چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک « تۆ تەنها هی منیت» بەشی کۆتایی
--------------------------
مێریا/ جۆنگکووک؟؟ «بە هێمنی»
جۆنگکووک/ گیان؟؟
مێریا/ من بێزاربوومە لە ماڵەوە..تکایە بڕۆینە پاڕک؟؟
جۆنگکووک/ هەوڵ دەدەیت ڕابکەی؟؟
مێریا/ نەخێر سوێند دەخۆم ڕاناکەم...
جۆنگکووک/ باشە لەگەڵ کوڕەکانا ئەچین...بڕۆ خۆت ئامادە بکە...
مێریا زۆر دڵخۆش بوو یەکسەر باوەشی کرد بە جۆنگکووکا...
مێریا/ ئ..ئێ ببورە ....«دوورکەوتەوە»
جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی کرد...
مێریای ڕاکێشایە باوەشی و ماچی سەری دەکرد...
جۆنگکووک/ ئاشقتم کچەکە...!!
-----------------------
جۆنگکووک/ چی ئەڵێن بڕۆینە پاڕک؟؟ مێریا بێزاربووە لە ماڵەوە...
نامجوون/ زۆر باشە
-------------------
دایک و باوکی مێریا گەیشتنە کۆریا و لە فڕۆکە دابەزین...وە بە پێ ڕۆیشتنەوە ماڵەوە...
--------------------
لە پاڕک...هەموویان پیاسەیان ئەکرد و مێریا زۆر دڵخۆش بوو....
لەپڕ کەسێک بانگی مێریای کرد وای کرد کە هەموویان ئاوڕ بدەنەوە...
د.م/ مێریا کچەکەم.....«بەهاوارەوە»
مێریا دڵی پڕ بوو ویستی ڕابکاتە باوەشی بەڵام جۆنگکووک توند قۆڵی گرت...
مێریا/ جۆنگکووک... تکایە بهێڵە باوەش بە دایکما بکەم...
جۆنگکووک/ نەخێر ڕێگە نادەم..!! دەی کوڕینە ئێوە ئەوئافرەتە و پیاوە لێرە دووربکەنەوە ئێمەش لەناو ئۆتۆمبێل چاوەڕێتان دەکەین...
ب.م/ ناااا کچەکەم تکایە واز لە کچەکەم بێنن....«بەهاوارەوە»
د.م/ کچەکەم بۆ کوێ دەبەن....!!! «دەگریا»
جۆنگکووک مێریای بردە ناو ئۆتۆمبێل...
مێریا/ جۆنگکووک تکایە من دەمەوێ دایکم ببینم....«گریا»
جۆنگکووک دڵی ئازاری هەبوو بەڵام ناتوانێ ڕێگە بەوە بدات...نایەوێ خۆشەویستترین کەسی ژیانی لەدەست بچێ !!
جۆنگکووک/ تکایە مێریا بمبوورە... !!!!
مێریا/ جۆنگکوک تۆ زۆر دڕندەی...!!! خۆپەرستیت..!! لووتبەرزی...ڕقم لێتە...بۆچی لە دایکممم دووردەخەیتەوە!!! «بەهاوار و گریان»
جۆنگکووک نیگەران بوو بەو قسانەی ئەو کردی...
جۆنگکووک/ کەواتە بڕۆ بۆلای دایکت...!! «دەرگاکەی کردەوە»
![](https://img.wattpad.com/cover/342618448-288-k689902.jpg)
YOU ARE READING
تـۆ هـی منـیت ʲ⁻ʲᵏ ✔︎
Romance"تۆ هەوڵ ئەدەیت ڕابکەیت؟" "نەخێر سوێند ئەخۆم ڕاناکەم" "من پێت دەڵێم لە جۆنگکووک دووربکەوە ئەو تەنها هی منە!" "دەی خۆشەویستم تکایە چاوەکانت بکەوە" خۆتان بینەری بن ✔︎