نزیکتر🥀

273 52 67
                                    


"جیمین لە چ شتێکی ژیانت پەشیمانی؟"
جۆنگکووک بەسەرخۆشی پرسی

"هم..لەوەی دانپێدانانم کرد بۆت"
وتم و تۆزێکم خواردەوە

"بەڕاستی؟ بەڵام هەستم بە خۆشی دەکرد
وە بەدڵم بوو"
وتی و بزەیەکی جوانی کرد
سەری خستەوە سەر شانم

دڵم دەتووێتەوە
بۆچی ئەوەندە زۆر دەخواتەوە

"دەی کووک بەیانی کارت هەیە،
با بگەڕێینەوە"
وتم سەریم لادا

"نامەوێ بگەڕێمەوە"

"بۆچی؟"

"ئەوان بێزارکەرن"
وتی و ناوقەدمی گرت

کێ بێزارکەرە؟

"دەی بگەڕێینەوە"

"نامەوێ"
وەک مناڵێکی چەقاوەسوو دیاربوو
کیوت

"ئەگەر لەگەڵم بێی .. ڕێگەت پێدەدەم ئایسکرێم بخۆیت"
وتم
بەڵکوو سەربگرێ

"بەڕاستی ؟
بۆمی دەکریت؟"
بەچاوە خڕەکانی کە بەئەستەم دەکرانەوە پرسی

سەرم بە بەڵێ جوڵاند کە پەرۆشیەکەیم بینی

"من نابێت ئایسکریم بخۆم"
بەخەمباری سەری خستە سەر مێزەکە

"بۆچی ناکرێ؟"
پرسیم

بەڵام خەبەری نەبوو
سەریم جوڵاند خەوی لێکەوتبوو

"ئاهـ کووک .. ئێستا چۆن بتگەڕێنمەوە؟"
وتم و قژم تێکدا

لەگەڵ یەکێکیان بردمە لای ئەو تەکسیەی بانگم کردبوو
ئۆتۆمبیلم نەهێنابوو

گەڕاینەوە ماڵی یۆنگی ..
ئەوێ باشترە
چۆڵە باوکم لەماڵەوەیە بزانێ خراپ دەبێ

کلیلەکەم لەژێر گوڵدانەکە دەرهێنا

"تووندتر خۆت بگرە دەکەوی"
وتم و خێرا دەرگاکەم کردەوە

بردمە سەر سۆفەکە پاڵم کەواند

"جیمینی"
وڕێنەی دەکرد

بزەیەکم کرد
نامەیەکم بۆ باوکم نوسی

کە ناگەڕێمەوە
دامنا لەسەر مێزەکە

پلڵاوەکانیم داکەند لەگەڵ گۆرەویەکانی

"کووکیا"
بەهێمنی بانگم کرد

"هم؟"
منگەی دەهات

"دەکرێ هەڵسی؟"
بەگوێی کردم
چاوە داخراوەکانی کردەوە
تووند دەستی گرتبووم

چاکەتەکەیم داکەند و سێ دووگمەی قەمیسەکەیم کردەوە

"لێرە پاڵدەکەوی؟"
پرسیم

"هم"
سەری بە بەڵێ جوڵاند

بزەیەکم بۆی کرد و پاڵم کەواند
قاچەکانیشیم جوان دانا

"مەڕۆ مینی"
وتی

"ناڕۆم گیانم .. تۆزێکی تر"
وتم
چاوەکانی کردەوە

Bρėⓐκ λºνη(ᵗᵃᵉᵍⁱ)•ᶜᵒᵐᵖˡᵉᵗᵉᵈ•Where stories live. Discover now