چـی بـڵـێـم؟

544 103 117
                                    


لە یەکێک لە باخە گەورەکانی شاری بارسێلۆنا کوڕێکی گەنج بەو پەڕی ئازارەوە بەتەنها دانیشت بوو سەیری ئاسمانی دەکرد وەک ئەوەی داپیرەی لەلای هەورەکان وەستا بێت و چاودێری بکات یاخود بیری کەسێک بکات کە بەقەد گەردوون لێی دوورە زۆر دوورە، ئەو خەمی دەخوارد زۆر ئازاری هەبوو فرمێسکەکانی بێ ویستی خۆی لەسەر ڕووخساری دەکەوتنە خوارەوە ئاخر ئەو هەر چەندیش بیەوێت ناتوانێت خۆی لە ڕابردووی بدزێتەوە پەژارە بەرۆکی بەر نادات ئەو نازانێت چۆن ڕزگاری بێت لەو ئازارانەی کە جەرگیان پیر کردووە هەندێک شت چەن لێیان ڕابکەیت دووبارە دێنەوە بەردەمت، هەندێک برین ساڕێژکەرەکەی تەنها سەرچاوەی برینەکەیە، خەمەکان ئەگەر هەر چەندیش سارد ببنەوە هێشتا هەر تاڵن، ڕەنگە بتوانیت ماوەیەک بەسەر خۆتی نەهێنیت بەڵام ناتوانی بۆ هەمیشە بیریان لێ نەکەیتەوە، بە ئازارترین برین ئەوەیە کە تەنها بەهۆی باش بوونتەوە دروست دەبێت بە واتایەکی تر ئێستا تەنانەت باش بوونیش تاوانە.






گــواردیــۆلا"لیۆ؟ دووبارە لێرەیت؟"





لـــیــۆنــێــل"چۆن منت دۆزیەوە؟"





گــواردیــۆلا"چونکە من دەزانم هەر کاتێک دیار نەبیت واتا لێرەیت بوونیشت لێرە واتای ئەوەیە کە دووبارە کوڕەکەمان غەمبار بووە"





لــیــۆنــێــل"غەمبار بوونی من شتێکی نوێ نییە"
خەندەیەکی شکاوی کرد






گــواردیــۆلا"ڕاستە بەڵام شتێکە کە بەردەوامە، پێم بڵێ دەردی تۆ چییە لیۆنێل؟ بۆچی هەموو کات غەمباریت تۆ دەتوانی لە هەموو کەسێک بیشاریتەوە بەڵام لە من نا من ئەزموونم زۆرە منداڵێکی وەکو تۆ ناتوانێت فێڵ لەمن بکات من وەک باوکی تۆم متمانەت بە من هەبێت لیۆنێل من دەتوانم یارمەتیت بدەم دڵنیا بە کوڕەکەم"






لــیــۆنــێــل"چی بڵێم پیپ؟ بەڕاستی نازانم چی بڵێم تەنانەت وزەی قسە کردنیشم نەماوە زۆر بێزارم پیپ زۆر بێزارم نازانم کە دەبێت چی بکەم نازانم کە بۆچی من ئەو شتانەم بەسەر هات من چیم کردبوو؟ تاوانی من چییە پیپ؟ من تەنها وەک هەموو مرۆڤێک کەسێکم خۆشویست لە تەمەنێکی وا ئاشقی بووم کە هەر نەمدەزانی ئەشق چییە من تەنها ویستم دڵ خۆشی بکەم و بیپارێزم من ویستم ژیانێکی خۆشی بۆ دروست بکەم من تەنها ویستم ئەو دڵ خۆش و ئاسوودە بێ هیچ نەما بۆی نەکەم کەچی ئەو هیچی لەبەرچاو نەبوو پیپ تەنها لەبەر ئەوەی من هەژار بووم وە ئەو کاتە ناشرین و نەخۆش بووم کوڕێکی بچکۆلەی لاواز بووم ئەو منی نەویست تەنها لەبەر ئەو شتانە منی نەویست ڕۆیشت بە دوای پارە و جوانی کەوت هەر چیم بۆی دەکرد نەیبینی من بوو بووم بە پەروانە بەردەوام لە دەوری بووم عەوداڵی بووم، هەر چی گوتبا نەمدەگوت نا من ئەوم بەخێو کرد من گەورەم کرد بە دەستەکانی خۆم، من خۆشەویستیم بە ئەو دەبەخشی لە کاتێکدا خۆم لەو زیاتر پێوسیتم پێی بوو، هێندە بچووک بووم پێویستم بەوە بوو سۆزم پێ ببەخشرێ پێویستم بەوە بوو گرینگیم پێ بدرێ بەڵام من بیرم لە خۆم نەدەکردەوە هەموویم بە ئەو دەبەخشی من هیچم نەدەویست تەنها ئەوەی کە ئەو ژیانێکی شاهانەی هەبێت هەرچیم بزانیبوایە فێری ئەوم دەکرد پێم زوڵم بوو گەر شتێکم زانیبا ئەوم فێر نەکردبا من ئامۆژگاری ئەوم دەکرد لە کاتێدا خۆم پێویستم بە ئامۆژگاری بوو، ئەوم پەروەردە دەکرد لە کاتێکدا خۆم پێویستم بە پەروەردە بوو من هێندە خۆشم ویست کە ئامادەبووم بۆ ئەو هەموو جۆرە قوربانیەک بدەم بێ بیرکردنەوە بەڵام دەزانی گەر دونیاشم بۆ داگیر کردبایە ئەو هێشتا دەیگوت هیچت نەکردووە، زۆر ماندوو بووم پیپ ڕۆژ بە ڕۆژ ئەشقەکەم زیاتر گەشە دەکات هەرگیز نەمتوانی ئەو عەشقە بنێژم بە نەفرەت بێت ئەو ناڕواتە دەرەوە لەناو ژیانم گیرۆدەی عەشقەکەی بووم پیپ من خەریکە دەمرم بەهۆی دوورییەکەی بەڵام ئەو منی هەر لە خەیاڵیش نەماوە ئەوەیە کە دەڵێن




"مــرۆڤــێــک کــە کــوێــر بــوو هــەزار ســاڵــیــش بــۆی بــژیــت نــایــبــێــنــێــت"



🎬







بـــڕیــمــان🛑✋🏻






شــەقــامــەکــانــی ڕۆزاریــــۆ

_________________________________



"من نامەوێ باشترین بێت دەمەوێ جیاوازترین بێت"





جەژنتان پیرۆزبی بە بۆنەی جەژن ئەو چیرۆکەم لۆتان دانا🖤!






28/6/2023🖤!


بەو زوانە پاڕت بڵاو دەکەینەوە یەڵە پشتگیرمانبن🤍

🇦🇷شەقـامەکـانـی ڕۆزاریۆ🇦🇷Where stories live. Discover now