𝙿𝙰𝚁𝚃 11

589 122 194
                                    

وەک رێزێک لە ماندوو بوونم پێش
خوێندەوە ڤۆت بکەن
・゚˚ ୨୧ ˚・゚
.
.
.
.
.





تایهیۆنگ: لە کاتتێکدا من دەمەوێت لەو نزیک ببمەوە لەگەڵ ئەو بم بەڵام ئەو تەنها خۆی لە من بە دوور دەگرێت

جەنگکوک: دەی ئیتر بە شێوەیەکی ئاسای بیر بکەوە

تایهیۆنگ: نەخێر من دڵنیام ئەو کەسێکی تری خۆش دەوێت لەوە دڵنیام ئەگەر وانەبێت بۆچی خۆی بە دوور دەگرێت

جەنگکوک: ئەی لە تۆش تای لەوانیە لەبەر ئەوە بێت چونکە تۆ بەڕێوبەری ئەویت یان لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە بەڕاستی ئەو پێویست بوو کە بگەرێتەوە بۆ ماڵەوە
«تایهیۆنگ ویستی قسە بکات بەڵام لە دەرگای ژوورەکەی درا و دایکی هاتە ژوورەوە»

تایهیۆنگ: جەنگکوک دواتر قسە دەکەینەوە
«بەسەری داخستەوە و ئەو جگەرەی لە دەستی بوو کوژاندیەوە دایکی لە تەنیشتی دانیشت لەسەر قەنەفەکە»

تایهیۆنگ: پێم وایە باوکم هەموو شتێکی بۆ باس کردووی من بە تەواوی نازانم کە ئەوە چ هەستێکە بەڵام بینینی ئەو وام لێ دەکات کە دڵخۆش بم بێ ئەوەی هیچ شتێک بکات کاتێک لەگەڵ ئەوم هەست بە ئارامی دەکەم وە کاتێک لەو دوورم هەموو کات بیر لەو دەکەمەوە
«دایکی تەنها بە جوانی گوێی بۆ گرتبوو لە کۆتایی بزایەکی کرد»

خ.کیم: منیش پێشتر ئەو هەستەم بۆ باوکت هەبوو دەی کەمێک وەسفی ئەو کچە بکە کە دڵی دزیوی
«تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد»

تایهیۆنگ: من نازانم وردەکاری ڕووخساریت پێ بڵێم بەڵام ئەو کەسێکی زۆر جوانە بەڵام من پێم وایە کە ئەو هیچ هەستێکی بۆ من نییە

خ.کیم: پێت وایە کەواتە ئەو خۆی وای نەتووە بۆەی پێویست ناکات زۆر بیر بکەیتەوە کێ هەیە کورە قۆزەکەم ڕەت بکاتەوە

تایهیۆنگ: بەڵام ئەو هەمووکات خۆی بە دوور دەگرێت لە من چی ئەگەر ئەو ڕەتی کردمەوە

خ.کیم: ئەو کاتە من بە زۆر دەیکەم بە هاوسەرت

تایهیۆنگ: ئەوە چۆن دەبێت من دەموێت ئەو هەمان هەستی منی هەبێت وەکوو تۆ و باوکم وەکوو براکەم

خ.کیم: دەی خۆت خەمبار مەکە من دەڕۆم بۆ دەرەوە تۆش کەمێک پشوو بدە
«ماچی تایهیۆنگی کرد و ڕۆیشتە دەرەوە تایهیۆنگ دوای ئەوەی گەرماوێکی کرد بە بێزاری لەسەر سیستەمەکەی پالکەوت»

خانمی کیم [𝙺𝚃𝙷]Where stories live. Discover now