Final.

1.2K 147 389
                                    

Memories are crumbling like dried flower leaves..

On my fingertips and under my feet and behind my back..

Like chasing butterfly or wondering in dreams..
I follow your traces!

Please guide me..
Please stop me..
Please let me breathe..

" BTS - RUN "
——————————————————











-Alivia pov-













ئەوە مانگێک و دوو هەفتەیە لەو کاتەوەی تایهیۆنگ چارەسەری دەروونی وەردەگرێت.


هەر لەو ڕۆژەوەی ئەم ڕووداوە ڕوویدا هەموو کارەکانی تاقیگەکە وەستان چونکە نەیاندەتوانی بێ فەرمانی تایهیۆنگ هیچ شتێک بکەن، وە کاتێک ئەویش بەهۆش خۆی هاتەوە دوای چەند ڕۆژێک خۆی وتی کە دەیەوێت ماوەیەک پشوو وەربگرێت و نەگەڕایەوە بۆ سەر کارەکەی.



بەڵێ بەڵام هێشتا نەیدەتوانی بڵێت کە بە تەواوی وازدەهێنێت لەمە چونکە ئەوە ئاسان نەبوو بۆی، ئەمجارە هۆکارەکە خۆی نەبوو لەوەی کە ئەوە بکات کە من دەمویست و وازبهێنێت بۆ ئەوەی دەست بکەین بە ژیانێکی نوێ بەیەکەوە بەڵکو ئەوە بەهۆی دایکیەوە بوو کە بەردەوام بوو لەوەی وا لە تایهیۆنگ بکات دوو دڵ بێت لە وازهێنان و دوور کەوتنەوە لە کارەکەی.


بەڵێ ئەو دایکەی کە هەرگیز شایەنی ئەم ناوە پیرۆزە نیە تاوەکو پێیەوە بانگ بکرێت..


بیرمە لەو ماوەیەی کە تایهیۆنگ بێ هۆش بوو ڕۆژێک دەربارەی دایکی تایهیۆنگ پرسیارم لە جۆنگکوک کرد بۆ ئەوەی بزانم ئەو چ جۆرە کەسێکە.


وە خۆشبەختانە جۆنگکوک هەموو شتێکی بۆ باس کردم، ئەوە وای کرد بەڕاستی پەشیمان ببمەوە لەوەی کە بەڕێزەوە ڕەفتارم لەگەڵ ئەم ئافرەتە کردووە.


ئەو تەنانەت هەرگیز دایکایەتی بۆ کوڕەکەی نەکردووە، ئەمە چ جۆرە دایکێکە کە هانی ڕۆڵەکەی خۆی بدات بۆ خراپە؟


بۆم دەرکەوت کە جگە لە باوکی تایهیۆنگ دایکیشی هۆکاری سەرەکی بووە بۆ هەموو ئەمانە، ئەو ئەو کەسەیە کە زیاتر و زیاتر هانی تایهیۆنگــی داوە بۆ ئەوەی دەست لەگەڵ کارەکانی باوکی تێکەڵ بکات.


کاتێک جۆنگکوک هەموو ئەمانەی بۆم باسکرد، زۆر هەستم بە ناخۆشی وە توڕەیی دەکرد لە ناخمدا، تایهیۆنگ بە تەواوی ڕۆحێکی پاک بووە تا ئەوکاتەی کە هەموو ڕاستیەکانی بۆ دەرکەوتووە لەسەر خێزانەکەی کە خەریکی چ کارێک بوونە.


"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now