خۆشەویستی؟!🥀

276 53 108
                                    

جیمین دەرگای ماڵەکەی کردەوە و یۆنگی ماندووی دەرخست
ماندوو شەکەت
لەدەروونی

جیمین بەشڵەژاوی دەرگاکەی داخست و دووایکەوت

"باوکت لەماڵە؟"

"نەخێر گوایە گەشتێکی کاری هەیە .. دایکیشم لەلای خوشکەکەیەتی"
بەیەکجاری وەڵامی دایەوە تا ئاسوودەی بکات

"هم"
نیمچە پاڵکەوت لەسەر قەنەفەکە

چاوەکانی داخست

"ئەوە چ شێواویەکە بەنەفرەت بی؟"
جیمین بەبێزاری وتی

چەن خولەکێکە هیچ ناڵێ تەنیا چاوەکانی داخستووە

"تایهۆنگ دانپێدانانی خۆشەویستی بۆ کردم"
یۆنگی چاوەکانی کردەوە و سەیری جیمینی کرد

"ئەوە شتێکی چاوەڕووانکراو بوو"
جیمین هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و وتی

"چی؟"
یۆنگی بەتێنەگەشتنەوە وتی

"لەچاوەکانی ئەشق و خۆشەویستیت دەبینی یۆن بەڵام تۆ هەوڵت نەدا بیبینی"
جیمین وتی و دەستی خستە قژی یۆنگی

"کاتێک دەتزانی بۆچی بێدەن بوویت؟"
یۆنگی بەدڵی پڕەوە وتی

"ئۆی کوڕەکەم .. ناکا بگری؟"
جیمین بە بزەوە ڕایکێشا باوەشی

یۆنگی دڵۆپە فرمێسکەکانی دەڕژا

"هیچ نیە .. ئایا دەتوانی هەستت بۆی هەبێ؟"
جیمین بەهێمنی بۆی دەدووا
ئەو فریشتە بێ باڵەکەی یۆنگی و هەموو کەسێکە
ئەو فریشتە گورپنەکەمانە
جوجەڵە زەردەکەم

"نازانم .. ناکرێ بکەومە خۆشەویستی لەگەڵی؟"
وتی بەچاوی پڕەوە

"قووربانی فرمێسکت بەسە یۆنگی . ئاساییە خۆت نەتویستووە ڕووبدا پێم بڵێ چۆن بوو؟ چی وایکرد دانی پێدابنێ"

یۆنگی دەستی کرد بەکۆپیکردنی یەکە بە یەکەی دیمەنەکان

"ئەو ناخۆشی بینیوە یۆن .. سەیرکە چ قووربانیەکی بۆت داوە
تۆ نایبینی چ هەستێکی قووڵی بەرامبەرت هەیە؟"
جیمین سەیری چاوی دەکرد

"ئەگەر نەمتوانی کەسێکی باش بم بۆی؟"

"تۆ باش دەبیت مناڵەکەم... تۆ بەسۆزی دڵنیام دەتوانی کەسێکی تەواوبی بۆی"
جیمین وتی

"ئهم.. هەوڵ دەدەم باش بم بەڵام دەکرێ زۆری پێ بچێ؟"
یۆنگی وتی

"بەڵێ دەکرێ دووساڵ یان کەمتر یان مانگێکی پێ بچێ
ئیتر ئەوە دڵە و دەوران دەکات"
جی وتی و ڕۆشت بۆ ئەوەی کوپێکی گەرم لە شووکڵاتە ئامادەبکات

تا بتوانێ ئەمشەو باش بیربکاتەوە

"چی دەبی ئەگەر بکەومە خۆشەویستیەکی هەڵەوە؟"
یۆنگی بەخۆی وت

ڕۆژەکان تێپەڕین لەکاتێکا چوار ڕۆژە یۆنگی لەماڵەکەی جیمین خۆی حەشارداوە
جیمین جارێک چوە بۆ پێشبڕکێکە
بەڵام یۆنگی نا

Bρėⓐκ λºνη(ᵗᵃᵉᵍⁱ)•ᶜᵒᵐᵖˡᵉᵗᵉᵈ•Where stories live. Discover now