Parti [ 7 ]

2K 211 6
                                    

چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک « تۆ تەنها هی منیت» بەشی حەوتەم

----------------

جۆنگکووک ڕۆیشتە کۆمپانیا...

تای ڕۆشتە سەرەوە بۆلای مێریا...

-----------

تای/ مێریا...؟

مێریا سەیری کرد چاوی پڕ ئاو بوو...

تای پەڕۆیەکەی دەمی مێریای لێکردەوە...

مێریا/ تۆ چۆن ئەو کارەت لەگەڵ من کرد..؟؟!! من تۆم بە باشترین هاوڕێی خۆم دانابوو..!! «فرمێسک لەچاوی هات»

تای/ بمبوورە...بەڵام دەبوایە ئەوەم بکردایە...جۆنگکووک هاوڕێی کۆنمە....من هەمووشتێک بۆ ئەو دەکەم..!!

مێریا/ من گەمژە بووم بڕوام بەتۆ کرد...!!!

دوای کەمێک بێدەنگ بوون...

تای/ برسیت نیە؟؟ دەڕۆم خواردنت بۆ دێنم...

مێریا/ نەخێر..برسیم نیە...

تای/ نەخێر دڵنیام برسیتە دەچم خواردنت بۆ دێنم...یان با بانگی خزمەتکارەکە بکەم...

مێریا/ بۆچی گرنگی بە من دەدەیت؟؟

تای/ جۆنگکووک وتی...

مێریا ڕووی خۆی سوڕاند...

تای/ هواسا...«بەهاوارەوە»

هواسا هاتە سەرەوە

هواسا/ بەڵێ گەورەم..؟؟ «چەمایەوە»

تای/ خواردن بۆ مێریا بهێنە...دواتریش بەپەڕۆکە دەمه ببەستەوە....«ڕۆیشتە دەرەوە»

هواسا دووبارە چەمایەوە...

هواسا/ خاتوونەکەم..؟؟ حەزت لە چ خواردنێکە؟؟

مێریا/ سەرەتا بە خاتوونەکەم بانگم مەکە...بڵێ مێریا...دواتریش برسیم نیە «بەلووت بەرزیەوە»

هواسا/ بەڵام...من دەڕۆم خواردن دێنم...

مێریا/ وتم برسیم نیە بەزۆرە؟؟!!! «هاواری کرد»

هواسا/ بمبوورە....«ڕۆیشتە دەرەوە»

مێریا/ ئۆففف...یارمەتیییییییی...«هاواری کرد»

تای هاتە ژوورەوە...

تای/ چیە؟؟ بۆچی دەمت کراوەتەوە؟؟ بۆ هاوار دەکەی؟؟

مێریا/ دەستەکانم بە توندی بەستراونەتەوە ئازاری هەیە....

تای/ بۆستە با پەتەکە کەمێک شل بکەمەوە...

تای لە مێریا نزیک بوویەوە دەیویست پەتەکەی بۆ شل بکاتەوە...مێریا ئەمەی بە هەل زانی و کاتێک تای پەتەکەی کەمێک شل کردەوە مێریا پاڵی بە تای دا و پەتەکەی کردەوە...

تێبینی/ پەتی دەستی و قاچی

تای/ مێریا...سەیرکە نەکەی هەرگیز هەوڵی ڕاکردن بدەیت!!! گەرنا خراپ دەبێت!! «توڕە بوو»

مێریا گۆزەیەکی شکاند و پارچە شوشەیەکی هەڵگرت...

مێریا/ نزیک نەبیتەوە سوێند بەخوا خۆم دەکوژم..!!
«شوشەکەی لەسەر دەماری دەستی دانابوو»

تای/ باشە...باشە نزیک نابمەوە...«کەمێک دوورکەوتەوە»

مێریا ڕایکردە خوارەوە...

تایش بەدوای دا ڕایکرد...

مێریا هەر ڕایدەکرد ئاوڕی تای دایەوە لەپڕ خۆی بەکەسێکدا کێشا...

مێریا بە خراپی کەوتە سەر ئەرزەکە و پارچە شوشەکە کەوتە ئەرزەکە...

مێریا سەری هەڵبڕی بەڵام شۆک بوو...

جۆنگکووک/ هەوڵی ڕاکردن دەدەیت؟؟!! «چەمایەوە بۆ ئاستی ئەو»

مێریا لە ترسا هیچی بۆ نەدەوترا....

جۆنگکووک/ وەڵامم بدەوە...!! «بەتوڕەییەوە توند قژی مێریای گرت»

مێریا/ ئاهـ...تکایە...جۆنگکووک قژم ئازاری هەیە...!! «دڵی پڕ بوو دەیویست بگری»

جۆنگکووک پارچە شوشەکەی هەڵگرت و نزیکی ملی مێریای کردەوە...

جۆنگکووک/ ملت بریندار بکەم؟؟ هممم؟؟!! «پارچە شوشەکەی بە هێمنی بە ملی مێریا دەهێنا تا بریندار بوو خوێنی لێ هات»

جۆنگکووک برینەکەی قوڵتر کردەوە...

مێریا لەبەر ئازار نەیدەتوانی قسە بکات...

مێریا/ ت....ت...تکا....یە....جۆ....نگ...کووک....وا...م....لێ....مەکە.....«زۆر بە کوڵی دەگریا»

جۆنگکووک هەستایەوە و هیچ گرنگی پێ نەدا...

جۆنگکووک/ براکەم..؟؟ چۆن ڕێگەت دا هەوڵی ڕاکردن بدات؟؟ «بەکەمێک توڕەییەوە»

تای هەموو شتێکی بۆ باس کرد...

جۆنگکووک/ ئەم سۆزانیە پێویستە ببردرێتە ژووری سزا...

جۆنگکووک/ پاسەوان...«بەهاوارەوە»

پاسەوان/ فەرموو گەورەم...؟؟ «چەمایەوە»

جۆنگکووک/ مێریا ببە ژووری سزا...لەوێ چ لێ دەکەن لێی بکەن..!! لام گرنگ نیە....تا ٣٠ خولەک ئازاری بدەن..!!

پاسەوان/ فەرمانتە گەورەم...!! «چەمایەوە و ڕۆیشت مێریای وەک بووک هەڵگرت و بردی بۆ ژووری سزا»

----------------

بەردەوامە...

تـۆ هـی منـیت ʲ⁻ʲᵏ ✔︎Where stories live. Discover now