پێش دەست پێکردن بەخوێندنەوەی چیڕۆکەکە خوێنەری ئازیز؛ پەنجە بنی بەو ئەستێرە بچوکەی خوارەوە و پەڕەکانی کتێبەکە ڕووناک بکەوە٬٫وە لەنێوان دێرەکان جێپەنجەی خۆت جێبهێڵە دڵخۆشدەبەم بەبینی ❤️✨
_______________________________ئەمڕۆ سەیری فلمێکی ڕۆمانسیم کرد لەگەڵ خوشکە بچوکەکەت کە لەلام بوو لەبەر ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەت پرسیەک هەبوو پێویست بوو بۆی برۆن و تیاناش تاقی کردنەوەی هەبوو؛ هەرچەندە بڕیابوو وای لێبکەم بخوێنی بەڵام کۆتاییم پێهات بە سەیرکردنی فلمێکی ڕۆمانسی لەگەڵی!!
فلمەکە وای لێکردم بیر لە شتێ بکەمەوە !! ئایا بەڕاستی لێدانی پەنجە کاریگەری لەسەر جیابوونەوە هەیە؟
دوای ئەوەی گەڕایتەوە تیانا خەوتبوو داوام لێکردی وازی لێبهێنی و تۆش بمێنیتەوە چونکە کاتەکە دووی دوای نیوە شەوی تێپەڕاندبوو
"یاریەک بکەین؟"لێتم پرسی
پێت سەیر بوو کە ئەوەم پرسی بەڵام ڕازی بووی چونکە یەکەم جار بوو داوای شتێکی لەو شێوەیە بکەم؛ دەربارەی هەندێ پرسیار یاریمان کرد و بڕیارماندا براوەکە لە دۆڕاوەکە دەدات بە لێدانی پەنجە لە نێوچاوانی؛ناوی ئەوەم نەدەزانی بە تەواوەتی و دڵنیام بووم کە ناوەکەی ڕاستە یان نا بەڵام تێگەیشی و ئەوە گرنگ بوو.
وەک چاوەڕوان کراوبوو من دۆڕام بەڵام لێمت نەدا لەبری ئەوە ماچێکی نێوچاوانمت کرد و گوتت کە بۆ یاریەکیش ئامادەنیت لێمبدەی !!
یەکەم هۆکارت پێمدا تا دوبارە بیر لە جیابوونەوەکە بکەمەوە....بەڵام زۆر گەمژەبووم کە باوەرم پێ کری !!
چونکە هەر ڕۆژی دواتر بەبەر چاوی خوشکەکەت لێمتدا بەهۆی ئەوەی دەرمانی ڕێگری دووگیانیت لەسەر یەکێک لە مێزەکانی ژووری نوستەکەم دۆزیەوە
هیچم نەگوت...وە نەمویست پێت بڵێم ئەوان هی خوشکەکەت بوون نەک من !!
وەک هەمیشە بێ بیرکردنەوە بڕیارتدا و پرسیارت نەکرد کە بزانی هی منە یان نا !!
.....................
چۆن بوو؟
ڕای خۆتانم پێ بڵێن لاڤێندەرەکانم ✨
YOU ARE READING
𝗧𝗵𝗶𝗿𝘁𝗲𝗲𝗻 𝗿𝗲𝗮𝘀𝗼𝗻𝘀 || سێزدە هۆکار ✔️
Short Story"خۆشەویستی زۆر گەورەترە لە وشەی خـۆشمـدەوێـی....تایلەر !" •کلارین •تایلەر Writing 30MAY-2023 30MAY-2023 Publishing: S&E:- 1 jun 2023 هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ خۆم وەک نووسەری چیرۆکەکە ✨