𝙺𝙸𝙼.𝙽𝙹シ︎𝙷𝚆𝙰𝚂𝙰

65 9 0
                                    

هواسا:با هەلێکم بۆ بڕەخسێ بزانە دەتانکوژم یان نا
بە پستەوە قسەیان دەکرد تا دۆنگ وۆک گوێی لێ نەبێت
دۆنگ وۆک:ئەوە چیەڵێن
هواسا:هیچ
؟؟:دۆنگ وۆک ئەڵێم پەڕاوەکان بێنە با واژۆیان بکەین
هواسا جێنی دۆنگ سەیری ئاڕاستەکەیان کرد بینیان نامجوونە
هواسا:نەفرەت وام زانی تەنیا کوڕەکانی تر دێن
لەبەر خۆیەوە وتی
دۆنگ وۆک:ئەچم ئەی هێنم
ڕۆیشت جێنیش پەوەیوەندی بۆ هات
جێنی:ببوورە ئێستا دەگەڕێمەوە
تەنیا نامجوون و هواسا مانەوە نامجوون دەهاتە پێشەوە و هواساش دواوە
نامجوون:بۆچی ڕۆیشتیت هم
هواسا:پێویست بوو
هواسا قاچی بەر جۆلانە گەورەکە کەوت بۆیە نەیتوانی زیاتر بچێتە دواوە
نامجوون:بۆچی پێویست بوو
بە دەنگێکی ترسناک
هواسا:دوورکەوە
ویستی بڕوا نامجوون قۆڵی گرت و وتی
نامجوون:با جارێ وا بێت
دۆنگ وۆکی بینی کە خەریکی پەڕاوەکانە لە هواسا دوورکەوتەوە
هواسا ڕۆیشتە ژوورەوە
دۆنگ وۆک:ها بگرە من واژۆم کردووە تەنیا تۆ ماوی
نامجوون:باشە
واژۆی کرد و چوونە ژوورەوە نامجوون بینی کە هواسا لە نێوانی جێنی و هیونجین دانیشتووە بەمەش غیرەی کرد دانیشت لەسەر سۆفاکە
جێنی:ئەرێ کە من ڕۆیشتم هیچی نەکرد
بە پستەوە
هواسا:نەخێر
خێراکردنی کات ئێستا شەوە هەر کەسە و لە ماڵی خۆیەتی بەڵام دایک و باوکی هواسا لەگەڵ دۆنگ وۆک و یونا لە دەرەوەن تەنیا ڕیوجین و ب.پ و هواسا لە ماڵەوە ب.پ وا ئەزانێت ڕیوجینیش ڕۆیشتووە
هواسا لە ژوورەکەی بوو لەسەر بێدەکە دانیشتبوو
تا لە ناکاو کەسێک هاتە ژوورەوە ئەو کەسەش بەڕێز پاڕک هواسا هەستایەوە و وتی
هواسا:بۆچی هاتوویت بۆ ژوورەکەم
بە ترسەوە
ب.پ:وای وای باپیرە نەما وایە
هواسا:هەرگیز باپیرایەتیت بۆ من نەکردووە تەنیا ئازارت داوم
ب.پ:هاتووم شتێکت پێ بڵێم ئێستا کاتی ئەوە نییە
کاتێک دەهاتە پێشەوە بەڵام هواسا هەر لە شوێنی خۆی بوو ب.پ چرپاندی وتی
ب.پ:تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی بازرگانێک دەکەیت کوڕەکەی ناوی لی جانگ جونە هەروەها وێنەی تۆم بەو پیشاندا ڕازی بوو ئەمەش وێنەی ئەو
هەمووی چرپاند

پ:تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی بازرگانێک دەکەیت کوڕەکەی ناوی لی جانگ جونە هەروەها وێنەی تۆم بەو پیشاندا ڕازی بوو ئەمەش وێنەی ئەوهەمووی چرپاند

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

کەسایەتی:
ناو:lee jangjun
تەمەن:23
پیشە:دەوڵەمەند کۆمپانیا لەگەڵ باوکی بەڕێوە ئەبات
هواسا وێنەکەی بینی بەڵام لە دەستی ب.پ وەریگرت و دڕاندی
هواسا:هەرگیز ئەمە ڕوو نادات
هاواری کرد بە چاوی پڕ گریان
ب.پ قۆڵی گرت وتی
ب.پ:هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکەیت و پشک و ناوبانگمان زیاتر دەکەیت
قۆڵی بەرداو ڕۆیشتە دەرەوە لە ماڵەوە
هواسا دەستی لەسەر مێزەکە دانا سەیری ئاوێنەی کرد کە چاوی سوور بۆتەوو لە ناکاو هاواری کرد و شتەکانی سەر مێزەکەی بەردایەوە
هـواسا:نەفرەتت لە خۆت پشکت و ناوبانگت
شتەکانی بەردایەوە مستی لە ئاوێنەکە دا و ئاوێنەکە شکا دەستی هواسا خوێنی لێهات هواسا هەر مستی لە ئاوێنەکە دەدا تا کەسێک هاتە ژوورەوە
ڕیوجین:هواسا چی ئەکەیت
بە زۆر هواسای ئارام کردەوە لەسەر بێدەکەی دانیشاند بانگی چەند خزمەتکارێکی کرد و وتی ئێرە پاک بکەنەوە ئێستا دەستی هواسا تیمار ئەکات
ڕیوجین:بۆچی وات کرد
هواسا سەری لەسەر شانی ڕیوجین دانا و وتی
هواسا:زۆر توڕە بووم و مێشکمم لە دەستدا
ڕیوجین گومانی کرد
ڕیوجین:تەواو بووم ئێستا بخەوە و پشوو بدە
هواسا چووە ژێر جێگا یەکسەر خەوی لێکەوت ڕیوجین چووە دەرەوە خزمەتکارەکان ژوورەکەیان پاکردەوە و مێزەکەیان گۆڕی و ڕۆیشتن
نامجوون:ئێستا ئەوە چیە ئەو پاڕکە دەکوژم ئەبێت چی بە هواسا وتبێت بەیانی کۆبوونەوەیە بزانین چی ئەگوزەرێت
ڕۆیشتە ژوورەکەی و بە بیکردنەوە لە هواسا خەوی لێکەوت
بەیانی:
لە ماڵی هواسا:
هەمووان لەسەر مێزی نان خواردنن و خواردن ئەخۆن تا د.هـ بینی دەستی هواسا بریندارە وتی
د.هـ:کچم هواسا دەستت چیەتی
هەمووان سەرنجیان کەوتە سەر هواسا
هواسا:ئـــ ئەوە
ڕیوجین:لە باخچەکە بەربەوە دەستی بریندار بوو
د.هـ:باشە کچم بەڵام ئاگەدار بە
هواسا:باشە
خێراکردنی کات ئێستا ب.پ لە ژووری خۆیەتی
تا کەسێک بە توندی دەرگاکەی کردەوە دایخست
ب.پ:تۆ چی ئەکەیت لێرە
کاتێک هەستایەوە
هواسا:ئەو گرێبەستە واژۆ ناکەیت و من هاوسەرگیری ناکەم هەروەها ئەمە چیە کارتی هاوسەرگیری لە ئێستاوە
کارتەکانی پیشاندا
بە توڕەیی
ب.پ:همم ئێمە دیاریکان کردووە چونکە ئەو هاوسەرگیریە ڕوو دەدات ئایا تۆ ئەزانیت ئێستا خەریکە کۆبوونەوە دەست پێ دەکات
هواسا:دەزانم نەفرەت دەزانم
هاواری کرد
کەسێک هاتە ژوورەوە
؟؟:بەڕێزم پێویستە بچینە ژووری کۆبوونەوە هەمووان لەوێن
ب.پ:باشە
چووە لای هواسا و وتی
ب.پ:لێرەبە تا کۆبوونەوە تەواو ئەکەم پێویستە قسە بکەین
ڕۆیشت هواساش خەریک بوو بتەقێتەوە لە توڕەیی
هواسا:پێتی نیشان ئەدەم
دوای کەمێک ئێستا لە کۆبوونەوەن هەنووان لەوێن مافیاکان و برای هواسا و باوکی باوکی جێنلیسا و جێنسوو لەگوڵ چەند بازرگانێکی تر هەروەها باوکی لی جانگ جون لەوێیە لەگەڵ کوڕەکەی ویستیان گرێبەستەکە واژۆ بکەن بەڵام کەسێک دەرگای کردەوە
هەمووان شۆک بوون چونکە هواسا بوو بە بێڕێزی دەرگاکەی کردەوە هەمووان هەستانەوە سەر پێ
ب.پ:هواسا تۆ چی ئەکەیت
هواسا بەرەو ڕووی ڕۆیشت کارتەکانی دڕاند
گەیشتە بەردەمی و وتی
هواسا:همم دیارە لە کاتێکی گونجاو هاتم جارێ گرێبەستەکان واژۆ نەکراون هەروەها چۆن کارتی هاوسەرگیری نەما بەم شێوەیەش ئەو گرێبەستە نامێنێت
دۆنگ وۆک قسەی کرد
دۆنگ وۆک:هواسا بۆوا قسە ئەکەیت
هواسا:ئەو کەسەی بەردەمم تۆ ڕێزی لێ ئەگریت لەبەر پارە دەیەوێ من هاوسەرگیری لەگەڵ جانگ جون بکەم بە زۆریش
ب.هـ:باوکە کچەکەم چی ئەڵێت
بە توڕەیی
ب.پ:پێویستە هاوسەرگیری بکات و بچێتە سەر ماڵ و حاڵی خۆی
هواسا پێکەنی
هواسا:واتا من لەبەر پیرەپیاوێکی وەک تۆ ژیانی خۆم وێران بکەم
ب.پ:هواسااا
ویستی زلەی لێدا بەڵام هواسا دەستی گرت و هاواری کرد
هواسا:من کچەکەی پێشوو نیم
دەستی بەردا
ب.هـ:باوەڕ ناکەم لەبەر پارە بتەوێت کارێکی وا بکەیت
ب.ج واتا باوکی جونگ جان
ب.ج:من وامزانی کە نەوەکەت خۆی ڕازیە بەڵام دیارە دەتەوێ ژیانی نەوەکەت و کوڕەکەم وێران بکەیت
جانگ جون:تۆ چ جۆرە باپیرێکی
ب.ج:کوڕم با بڕۆین ئەو گرێبەستەش ڕوونە چی لێ دێت
ڕۆیشتن
هواسا:لە ژیانم یەکەم جارە لە دژت بوەستم بۆیە ئاگەداربە با نەبێتە دووەم جاریش
ب.هـ:دۆنگ کوڕم هواسا ببەوە ماڵەوە
دۆنگ وۆک:باشە باوکە
هواسای برد
نامجوون:بەڕێز مینهوو ئێمە ئەڕۆین
لەگەڵ باوکی هواسایەتی
ب.هـ:خواتان لەگوڵ کوڕم
ڕۆیشتن
ب.هـ:ئیتر لەم ڕۆ بە دواوە نامەوێت ڕوخساری تۆ ببینم باوکە تکایە بگەڕێوە فەڕەنسا هەر ئێستا
ب.پ:من ئەڕۆمەوە فەڕەنسا
ڕۆیشت

باییی! جا ڤۆت و فۆڵۆ لە بیر مەکەن🌈⏳👀

باییی! جا ڤۆت و فۆڵۆ لە بیر مەکەن🌈⏳👀

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
دۆزەخێک لە نەفرەت     𝙺𝙸𝙼.𝙽𝙹シ︎𝙷𝚆𝙰𝚂𝙰 "تەواو کراوە"Where stories live. Discover now