوون:پێویستە ئەو ڕزگار بکەیت ئەگینا تۆش مردوویت
د.جان:هەوڵ دەدەم
نامجوون هاواری کرد و وتی
نامجوون:هەوڵ نادەی بەڵکو ڕزگاری دەکەی
کاتێک یەخەی کراسەکەی گرت
؟؟:وازی لێ بێنە
چەند کەسێک نامجوونیان دوور خستەوە
دەیان زانی نامجوون کۆنترۆڵی خۆی لە دەست داوە بۆیە بە خێرایی ئەویان جیا کردەوە لە د.جان
دکتۆرێک لە ژووری هواسا بوو تا ئامادەی بکات بۆ ژووری نەشتەرگەری بەڵام بینی هواسا خەریکە ترپەی دڵی ئەوەستێت بە خێرایی چووە دەرەوە و وتی
دکتۆر:د.جان خەریکە دڵی ئەوەستێت
نامجوون کە گوێی لەم قسەیە بوو ویستی بچێتە لای هواسا بەڵام کوڕەکانی تر ڕێگریان لێ کرد د.جان چووە ژوورەوە و ئامێرەکەیان ئامادە کرد
جین:نامجوون ئارام بەوە
بە دڵ تەنگی
گەڕانەوە لای کوڕەکان:
جین:پێویستە بچینە بوسان چونکە کارمان لەوێ هەیە
جەیهۆپ:کەوایە با ئێستا بەڕێ بکەین
جین:باشە با بڕۆین
ڕۆیشتن دوای چەند کاتژمێرێک گەیشتن و کارەکەیان تەواو کرد
یونگی:ئێستا دەچینە لای نامجوون
کوک:بەڵێ هیۆنگ وتی کەوا ئەم شەو لە کۆشکی بوسان دەبین
تای:کەوایە با بڕۆین ئێستا چاوەڕێن ناو ئۆتۆمبێلەکە
ڕۆیشت و سەرکەوتن بەڕێکەوتن و گەیشتن🙂
جین لە دەرگای دا خزمەتکارێک کردیەوە کوڕەکان چوونە ژوورەوە
جین:نامجوون لە کوێیە
خزمەتکار:بەڕێزم ئەو لە نەخۆشخانەیە
کوڕەکان:چیییی!
خزمەتکار:خاتوو هواسا بارودۆخی زۆر خراپ بوو لە سەرەوە دەنگێک هات و بەڕێز نامجوون چووە سەرەوە بینی خاتوو هواسا بەم شێوەیەیە بە خێرایی بردی بۆ نەنۆشخانە
جین:با بەخێرایی بڕۆین
ڕۆیشتن سەرکەوتنە سەر ئۆتۆمبێل و بەڕێکەوتن
گەڕانەوە بۆ ئێستا:
د.جان:پلەی 180
ئامێری بەکار هێنا تا هواسا نەمرێت بەڵام سوودی نەبوو یەکەم جار
د.جان:پلەی240
سوودی نەبوو
د.جان: 280
هواسا.......................دڵی وەستا
نامجوون:نا نەخێر
چووە ژوورەوە و دەستەکانی هواسا گرت و وتی
نامجوون:تکایە بە جێم مەهێڵە ناتوانم بێ تۆ بژیم
جێنا جێی هێشتم بەڵام تۆ ئەوە مەکە
بە گریانەوە لە ناکاو گوێیان لە دەنگێک بوو ئەوەش دەنگی..................ترپەی دڵی هواسا بوو
د.جان:تکایە بڕۆنە دەرەوە لەگەڵ کوڕەکانی تر و نامجوونی بوو کوڕەکان بە زۆر نامجوونیان برد دوای کەمێک د.جان هاتە دەرەوە و وتی:
د.جان:ئەو ئێستا باشە لەوەتەی دکتۆرم یەکەم جارە شتی وا ئەبینم دوایی ئەیبەینە ژووری نەشتەرگەری
ڕۆیشت
لای کوڕەکان:
تای:ئەترسم دیسان نامجوون تێک شکێت
جین:ئەو نەیویست ئاشق بێتەوە دوای جێنا بەڵام ئاشقی هواسا بوو ئەگەر بە دەست خۆی بێت ئەڵێ هواسا جێنایە
یونگی:واز لەو قسانە بێنن با گوێی لێ نەبێت
بە پستەوە قسەیان دەکرد جیمین و جەیهۆپ و کوک لای نامجوون بوون و هیوایان پێدەبەخشی
دکتۆر:دکتۆر جان ژوورەکە ئامادەیە ئێستا خاتوو هواسا ئەبەین
هواسایان هێنا دەرەوە و بەرەو ژووری نەشتەرگەری بردیان نامجوون کەمێک بە تێکشکاوی سەیری هواسای کرد و بردیانە ژوورەوە
دوای چەند کاتژمێرێک هواسایان بردە ژوورێکی تر د.جان هاتە دەرەوە
نامجوون چووە لای وتی
نامجوون:ئــ ئەو چۆنە
د.جان:بێ خەم بە نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوو بوو ئێستا بارودۆخی جێگیرە
ڕۆیشت
نامجوون وەک مناڵێکی دوو ساڵان دەستی کرد بە گریان و چووە باوەشی جین
نامجوون:ترسام ئەویش بە جێم بێڵێت
جین:نا وا مەڵێ تەواو ئارام بەوە
تای:وا لە خۆت مەکە هیۆنگ تەواو ئەو باشە
کوک:هەم سەیرکە ئێمە لەلاتین
سۆپی لەسەر کوکیان دا
کوک:یاا بۆ وا ئەکەن
بیری لەو شتە کردەوە کە ئەوان بیری لێ دەکەنەوە و سەیری دەکەن
کوک:ئۆهـــ ببوورن
قژی خۆی تێکدا نامجوون پێکەنینێکی کەمی کرد
نامجوون:ئێوە بڕۆن و پشوو بدەن
جین:بەڵام
نامجوون:تەواو من باشم ئێوە بڕۆن
کوڕەکان سەریان لەقاند و ڕۆیشتن
نامجوون چووە لای هواسا و دەستی هواسای ناو دەستی خۆی جێگیر کرد و وتی
نامجوون:زۆر ترسام تۆش بە جێم بهێڵی و بڕۆیت
تمایە هەمیشە لەلام بە
کاتێک دەستەکانی ماچ کرد و سەری لەسەر قەرەوێڵەکە دانا و ئاگەی لە خۆی نەماو خەو بردیەوە
نووسەر:نازانم ئەو شتەی لە نەخۆشخانەیە چی پێ ئەوترێت لە بیرم نەماوە🙂👏🏻✨
کاتژمێر 6:10ی بەرە بەیان:
povhwasa:
چاوەکانم کردەوە ڕووداوەکانم بیر کەوتەوە
نامجووم بینی هەستم بە ترس کرد لەبەر ئەوەی دوێنێ کەمێک مابوو بمکوژێت کاتێک سەرم بەر مێزەکە کەوت لایەکی تیژی هەبوو بەڕاستی زۆر ئازارم زۆر بوو ئیتر ئەگام لە خۆم نەما  و بە خراپی سەرم پێی کەوت هەستم کرد نامجوون خەریکە هەڵ ئەستێت بۆیە چاوەکانم داخست خۆم وا دەرخست خەوتووم
نامجوون:بچکۆڵەکەی من کەی چاوە جوانەکانی دەکاتەوە
د.جان هاتە ژوورەوە و مەلهەمێکی لا بوو تا دووبارە لە برینەکانی سەر ملی هواسا بدا
ڕۆیشتە لای هواسا کەمێکی لێدا بەڵام..........نامجوون
مەچەکی گرت و وتی
نامجوون:خۆم لێی ئەدەم
د.جان:ها بیگرە
بە بێزاری زانی نامجوون غیرە ئەکات
نامجوون مەلهەمەکەی لە ملی هواسا ئەدا
د.جان:هێواش با ئازاری نەبێت
بە ئەنقەست وایکرد تا نامجوون زیاتر غیرەت
نامجوون:خۆم ئەزانم چۆن ئاگەداری ئەبم
چاوی سوڕاند
بە پەنجە گەورەکەی مەلهەمی لە برینەکانی سەر ملی هواسا ئەدا
هواسا هەستێکی سەیری هەبوو بەڵام گرینگی پێ نەدا شتێکی بیر کەوتەوە کاتێک کە دڵی خەریک بوو بوەستێت خەونێکی بینی
خەونەکە:
؟؟:تکایە ئەو بەجێ مەهێڵە
هواسا:تۆ کێی
ڕووناکی زۆر هەبوو لەگەڵ هەڵم کە هەموو شتێکی داپۆشی بوو
لە ناکاو کچەکە هاتە بەردەمی هواسا شۆک بوو چونکە ئەو کچە زۆر لە ئەو ئەچوو
جێنا:هواسا تکایە تۆ ئەو بەجێ مەهێڵە من گەمژە بووم ئەوم جێهێشت و مردم من دەمەوێ ئەو دڵخۆش بێت
کاتێک دەستەکانی هواسا توند گرتبوو دەیویست شتەکانی بۆ ڕون بکاتەوە
جێنا:من ناوم جێنایە خۆشەویستی پێشووی نامجوون بووم زۆر یەکمان خۆش ئەویست بەڵام من مردم تکایە تۆ ئەو بەجێ مەهێڵە لای بە بەڵێنم پێ بدە لای دەبیت و جێی ناهێڵی
هواسا بێ ویستی خۆی وتی
هواسا:بەڵێن بێت ئاگەداری دەبم و جێی ناهێڵم
جێنا:سپاس
بە چاوی پڕ گریانەوە ڕۆیشتە لای دەرگایەک کە هەموو شوێنێک سپی بوو کە دەرگاکەی کردەوە تیشک لە دەرگاکە بە دیار کەوت جێنا وتی
جێنا:هەرگیز نەکەی بێیتە ناو ئەو دەرگایە و بە جێی بهێڵی........وە سپاس
ویۆتی بڕوات و سەیری پشتەوەی کرد دەستی کردەوە بە ڕۆیشتن
کۆتایی خەونەکە!!!!







ڤۆت و فۆڵۆ لە بیر مەکەن!!!✨🙂🌊🐻

ڤۆت و فۆڵۆ لە بیر مەکەن!!!✨🙂🌊🐻

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
دۆزەخێک لە نەفرەت     𝙺𝙸𝙼.𝙽𝙹シ︎𝙷𝚆𝙰𝚂𝙰 "تەواو کراوە"Where stories live. Discover now