══════ ∘◦❁◦∘ ═══════
Jungkook pov
ئەمڕۆ دووەم ڕۆژە کە لەسەر بەلەمین
ئەمشەو واتا کەمێکی تر ئەگەینە بەندەری کۆریا
زووتر گەیشتین وەک لەوەی پێشبینی ئەکرا
" دەرگا بکەوە ئەمەوێت لێرە بڕۆمە دەرەوە "
"جونگکوک تکایە دەرگا بکەوە ئەمەوێت بچمە دەرەوە تکایە جونگکوک تکا دەکەم "
ڤالێری لە خوارەوە بە دەنگێکی لەرزیوەوە لەو دیو دەرگاکەوە وای ئەوت
دەرگام لەسەری داخستووە چونکە دوێنێ شەو کاتێک بەهۆش خۆی هاتەوە
هاتە سەرەوەی بـەلەمەکە و خەریک بوو توشی کێشەمان بکات ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەیویست نیک بکوژێت
وای ئەزانی گەر ئەو بکوژێت ئەگەڕێینەوە سەر وشکانی
ناتوانم دەرزی خەوی زۆر لێ بدەم لەوانیە ببێت هۆی ئەوەی بچێتە کۆماوە بۆیە ناتوانم
دووبارە هاواری کرد و لێم پاڕایەوە بـە جۆرێک کە بەزایت پیایدا ئەهاتەوە
نازانم ئەبێت چی شتێک لە ڕابردوویدا ڕوویدا بێت چونکە شتی سەیر ئەڵێت
وەک دوور کەونەوە لە باوکم
دەست لە دایکم مەدەن
شتی تری زۆر سەیر ئەڵێت
دڵنیام ڕووداوێک لە پشتی هەیە
بەرگەی هاوار و داواکانیم نەگرت
بۆیە چوومە خوارەوە و دەرگام لێر کردەوە
ڕاستەوجۆ وەک کوالا جەستەی لە لەشم ئاڵات
سەری نوقمی ملم کرد
تەوویەک بە هەموو جەستەمدا تێپەڕی
ئەم کچە ئێستا زۆر جیاوارزە لەو خاتوونی سەمای پۆڵەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر
" جونگکوک....تکایە ...بابڕۆین" ڤاڵێری وای پێم وتم بە دەنگێکی زۆر نزمەوە
هێشتا سەری لە ناو ملمدایە
هەناسەکانی بەر ملم ئەکەون
ВЫ ЧИТАЕТЕ
ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Фанфикدەستەیەکی بکوژی زنجیرەیی بەهێز، ڕابردوویەکی تاریک کە بەیەکەوە دەیانبەستێتەوە. کاتێک خەریکی کوشتنێکی تزی زنجیرەیی دەبن ، سەرنجی سەرۆکی مافیای ئێکاس ڕائەکێشن خاوەن دەستەی تێکەڵەی هەموو نەتەوەکان ، ئاژاوە دائەگیرسێ، ڤالێنتین و تیمەکەی ناچار دەبن ها...