~ وێران بوون~

45 6 35
                                    


کاژمێرەکان ، ڕۆژەکان
هەموو شتێ هێواش تێدەپەڕێ
چەند ڕۆژ ماوە بەیکهیون بگەڕێتەوە؟
دە ڕۆژ!

من دەبێ تا دە ڕۆژی تر
بەرگەی چانیۆل بگرم!
بەرگەی هەڕەشەکانی
وشەو دەست لێدانەکانی

ئەوەی کەناتوانم ڕێی لێبگرم و
هەرکاتێ ئەوەی بیەوێ لەگەڵمی
دەکا ، من هاوسەردارم!

بۆخاتری خودا
نەجارێ و نەدووان و نەسیان!
ئەو کوڕە ناوەستێ!

درۆ ناکەم!
چانیۆلم خۆشدەویست زیاتر
لەبەیکهیون!
تەنانەت کاتێکیش گەڕایەوە
هەمان هەست لەمندا سەری هەڵدایەوە

بەڵام چانیۆل خۆی ئەم هەستانەی
لەناوبردم! ، ئەو وەک پێشتر نەمابوو
ئەو هەمان چانیۆلەکەی من نەبوو!

ئەو بۆ کەسێکی خۆپەرست و
وەحشیگەر گۆڕابوو!
لەشوێنی عەشق لەئێستادا
تەنها ڕق و ترس لەدڵی مندا
بۆی هەیە!

دانە بەدانەی ئەو شەوانەی لەگەڵم
بوو لەلای من وەک دەسدرێژی بوو
هیچیدی نا!

ئەو بێئاگایە بەوکارانەی
کەلەگەڵمدا دەیکا
تەنها وادەکا خۆشەویستی بەیکهیون
لەدڵمدا ڕەگ دابکوتێ!

وەستام
خواروی لێوم بەتوندی دەکرۆشت
کاتێ دووبارە هەستم
بە نەفەسە گەرمەکانی کرد
کە لەلای ملمەوە دەیداو لێوی
لەملم دەخشاند!.

"بیۆلەکەی من
بیرت لەمن دەکردەوە؟!"

بەچرپەیەکەوە لەلای گوێمەوە
گوتی بەهێواشی بلوزەکەمی
بۆ سەرەوە هەڵدەدایەوە
تائەوەی دەستی توند بگرم و
ڕوومی بۆ وەرگێڕم.

"بەڵێ بیرم لەتۆ دەکردەوە!
بیرم لەوە دەکردەوە چەندە
حەیوان و ناپیاو دەرچویتە!"

ڕق لەناخمدا هەڵدەقوڵا بەرامبەری
توند چەناگەمی گرت و خۆی بۆم
نزم کردەوە تا ئەوەی ڕووی هێنا
بەرامبەرم.

"ناپیاو بوومە؟
چییە بەیکهیونت لەمن پێ پیاوترە؟
من زۆر زیاتر لەو بەیکیە
خۆشیم پێت داوە
ئەوەندە بێ سفەت مەبە!"

ئەو زەردەخەنەیە لەڕووی
نەخشا کەسەردەمانێک بۆ بینینی
دڵمم دادەنا.

تفـ'ـم لەڕووی گرت
بۆ ئەو قسە بێ ئابڕوو بێ ڕەوشتانەی
هەستم بە سڕبوونی
ڕووم کرد کاتێ بەهەموو هێزیەوە
شەقی لێدام و کەواندمی بەزەویدا.

" چییە بەرگە ناگری؟
دەی منیش بەرگەی تۆ ناگرم!
بەبیستنی حاڵت تێکدەچێ؟
دەی کەواتە باش گوێ بگرە
بەیکهیون زۆر لەتۆ پیاوترە!
ئەوم خۆشدەوێ
هاوسەری منە ئەو دوونیای
منە باش؟!"

Bitter Days||ChanBaek||Where stories live. Discover now