کچێك هەیە، کە لە مردن ناترسێت
چونکە دایک وباوکی و دوانزە برای ڕاوچی لەپشتە، ماڵەکەیان کێڵگەیەکی سێ نهۆمی و تەوێڵەیەکی تێدایە، دار هەرمێیەك لەناوەڕاستی کێڵگەکەدا کە لە زستان و هاویندا هەرمێی ئەوین دەگرێت.
لە کێڵگەدا حەوت ئەشکەوتی بچووك هەن کە هەموویان دانە دانە قایم کرابوون...
کەچی مەرگ بە ئاسانی خۆی بە قوفڵەکانیاندا کرد.
━━━کچێك و مەرگ، هۆنراوەیەك.سڵاو؟ :)
چەندێکە لێرە ئەکتیڤ نیم؟ بەڕاستی خۆشم بیرم نییە...
ژیانی زانکۆ هەموو شتێکی داگیرکردووە، زۆر بەداخەوە کە کاتم بۆ ئێرە هیچ نەبووە.
بەڵام هەر دەمەوێت لەسەر خێر چیرۆکەکانی ئێرە تەواو بکەم، هەرچۆنێك بێت و بە هەر شێوەیەك بێت، گرنگ نییە.
ئەم چیرۆکە بەناوی خانەی نۆیەم یەکێکە لە دڵخوازترین چیرۆکەکانم کە چەند ساڵێك لەمەوبەر خوێندمەوە. وەك تێبینی و ئاگادارکردنەوەیەکیش دەیڵێم کە کتێبەکە بۆ کەسانی پێگەیشتووە، چەندین وشەی نەشیاو لەخۆ دەگرێت کە هەندێ جار ناتونم چارەی باشتریان بۆ دابنێم. بەهەحاڵ ئەمساڵ بۆ پڕۆژەیەکی زانکۆ چەند چاپتەرێکم لێی وەرگێڕا، بۆیە حەزم کرد وەكو هەر کارەکەم دەست پێکردووە با تەواویشی بکەم، ئەگەر انشاللە کرا و توانیم پێشم خۆش دەبێت بە کتێب بڵاوی بکەمەوە هیوادارم خوێنەر بن😊.
YOU ARE READING
خانەی نۆیەم
Fantasyگالاکسی "ئالێکس" ستێرن یەکێکە لە چاوەڕواننەکراوترین ئەندامە تازەکان لە زانکۆی یەیڵ. لەلایەن دایکییەوە لە لۆس ئەنجلس گەورەبووە کە کەسێکی هیپییە، ئالێکس هەر زوو وازی لە قوتابخانە هێنابوو و چوبووە ناو ژیانێکی تەماوییەوە کە پێکهاتبوو لە بوونە خۆشەویستی...