ڪـاری زۆر🥀

265 58 73
                                    


"بەڵێ من مانگێک کاردەکەم .. دوواتر کاری ترم هەیە .. بۆیە ئێستا لەلای تۆ دەبم "
وتی و جێگاکەی جێگیرکرد

"باش"
تای وتی

دەستی بە کارەکان کرد
بە یارمەتی یۆنگی بەشێکی زۆری کارەکان فێربوو

پێویستبوو ئەو کەلووپەلانە وەربگرێ کە دەهاتنە نێو کۆمپانیا
وە پارەکانی لەلای جۆنگکووک هەژمار بکات

دوواتر بە بەش بیانباتە لای سەرۆک

"ئایش پشتم دێشێت"
کاتژمێر گەیشتە دووی دووانیوەڕۆ

نۆ بۆ دوو وە بەو بڕە پارەیە زۆر نیە وایە؟

سەیرێکی تەنیشتی کرد

زۆرجوان سەری لەسەر مێزەکە دانابوو
وە چاکەتێکی خستبوویە سەر شانی

تای بەوردی سەرنجی هەر بەشێکی دەدا
چاوە خەوتووەکەی
برژانگە کورت و پڕەکەی
گووپە نەرم و خڕەکان؟!
نەرم... وە سپی
لووتێکی بچووک
تای شایەتی دەدا هیچ کەسێک ناتوانێ دانەیەکی ئاوای هەبێت
وە لێووی ..
پڕ و بچووک
ئەوەش جوانە

لێووی خۆی خواردەوە

"ئەوەندە سەرنجی مەدە .. ئەو ڕەگەزی خۆی ناوێت"
جۆنگکووک دایچڵەکاند
بەچاوێکی گەورەی پڕ شەرمەزاری سەیری کرد

"بەڵێ!"
وتی

"یۆنگی هاوسەرگیریەکی ڕێکخراوی هەیە ..
وە ئەو کوڕی خۆشناوێت .."
جۆنگکووک بەردەوامبوو لەوەی کەلووپەلەکانی هەڵگرێتەوە

بەبێ ئەوەی سەیری تای بکا

تای قووڕگی وشکبوو
بەبێدەنگی سەیریێکی یۆنگی کرد
چاوی لادا و لاپتۆپەکەی پێشی گوژاندەوە

خەیاڵکردنیشت بێهیوایی دەکاتە ژیانت تای...

"یۆنگی هەڵسە"
بە ڕووخسارێکی ئاسایی بانگی دەکرد

ئەو خۆی ئاسایی دەردەخا

بەڵام ناخی ئاسایی نییە
ئەو ماندوو بووە لەوەی باشبێت

بەڵام ناخی ئاسایی نییەئەو ماندوو بووە لەوەی باشبێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
Bρėⓐκ λºνη(ᵗᵃᵉᵍⁱ)•ᶜᵒᵐᵖˡᵉᵗᵉᵈ•Where stories live. Discover now