21.

1K 161 298
                                    

I want it this love
I want it real love!

I'm only focusing on you,
It pulls me harder!

From the start, my DNA wants you..
This is fate, I love us
Only we are true lovers!

" BTS - DNA "
———————————————————












-Alivia pov-













ئەوەی کە ئەو دواتر کردی وای کرد بە تەواوی خۆم لە دەست بدەم، ئەمە وام لێ دەکات لاواز بم بەرامبەر ویستەکانم.


ئەو زیاتر نزیک بوویەوە لێم وە بێ ئەوەی بوارم پێ بدات ڕێگری بکەم لێوە نەرمەکانی خستە سەر لێوەکانی من، بە توندی ماچی دەکردم وەک دڕندەیەکی کێوی.


سەرەتا تەنها سەرسام بووم بەم هەنگاوە لەناکاو و خێرایەی بۆیە تەنها چاوەڕێم دەکرد بۆ ئەوەی دوور بکەوێتەوە بێ ئەوەی ماچەکەی لەگەڵ ئاڵوگۆڕ بکەم.


وا دیار بوو ئەو زوو بێزار بوو لەوەی کە ماچم بکات، دەزانم ئەو زۆر ڕقی لەوەیە کە وەڵامی هەنگاوەکانی نەدەمەوە، بۆیە ماچەکەی پچڕاند و بە چاوێک سەیری کردم کە هەم ئارەزوو وە هەم بێزاری تێدا دەبینرا.


هێشتا لێوەکانی لێمەوە نزیک بوو کە دەمتوانی زۆر بە باشی هەست بە هەناسە خێراکانی بکەم کە بەر لێوە شێدارەکەم دەکەوت.







"دەبێت چەند جاریتر پێت بڵێم کە وەڵامم بدەیتەوە؟
خەریکە ئارامیم لەدەست دەدەم لەگەڵت!"
ئەو بە دەنگە قوڵەکەیەوە وتی کە هەستم بە کەمێک توڕەیی دەکرد لە کاتی دەربڕینی وشەکانی دا، وە لەگەڵ هەر وشەیەک کە لە دەمیەوە دەردەچوو دەمتوانی هەست بە لێوەکانی بکەم کە بە نەرمی بەر لێوەکانم دەکەوت.






من کەمێک خۆم دوور خستەوە وە بۆشاییەکی بچوکم لە نێوان خۆمان دروست کرد بۆ ئەوەی بتوانم وەڵامی بدەمەوە، نەمدەتوانی ئەوەندە لە نزیکیەوە ئەو قسانە بکەم، پێویستم بە کەمێک مەودا هەبوو بۆ ئەوەی بوێری خۆم کۆبکەمەوە و ڕووبەڕووی ببمەوە.







"تایهیۆنگ.. تکایە لێم تێبگە، مـ-من تەنها ناتوانم ئەوە بکەم..
من ناتوانم ئەمە بکەم لەگەڵت لەکاتێکدا هەرکە چاوم پێت دەکەوێت هەست بە ترس دەکەم لە قوڵایی ناخمدا، هەست بە پارێزراوی ناکەم لە دەوروبەرت، ئەوە وام لێ دەکات نائاسودە بم..
چۆن بتوانم خۆشەویستیت پێ بدەم لە کاتێکدا ناتوانم بە تەواوی لێت تێ بگەم؟!"
من بە هێواشی وتم کاتێک ڕێک سەیری نێو چاوە قوڵەکانیم دەکرد، چاوە ڕەنگ قاوەییە تۆخەکانی هێواش هێواش تاریکتر دەبوون لەگەڵ هەر وشەیەکم.







"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now