پێش دەست پێکردن بەخوێندنەوەی چیڕۆکەکە خوێنەری ئازیز؛ پەنجە بنی بەو ئەستێرە بچوکەی خوارەوە و پەڕەکانی کتێبەکە ڕووناک بکەوە٬٫وە لەنێوان دێرەکان جێپەنجەی خۆت جێبهێڵە دڵخۆشدەبەم بەبینی ❤️✨
..............................
لەگەڵ جەیسن بەڕێوە بووین بۆ ئەو کۆبوونەوەی هاوڕێکانی زانکۆ ڕێکیان خستبوو بەبۆنەی گەڕانەوەم؛لە قوڵایی دڵمەوە نزام دەکرد لەوێ نەبیت؛بەڵام بێگومان لەوێ بووی
کاردانەوە پڕ شۆکیەکەت ئاشکرابوو کە نەدەزانی هاوسەرگیریم کردووە و کچێکی بچوکیشم هەیە کاتێک هاوڕێکانم پیرۆزباییان لێ کردین
ئەو ڕۆژە زۆر لێت توڕەبووم ئەو کاتەی لێمت پرسی بۆچی ناخۆمەوە؟! تایلەر ! تۆ لە هەموو کەسێک باشتر دەزانی نەخۆشی جگەرم هەیە و ناتوانم بخۆمەوە !
جەیسن بە توڕەیی دەستی گرتی و پێی گوتی بوەستی ئەو کاتەی خەریک بوو ناچاری خواردنەوەم بکەی ئەو کات تێگەیشم
تۆ؛خۆشەویستی یەکەمم
لەگەڵ
جەیسن؛ خۆشەویستی هەمیشەییم
جیاوازیتان چەند زۆر بوو؛لەگەڵ ئەوەی ئەو لێم توڕەبوو بەهۆی جلەکانی بەرمەوە بەڵام هێشتا ڕێگەی پێتنەدا سنورم لەگەڵ ببەزێنی
تۆ...تایلەر ! هەمیشە ئەو کاتانەی لێم توڕە دەبووی نەک دەبوومە بێگانەیەک بۆم بەڵکو بەردەوام دەبووی لە ئازاردانم !!
......................
خۆشمەوێننن
YOU ARE READING
𝗧𝗵𝗶𝗿𝘁𝗲𝗲𝗻 𝗿𝗲𝗮𝘀𝗼𝗻𝘀 || سێزدە هۆکار ✔️
Short Story"خۆشەویستی زۆر گەورەترە لە وشەی خـۆشمـدەوێـی....تایلەر !" •کلارین •تایلەر Writing 30MAY-2023 30MAY-2023 Publishing: S&E:- 1 jun 2023 هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ خۆم وەک نووسەری چیرۆکەکە ✨