9.

1K 168 240
                                    

Monday Tuesday Wednesday
Thursday Friday Saturday Sunday
SEVEN days a week

Every hour, Every minute, Every second
You know night after night

I'll be loving you right
SEVEN days a week..

" Jungkook - SEVEN "
——————————————————










-Taehyung pov-












ڕۆشتمە ژوری نەشتەرگەریەکەوە، باشە وا دیارە ئەم گەمژەیە کاریگەری دەرمانەکەی لەسەر نەماوە، ئەویان لەسەر تەختەی نەشتەرگەریەکە بەستبۆوە بۆ ئەوەی جوڵە نەکات، کاتێک منی بینی ویستی قسە بکات بەڵام نەیتوانی چونکە دەمی بەسترا بوو.


لێی نزیک بوومەوە کاتێک دەستکێشەکەم بۆ سەرەوە ڕاکێشا وە دەنگێکی لێوە هات، زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانم نەخشا بەڵام بەهۆی ماسکەکەمەوە دیار نەبوو.


ئەو بەردەوام دەجوڵایەوە دەیویست خۆی ڕزگار بکات، وە کاتێک گەیشتمە بەردەمی دەمیم کردەوە بۆ ئەوەی گوێم لە دەنگی بێت.





"ئێوە کێن؟
چ نەفرەتیەکن؟
چیتان لە من دەوێت؟"
بێ وەستان دەستی کرد بە قسە کردن، ئای خوایە زۆر ڕقم لێیەتی.



وەڵامم نەدایەوە لە شوێنی ئەوە بۆکسێکم لە ڕوخساری دا، تەنها با ئەوە وەک سەرەتایەک بێت بۆی.



"دەمت داخە نەفرەتی!"
وتم کاتێک بۆکسێکی ترم لێیدا.



ئەو لە ئازاردا هاواری دەکرد، باشە ئێستا ئەوە باشترە لە قسە کردن، من بۆ ئەوە دەمی ئەوم کردەوە بۆ ئەوەی گوێم لە هاواری بە ئازاری ئەو بێت نەک قسە نەفرەتیەکانی.



سوێند دەخۆم دەبێت دۆزەخت نیشان بدەم جۆن نەفرەتی کاڵڤن.



"دەزانیت تۆ تەنها کاتم بە فیڕۆ دەدەی، ئەم هەفتەیە تەنها خەریکی پلان دانان بووم بۆ ئەوەی تۆ لەناو ببەم، وە ئەوە وای کرد کارەکانم دوا بکەون"
بە هێواشی وتم کاتێک بەرەو لای مێزی کەلوپەلەکان ڕۆیشتم، ئەو لە شوێنی خۆی بێدەنگ بوو بوو کەسێکی زۆر ترسنۆک دەرچوو تەنها بە دوو بۆکس ئاقڵ بوو.



"بەهەرحاڵ، وا بیر دەکەمەوە کە تۆ وام لێ دەکەیت ئەمڕۆ چێژێکی زۆر ببینم، وە پارچەی نوێ بۆ مۆزەخانەکەم زیاد بکەم"
وتم لە کاتێکدا چەقۆکەم هەڵگرت، هەرچەندە ئەمە چەقۆی نەشتەرگەری نیە بەڵام من پێم وتن کە ئەم جۆرە چەقۆیەم بۆ دابنێن بۆ ئەوەی کەمێک یاری پێ بکەم لەگەڵ نێچیرە نەفرەتیەکەم بۆ ئەمڕۆ.



"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now