Parti [ 10 ]

1.7K 165 3
                                    

چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک « تۆ تەنها هی منیت» بەشی دەیەم

جۆنگکووک زۆر دڵخۆش بوو خێرا پەیوەندیەکەی داخستەوە....

جۆنگکووک/ مێریا من دەڕۆم بەخێرایی دەگەڕێمەوە گەر بێت وهەوڵی.....«مێریا قسەکەی بڕی»

مێریا/ ڕاناکەم....«بەبێزاری»

جۆنگکووک بەخێرایی ڕۆیشتە دەرەوە

---------------------

جۆنگکووک/ براکەم....«بەهآوارەوە»

تای/ چیبوە برا؟؟

جۆنگکووک/ براکانمان دێنەوە...

تای زۆر دڵ خۆش بوو...

تای/ بەڕاست؟؟

جۆنگکووک/ بەڵێ دەی با بڕۆین...«زەردەخەنەی کرد و ڕۆیشت»

------------------

لای مێریا..

ئای خوایە دەبێ چی بووبێ جۆنگکووک وا دڵخۆش بوو...! ئەو زەردەخەنە گەرمەی..!! ئایش مێریا...کاتی ئەمە نیە...لەوانەیە خۆشەویستەکەی بێت..!!! تش «لەسەر سیسەمەکە دانیشت»

----------------------

جۆنگکووک تای گەیشتنە فڕۆکەخانە و لەناو ئۆتۆمبێل دابەزین...

نامجوون/ ئۆو جۆنگکووک و تای...

هەموویان باوەشیان بەیەکدا...

جۆنگکووک/ زۆر دڵخۆش بووم...بەخێربێنەوە..

جیمین/ ئێمەش زۆر دڵخۆش بووین...

جین/ جۆنگکووک زۆر گۆڕاوی....ئێستا جەستەت گەورە تر بوە...«هەموویان پێکەنین»

شوگا/ من خەوم دێت...دوو شەوە نەخەوتووم...

جەیهۆپ/ تۆش هەر لەسەر خەو بە...

تای/ دەی هاوڕێیان...با بڕۆین...

جۆنگکووک/ ڕاستدەکات...من ئۆتۆمبێلێکی گەورەم هێناوە جێگای هەموومان دەبێتەوە...

نامجوون/ دەی کەوایە با بڕۆین...

هەموویان ڕۆشتنە ناو ئۆتۆمبێل....

-------------------------

مێریا لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو سەیری تیڤی دەکرد...
لەپڕ دەرگا کرایەوە و ئاوڕم دایەوە جۆنگکووک و تای و کۆمەڵێک کوڕن...وادیارە هاوڕێن...بەرەو ڕووی من هات..

جۆنگکووک/ مێریا...ئەوانە هاوڕێکانمن...ئەوەیان جین..

جین/ سڵاو من جین...«زەردەخەنە»

مێریا/ منیش مێریا...

جۆنگکووک/ ئەوەش نامجوون

نامجوون/ خۆشحاڵبووم...

مێریا/ هەروەها منیش

جۆنگکووک/ ئەوەش جەیهۆپ و شوگا و جیمین...

مێریا/ خۆشحاڵبووم...

هەرسێکیان/ هەروەها ئێمەش

تای/ دەی دانیشن... بە هواسا دەڵێم خواردنتان بۆ ئامادە بکا...

هەموویان دانیشتن...

جۆنگکووک/ ئێ...فەرەنسا چۆن بوو؟؟

نامجوون/ بەڕاستی زۆر خۆش بوو...کەش و هەوایەکی پاک و دیمەنێکی جوان و خواردنەکانیشی زۆر خۆش بوو!!

جۆنگکووک/ وایە ئەوێ زۆر خۆشە..

جین/ ئێ براکەم مێریا کێیە؟؟

جۆنگکووک کەمێک شلەژا...

جۆنگکووک/ مێریا هاوسەرمە....ئێمە دوو مانگ دەبێ هاوسەرگیرمان کردوە...

هەموویان شۆک بوون...

جیمین/ چی😮

مێریاش شۆک ببوو...

جۆنگکووک/ بمبوورن کە پێم نەوتن...

شوگا/ هەر چۆنێک بێت دەبوایە بە ئێمەت وتبا...

نامجوون/ کێشە نیە...پیرۆزتان بێت...

جۆنگکووک/ سووپاس...

--------------

دوای کاتژمێرێک...

هەموویان لەسەر مێزی نانخواردنن....

مێریا هەستایەوە...

مێریا/ من تێربووم...«هەستا و ڕۆیشت»

جیمین/ برا بۆچی واهەست دەکەم کە براژن بەزۆر هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ کردبێ؟؟

نامجوون/ جیمین ڕاست دەکات...هەست دەکەم مێریا هەڵسوکەوتی وەک ئەوە وایە کە بەزۆر هێنابێتیان بۆ ئەم ماڵە...

تای/ جۆنگکووک...ئەوان برای تۆن...هیچیان لێ مەشارەوە...

جۆنگکووک/ بمبوورن کە ڕاستیەکەم پێ نەوتن...لەڕاستیدا من مێریام ڕفاند...وە من و ئەو هاوسەری یەکتر نین.!! بەڵام من ئەوم خۆشدەوێ...وە نامەوێ لێی دووربکەومەوە...

جین/ ئەی خێزانی نیە؟؟

جۆنگکووک/ خێزانی هەیە بەڵام لە دەرەوەی وڵاتن...

شوگا/ ئەی ئەگەر ئەوان ڕۆژێک گەڕانەوە و ویستیان مێریات لێ ببەن؟؟

جۆنگکووک/ منیش لەوە دەترسم...

-----------------------------

لای مێریا....

من زۆر بێزاربوومە لێرە....هەم قوتابخانەکەشم لەدەست چوو بەهۆی جۆنگکووکە نەفرەتی..!! هەموو ئاواتەکانم لەناوچوو...!! ویستم قوتابخانە تەواو بکەم و ببم بە دکتۆر...«فرمێسک لە چاوی هات»
دایکە...باوکە....ئێوە لەکوێن من ڕزگار بکەن..!!

----------------

لای دایک و باوکی مێریا....

د.م/ ئەمڕۆ دەڕۆینەوە کۆریا...«بەدڵخۆشی»

ب.م/ بەڵێ مێریای کچمان دەبینین...لەوانەیە ئێستا دەرچووبێت لە وانەکانی..

د.م/ ان شاء اللە...

ڕۆیشتنە ناو فڕۆکە....

---------------

بەردەوامە...

تۆ هی منیت (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now