𝙿𝙰𝚁𝚃 3

1.5K 252 211
                                    

وەک رێزێک لە ماندوو بوونم پێش
خوێندەوە ڤۆت بکەن
・゚˚ ୨୧ ˚・゚
.
.
.
.
.





°تایهیۆنگ خەریک بوو هەڵسێت بەڵام لەناکاو دەرگاکە کرایەوە وە تایهیۆنگ سەیری لای دەرگاکەی کرد بۆ ئەوەی بزانێت کێیە لە کاتێکدا هێشتا لەسەر جییۆل بوو وە ئەو کەسە دایکی بوو تایهیۆنگ بە خێرایی هەڵسایەوە و خۆی رێکخست خ.کیم سەیری جییۆلی کرد دواتر سەیری تایهیۆنگی کرد وتی

خ.کیم: کوڕەکەم تۆ چی دەکەیت وە جییۆل چی بەسەر هاتووە

تایهیۆنگ: ئێ هیچ نییە دایکە ئەو سەرخۆش بوو چونکە زۆری خواردەوە

خ.کیم: چی بۆچی ڕێگریت لێ نەکرد ئەو هێشتا بچووکە دەبوو ڕێگریت بکردایە لەوەی زۆر بخواتەوە

تایهیۆنگ: دایکە ئەو خۆی ئەوەی ویست تۆش دەزانیت کە ئەو چەندە کەللەڕەقە
«بە بێزاری وتی دایکی سەری جوڵاند تایهیۆنگ ویستی بڕوات بەڵام خ.کیم وەستاندی و وتی»

خ.کیم: ئەی ئەو دیمەنی کەمێک پێش ئێستا بینیم چی ئایا تۆ جییۆلت....
«قسەکەی تەواو نەکرد چونکە تایهیۆنگ پێی بڕی وە بە تونێکی جدی وتی»

تایهیۆنگ: دایکە وەک ئەوە قسە ئەکەی کە هەرگیز کوڕەکەی خۆت ناناسیت وە من تەنها هاوسەنگیم لەدەست دا بۆیە کەوتم بەسەردا

خ.کیم: ئێ تەواو کورەکەم من هیچ مەبەستێکی خراپم نەبوو
«تایهیۆنگ ئاهێکی هەڵکێشە و رۆیشت»

......

{دوای چەند هەفتەیەک}

°تایهیۆنگ وەک هەموو رۆژێك خۆی ئامادەکردبوو بۆ کۆمپانیا جلێکی فەرمی لەبەر کردبوو دوای ئەوەی تەواو بوو لە رێکخستنی قژی خەریکی بەستنی بۆینباخەکەی بوو لەناکاو کەسێک هاتە ژوورە تایهیۆنگ بە توڕەیی سەیری لای دەرگاکەی کرد

تایهیۆنگ: بۆچی بێ دەرگا لێدان دێتە ژوورەوە لە کاتێکدا باش دەزانیت من بەو کارە توڕە دەبم

جییۆل: یااا تای چ پێویست دەکات توڕە بیت
«بە خەمباری وتی وە نزیک بوویەوە لێی تایهیۆنگش بێ گرینگدان خەریکی بەستنی بۆینباخەکەی بوو بەڵام جییۆل دەستی لەسەر دەستی تایهیۆنگ دانا وە تایهیۆنگ بە خێرایی دەستی دوورخستەوە»

جییۆل: رێگە بدە یارمەتیت بدەم
«بە هێمنی وتی ویستی بۆینباخەکەی بۆ ببەستێت بەڵام تایهیۆنگ بە توڕەیی دەستی دوور خستەوە و وتی»

خانمی کیم [𝙺𝚃𝙷]Where stories live. Discover now