لەوانەییە ئیدی ژیان بووبێ بە چەشنێکی تر
بۆم ،لەوانەییە ئیدی خەم و دڵەڕاوکێم تەواو بوبێ
بەشکو ژیانم دڵی پێم سووتابێ و کەمێک بەزەیی
پێمدا هاتبێتەوە.هیچ شتێک ئازاری نەدەدام ویژدان نەبێ!.
ئازاری ویژدان ئەو ئازارەی خەو لەچاوت ناهێڵێ
هەستی کەمیەتیت پێ دەبەخشێ.هەرجارێ کە ئیونا بەبێیڪهیۆن دەڵێ باوکە
ویژدانم ئازارم دەدا،من بێیڪیم بە گەمژە دانا
تا ئەمڕۆش ئەو هەر وادەزانێ ئیونا کچی ئەوە.هەرچەندە ئێستا ئیونا حەوت ساڵانە،
جۆرێک لەگەڵ بێیکهیۆن یەکتریان خۆشەوێ
مەحاڵە هەست بکەی کە ئەم دووانە لەخوێن
و گۆشتی یەکتر نیین.تاکە شت کەبەردەوام لەخەیاڵما دێ و دەڕوا
ئەوەییە گەر ڕۆژێک ئاشکرا بوو ئیونا
لە بێیکهیۆن نییە ئایە هەر بەم
چەشنە خۆشیدەوێ؟!دەزانم ڕۆژێ دێ ئەم نهێنیە هەر ئاشکرا دەبێ
وە هەمیشە هەوڵمداوە ڕاستی ئەم بابەتە
بە بێیکی بڵێم بەڵام هەمیشە ترسی
لەدەستدانی ئەو ڕێگری لێکردوم!هەر خۆی ئیدی خەریک بوو بەتەواوەتی چانیۆل
لەبیر بکەم،وە هەستم بۆ بێیکهیۆن هەبوو
بیرکردنەوە لەوەی کە بێیکی لەدەست بدەم
وایدەکرد لەرزێ بە گیانما بێ.داچڵەکیم کاتێ هەستم بەدوو دەست کرد
لەکەمەرم ئاڵا،هەر زوو ئارام بوومەوە کاتێ زانیم
بێیکهیۆنە."خەیاڵت لەکوێ بوو؟"
بەشیرینی لەلای گوێمەوە گوتی
"هیچ،هەروا خەیاڵم ڕۆشتبوو،چۆنە وا
زوو گەڕاویتەتەوە؟"بەئاسای گوتم دەستم خستە سەر دەستەکانی
ئەوکە لەسەر کەمەرم داینا بوو."کارەکانم ئەمڕۆ زوو تەواو بوو،
دەڵێی دڵخۆش نیت بە بینینم؟"بەنیگەرانیەکی ساختەوە گوتی تا ڕووی تێکەم
و بەبزەیەکەوە سەیری بکەم."مەگەر دەکرێ مرۆڤ بەبینینی تۆ دڵخۆش نەبێ؟"
لەگەڵ قسەکەم گرژیەکەی ڕووخساری نەما و
بزەیەکی گەورە ڕووخساری گرتەوە
دانەوی و ماچی ڕوومەتی کردم.ئیدی وەک جاران لەنزیک بونەوەکانی نەدەشڵەژام
هەستم بە ناخۆشی نەدەکرد،ئێستا هەست دەکەم
بەتەواوەتی بێیڪهیۆنم دەوێ،من ئەوم
خۆشدەوێ،من و بێیڪی جگە لە ئیونا مناڵی ترمان نەبوو
من زۆرم حەز لە مناڵێکی تر بوو
مناڵێک لەبێیکهیۆن بەڵام دووگیان نەدەبووم.
YOU ARE READING
Bitter Days||ChanBaek||
Romanceهەموو تاڵیەکان تێ دەپەڕن،تاڵی نیگای چاوەڪانی تۆ نەبێ! ئەشقێ کە لەیاسا سزاییە،لەئاییندا فیتنەیە وەک چۆن لەم دوناییە سزا وەردەگرم،لەدونیاکەی تریش هەر سزا! من بێبەریم لەپاڪی،پڕاو پڕم لەفیتنەو ئاژاوەیی! COVER BY: @Jozy_Spring