"چانیۆل شەو چیت لەگەڵدا
بکا بیۆل؟!"بۆ خاتری خودا
بەیکی چی دەکا لەبەرامبەرم!
ئەو بێ ئەوەی ئاگادارم کاتەوە
گەڕاوەتەوە!.وەلەهەمووی گرینگتر ئەو ئێسا
گوێی لەهەموو
ئەو وشانەم بوو کەمن پێیموت
بەحسابی ئەوەی چانیۆلە!.برۆی لێم بەرز کردبویەوە
و بەگومانەوە لێی دەڕوانیم
بەدوای درۆیەکدا دەگەڕام بۆ ڕزگار بوون."ئـ..ئەوە چانیۆل داوای
دەکرد کەوا ئەمڕۆ هەندێ گۆڕانکاری لە ژوورەکەی ئیونا بکات ، جا داوای لێم کرد
تاوەکو یارمەتی بدەم
منیش وامدانا کەوا شەو بیکەین!"هەوڵمدا دەنگم جێگیر بێ و نەشڵەژێم زەردەخەنەیەکم بەگەمژەیەوە
کرد ، بڕوابکە بەیکی تکایە
تەنها بڕوابکە ، سەیری نێو چاوەکانمی
کردو بێدەنگ بوو.
وەک ئەوەی بیر لەو درۆیەی من بکاتەوە."تۆ واز لەچانیۆل بێنە
ئەو هەردەم وایە ناتوانێ
لەجێگای خۆیەوە بێ کار دانیشێ
وادیارە ئەو گەمژەیە
تۆی زۆر ماندوو کردوە ئەم ماوەیە!"بەمهیرەبانیەوە خەندەی کرد
و بەهەردوو دەستی ڕوخسارمی
گەمارۆدا ، چەندە زوو
هەموو گومانەکانی بەلاوە نا!ئەو متمانەی تۆ بەمنت هەیە
تەنها ئازارم دەدات بەیکی!
ئەوە دەمکوژێ کە ئێسا
هەر هاوسەرێکی دی بوایە لەجێگات
قیامەتی هەڵساندبوو
سەدان بیری خراپی دەکرد!من چ باشەیەکم کردبوو
خودا بە بەیکهیون پاداشتی دامەوە؟!."بیۆلا ئازیزم بۆچی دەگریت؟!"
بەنیگەرانیەوە گوتی و
فرمێسەکەکانی بۆ سڕیم.بێ هیچ وشەیەک خۆم لەنێو
باوەشیدا نوقم کرد ، هەنسکەکانم
لەژوورەکە دەنگی دەداوەنەمدەزانی گریانی خۆشیە
یان هی ئەو هەموو ئازارەی چەشتم!لەکۆتایدا ئیدی
چانیۆل ناتوانێ دەستم بۆ بەرێ!"بەیکی تکایە جارێکی
دی مەڕۆو تەنهام مەکە!"دەنگم دەلەرزی
دەمویست بڵێم
جارێکی دی لەژێر دەستی ئەو
حەیوانەی برات جێمەهێڵە
بەڵام مەگەر دەتوانم؟!."من ناڕۆم بیۆل
ئیدی لێرە دەبم ، هەمیشە
لەگەڵت دەبــم!"بەچرپەیەکەوە
گوتی دڵم ئۆقرەی گرت
و هەموو گیانم خەندەی دەکرد
ئیدی با چانیۆل پیاو بێ
نزیکم کەوێ!
YOU ARE READING
Bitter Days||ChanBaek||
Romanceهەموو تاڵیەکان تێ دەپەڕن،تاڵی نیگای چاوەڪانی تۆ نەبێ! ئەشقێ کە لەیاسا سزاییە،لەئاییندا فیتنەیە وەک چۆن لەم دوناییە سزا وەردەگرم،لەدونیاکەی تریش هەر سزا! من بێبەریم لەپاڪی،پڕاو پڕم لەفیتنەو ئاژاوەیی! COVER BY: @Jozy_Spring