چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «تۆ تەنها هی منیت» بەشی پێنجەم
-----------------
نامجوون پەیوەندی بە دایکی مێریا کرد....
نامجوون/ ئەلوو خاتوون ؟؟
دایکی مێریا...دەیکەم بە د.م
د.م/ فەرموو...بەڕێزتان کێن؟؟
نامجوون/ من بەڕێوبەری کچەکەتم ....مێریا...ئەو شەڕی کردوە لە قوتابخانە...
د.م/ چیی...ئای خوایە ئەو کچە بۆچی شەڕی کردوە؟؟
نامجوون/ زلەی لە کچێک داوە...داوا لە بەڕێزتان دەکەم کە زیاتر ئاگاداری کچەکەتان بن و بەزووترین کات سەردانمان بکەن...
د.م/ دەتوانی تەلەفۆنەکە بدەیتە مێریا؟؟
نامجوون/ بێگوومان...
نامجوون تەلەفۆنەکەی دایە مێریا....
مێریا/ دایکە..؟؟
د.م/ دەردی دایکە...کچم تۆ مناڵی شەڕ دەکەیت؟؟ «بەتوڕەیی»
مێریا/ گوێ بگرە دایکە خەتای ئەو...«قسەکەی بڕا»
د.م/ بێدەنگ بە..!! من بەمزوانە دێمە کۆریا و دێم قسە لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت دەکەم..!!
مێریا/ دایکە بەخوا سەرەتا ئەو زلەی لێدام...«دڵی پڕ بوو»
د.م/ ششش...باوکیشت لەلامە ئەو گوێی لە هەموو شتێک بوو...ئەویش زۆر لێت توڕەیە..!!
مێریا/ دایکە تۆ بڕوا بە کچی خۆت ناکەیت؟؟
د.م/ ئەی بەڕێوبەرەکەت درۆ دەکات؟؟
مێریا/ نەخێر بەڵام...
د.م/ تەلەفۆنەکە بدەوە بە بەڕێوبەر..
مێریا تەلەفۆنەکەی دایە نامجوون...
د.م/ بەڕێزم...بەمزوانە سەردانتان دەکەم...
نامجوون/ زۆر باشە دەی کەواتە خوات لەگەڵ..
د.م/ خوات لەگەڵ...
دایخستەوە...
نامجوون/ ئەوە مێریا تەواو بوو...ئێستاش پەیوەندی بە دایکی سۆزی دەکەم...
مێریا بە ڕاکردن ڕۆیشتە پۆلەکەی...
نامجوون پەیوەندی بە دایکی سۆزی کرد...
------------------------
ئارا/ مێریا...چی بوو؟؟
مێریا/ ئەو سۆزیە گەمژەیە وای کرد دایکم زۆر توڕە ببێ..وە وتی بەمزوانە دێمە کۆریا و دێمە قوتابخانەکەت..!!
ئارا/ خەم مەخۆ...دایکت بڕوا بە تۆ دەکات...«دەستی لەسەر دەستی دانا»
-------------------
دوای قوتابخانە...
مێریا گەڕایەوە ماڵەوە و خۆی گۆڕی و نانی نیوەڕۆی ئامادەکرد و خواردی و قاپەکانی شوشت و مۆبایلەکەی هێنا و ڕۆیشت لەسەر قەنەفەکان دانیشت....
دوای کەمێک پەیوەندیەک بۆ مێریا هات...
مێریا/ ئاهـ...تای سڵاو...؟؟
تای/ سڵاو مێریا...؟؟ چۆنی؟؟
مێریا/ باشم تۆ چۆنی؟؟
تای/ منیش باشم...چی دەکەیت؟؟
مێریا/ هیچ..دانیشتووم..
تای/ کاتت هەیە بێیت بۆ ئەم ناونیشانەی کە بۆت دەنێرم؟؟
مێریا/ بەڵێ کاتم هەیە..بەڵام شوێنەکە کوێیە؟؟
تای/ سوپڕایزە...دەی ئێستا بۆت دەنێرم...
مێریا/ باشە..
پەیوەندیەکەی داخستەوە و ناونیشانەکەی بۆ مێریا نارد..
مێریا ڕۆیشتە سەرەوە بۆ ژوورەکەی و خۆی گۆڕی و مەیکئەپێکی سادەی کرد و هاتە خوارەوە و پێڵاوەکەی لەپێ کرد و ڕۆیشتە ئەو ناونیشانەی کە تای بۆی ناردبوو..
----------------------------
مێریا لەناو تاکسیەکە دابەزی و تاکسیەکە ڕۆیشت..
مێریا کۆشکێکی گەورەی بینی کە پاسەوانی زۆر لەبەردەم دەرگاکە وەستابوون...
مێریا/ دەبێت هەڵەم نەکردبێ..!!
پەیوەندیەکی بۆ هات..
تای/ گەیشتیتە کوێ؟؟
مێریا/ بەردەم کۆشکێک..
تای/ زۆر باشە...دەی وەرە ژوورەوە..
مێریا/ بەڵام پاسەوانی زۆری لێیە...
تای/ من بە ئەوانم وتوە..ڕێگەت پێ دەدەن بێیتە ژوورەوە..
پەیوەندیەکەی داخست...
مێریا ڕۆیشتە ژوورەوەی کۆشکەکە...
مێریا کاتێک هاتە ژوورەوە...شۆک بوو..!!!
؟؟؟/ بەخێربێیت....!!! «بە شەیتانی😈»
------------
بەردەوامە....
بەڕای ئێوە ئەو کەسە کێ بوو؟؟ بۆ مێریا شۆک بوو؟؟
![](https://img.wattpad.com/cover/342618448-288-k689902.jpg)
YOU ARE READING
تـۆ هـی منـیت ʲ⁻ʲᵏ ✔︎
Romance"تۆ هەوڵ ئەدەیت ڕابکەیت؟" "نەخێر سوێند ئەخۆم ڕاناکەم" "من پێت دەڵێم لە جۆنگکووک دووربکەوە ئەو تەنها هی منە!" "دەی خۆشەویستم تکایە چاوەکانت بکەوە" خۆتان بینەری بن ✔︎