ڤـۆت بكـە سـەرەتـالێتـس گـۆو
جۆنگكوك:باشە من نەمویست دوبارە بكەویتە ناو هەمان ئەو مەوقیفەی كەمێك پێش ئێستا لەسەر نانخواردن توشی بویت...بەلام وادیارە تۆ دەتەوێ لە دەمی منەوە گوێ بیستی بیت منیش لاریم نیە...(هاتە ژێر گوێم و چرپاندی) من ئەم شەوم لێت ئەوێ...(وتی و كەمێك دوركەوتەوە لێم لەم كاتەدا من شۆكترین كەسی سەر زەویم بڕوا ناكەم...باش من پێشبینی ئەوەم كردبوو كە داوای شتێكی وام لێبكات بەڵام بەم ڕادەیە بێڕوشتانە نا...! هەرچەندە بەڕاستی لەدڵەوە ئەمەوێ ئەم ژورە ببینم بەڵام مەحالە بێگومان لەبەرامبەر ئەوە شتێكی وا قێزەون قبوڵ ناكەمــ!
ناوت:باوەڕ ناكەم تۆش لەم جۆرانەیت!؟
(وتم بە بێباوەڕانە)جۆنگكوك:لۆمەی ئارەزوەكانم مەكە لۆمەی جلو بەرگەكەت و جەستەت بكە!
(وتی بە بێباكانەوە ڕێك لەو ساتەدا وەك ئەوە وابوو لە بینایەك سەرو ٣٠ نهۆمی فڕێمبەنە خوارەوە...بەڕاستی منی بێ وەلام هێشتەوە).ناوت:مەحاڵە...باوكم چۆن متمانەیك بە سەرسەریەك وەك تۆ كردووە؟؟؟(خۆشم نەمزانی ئەم قسەیەم چۆن پێكرا بەڵام ڕاستەخۆ هەستم بە ترسێكی زۆر كرد كاتێ ڕوخسارە سامناكەكەیەوە دوبارە هاتەوە نزیكم)
جۆنگكوك:بەڕاستی پێت وایە ئێمەی كوڕان سەرسەرین لەكاتێكا هەست بە خۆتان ناكەن كە چەنێك زیادەڕەوی دەكەن لە جلوبەرگەكانتان كەواتە پێویستە باجەكەشی بدەن...وە ڕەنگە باوكیشت منی بە یەكێك لە لێكچوەكانی خۆی دانابێ لەكاتی گەنجایەتی بۆیە وا متمانەی پێمە
(قسەكانی زۆر بە هێمنی دەوت ڕێك بە پێچەوانەك من
بەڵام قسەكانی بكوژانەن)ناوت:هەرچیەك بێت تەنیا بهێلە ئەو ژورە ببینم...ئایا شتێكی ئەوەنە گرنگی لێیە كە ناكرێ من بیبینم؟
جۆنگكوك:هەرچیەك بێت من پێت نیشان ئەدەم بەڵام بێ
!بێ بەرامبەڕ نا
(وتیو دوركەوتەوە لێم ... بەرەو دۆڵابەكەی ڕۆیشت تیشێرتێكی دەرهێناو لەبەری كرد هەناسەكی ئاسودەیم دایەوە بەلام هێشتا بەتەواوەتی ئاسودە نیم مەبەستی چیە لە بێبەرامبەر نا؟ ... تاكێكی خوارەوەی دۆڵابەكەی كردەوە كلیلێكی دەرهێنا وادیارە هی ژورەكەیە هات بەرەو دەرگاكەو ڕۆیشتە دەرەوە منیش بە بێدەنگی دوای كەوتم تا گەیشتینە بەرامبەرژورەكە دەرگاكەی كردەوە و هەناسەیەكی قوڵی هەڵمژی و بەرەو ژورەوە هەنگاوی نا منیش لەدوای ئەوەوە ... شۆك بوم كە ژورەكەم بینی ژورێكی وێنەكردنو هەڵبەتە چەندین وێنەی زۆر تایبەتی سروشتی لێبوو بەڵام بەتەواوتی تۆز دایپۆشیبون وادیارە ماوەیەكی زۆرە ئەم ژوورە بەكارنەهێنراوە زۆر بە وردی سێری وێنەكانم دەكرد هەموی هی سروشت بون زۆر بە جوانی كێشرابون)
ВЫ ЧИТАЕТЕ
<<ڪوڕە دراوسێڪەمان>>
Фанфикدەستپێکی چیڕۆک 2022-18-11 کۆتای نادیارە تب/نامەوێ باسی چیڕۆکەکە بکەم خۆتان بینەری بن