سـێـزدەهـەم

124 38 0
                                    

پێش دەست پێکردن بەخوێندنەوەی چیڕۆکەکە خوێنەری ئازیز؛ پەنجە بنی بەو ئەستێرە بچوکەی  خوارەوە و پەڕەکانی کتێبەکە ڕووناک بکەوە٬٫وە لەنێوان دێرەکان جێپەنجەی خۆت جێبهێڵە دڵخۆشدەبەم بەبینی ❤️✨

..............................

'نازانم بۆچی بڕیارمدا ئەوە بنوسم بۆتۆ ! بەڵام دەزانم جەیسن بەرگە ناگرێ هەست بە تاوان دەکەم چونکە ئەوم ئالودەکرد بەخۆمەوە و ئێستاش جێی دەهێڵم،تایلەر تکایە پشت بەتۆ دەبەستم تا دڵنیابی لەوەی کەسێکی تر بدۆزێتەوە و دوبارە ژیانێکی نوێ دەست پێ بکاتەوە. دەزانم خۆپەرستیە لەمنەوە کە ئەو داوایەت لێ دەکەم ببورە ! لەوانەیە یەکەم جار بێ ئەوەت پێ بڵێم بەڵام بەراستی خۆشم دەوێی بەڵام جیاواز لە جاران وەک پشتێکی بەهێز،وەک هاوڕێیەک. تکایە ئاگاداری ئیلا بە و وەک منداڵی خۆت سەیری بکە ئەو داوایەم لە هەمووان هەیە وەک منداڵی خۆتان سەیری بکەم و کاتێک دەیبینن پرسیاری لێ بکەم کە ژەمەکانی بە باشی دەخوات ؟ هەمیشە باسی منی بۆ بکە نامەوێ لەبیری بکات کە دایکی کێیە و شێوەی چۆن بوو. هەموو کات پێی بڵین کە زۆرم خۆشدەویست بەڵام ناچار بووم بڕۆم~ جەیسن نەخۆشی ڕەبۆی هەیە بەڵام ئەو زۆر ئیهمالترە لەوەی هەمیشە دەرمانەکەی هەڵبگرێ تکایە ئاگاداری بە و هەموو ساڵێک بەلانی کەم ئیلا ببەن بۆ پشکنین نامەوێ وەک منی بەسەر بێت. وە تۆ ! تایلەر دەزانم نەخۆشی کەم خوێنت هەیە ! تکایە ئاگاداری خۆتبە و دەرمانەکانت بە ڕێکی بخۆ. هەموو کات لە مردن دەترسام بەڵام ئێستا ناترسم! چونکە ترسانم لێی ئەو ڕاستیە ناگۆڕێ کە دەبێ تاقی بكەمەوە و هیوادارم برۆمە بەهەشتەوە و لەوێ چاوەڕێتان دەکەم'

کلارین~

𝗧𝗵𝗶𝗿𝘁𝗲𝗲𝗻 𝗿𝗲𝗮𝘀𝗼𝗻𝘀 || سێزدە هۆکار ✔️Where stories live. Discover now