<<pt.16>>

3.2K 449 880
                                    



...ڤـۆت بڪە...









لێتـس گـۆو














جیمین:ناوت!
ناوت:جیمین!

(هەردووکیان بەیەکەوە وتیان)

جیمینیش باوەشی لە ناوتدا و ناوتیش باوەشەکەی لەگەڵ گۆڕیەوە

جۆنگکوک: چیڕودەدات!!یەکتری دەناسن؟؟!
(بە جدیەوە وتی و بە ئاشکرا توڕەی لەسەر دەموچاوی بەدی دەکرا)

ناوت:ئا دەمێکە یەکتری دەناسین
(وتی و بە زەردەخەنەوە سەیری جیمینی کرد تا جۆنگکوک شێتبکا)

جیمین:ههه کچێ تۆ بۆوەنە کیوتی

جۆنگکوک زۆر توڕە بوو بەو قسەی جیمین و بەو سەیرکردنەی ناوت

جۆنگکوک:ئێ چۆن یەکتریتان ناسی؟!
(بە جدیەوە وتی)

ناوت:لە ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیاکەی باوکم...بیرتە جیمین کە بەیەکەوە سەمامان کرد(بە مەکرەوە وتی)

جیمین:چۆن بیرمەچێت شەوێکی نایاب بوو

ناوتیش زەردەخەنەی بۆکرد

ئەم نیگایەی ناوت بۆ جیمین بەس بوو جۆنگکوک شتێبکاو ببێتە هۆی گیرانی دەماری توڕەی جۆنگکوک...!

جیمین:ئێھ بەڕێز جیۆن با دەست بە گفتوگۆکەمان بکەین

جۆنگکوک:نەخێر

جیمین:مەبەستت چیە؟

جۆنگکوک:وتم نەخێر کەڕی؟
(بە توڕەییەکی زۆرەوە وتی)

جیمینیش شۆک بوو لەبەر بێڕیزیەکی جۆنگکوک

ناوت:جۆنگکوک ئەوە چیتە؟؟

جۆنگکوک:تۆ دەمت داخە

ناوتیش شۆک بوو

جیمین٫:بەڕێز جیۆن وابزانم ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ گفتوگۆکەمان جارێکتر دەتبینمەوە(ویستی بڕواتە دەرەوە بەر لەوەی دەرگاکە بکاتەوە جۆنگکوک وتی)

جۆنگکوک:کارێکیتر نەیەیتەوە بەر چاوم!

جیمین:وابزانم تەواو نیت ئێستا

جۆنگکوک:ئێستا پێت نیشانەدەم کێ تەواو نیە
(چوو پێشەوە و یەک مستی موحتەڕەمی لە جیمیندا)

ناوت دەمی و چاوی تا دوائاست کرایەوە

جیمین:هەر بەڕێز بووم لەگەڵت بەڵام تۆ سنورت بەزاند ئیتر منیش وا دەبم لەگەڵت
(لەگەڵ ئەو قسەیەی کۆتای مستێکی لێدا بەڵام بەری نەکەوت چونکە جۆنگکوک خۆی لادا)

&lt;&lt;ڪوڕە دراوسێڪەمان&gt;&gt;Where stories live. Discover now