꙳∘ஓ๑16๑ஓ∘꙳

1.3K 210 61
                                    


══════ ∘◦❁◦∘ ═══════



گەڕانەوە بۆ ئەو ڕۆژەی ڤالێنتین لە هۆش خۆی چوو


Valentin pov



هەستم بە قورسایەکی زۆر ئەکرد لە سەرمدا

چاوەکانم قورس بوو بوون هەوڵم ئەدا بیناکەمە

لەگەڵ کردوەی چاوەکانم چەند تیشکێکی نەفرتیانە بەهێز بەر چاوم کەوتن کە وایان لێم کرد ڕاستەوخۆ چاوەکانم دا بخەم

" لە کۆتاییا بە هۆش خۆت هاتیتەوە خاتوو ڤالێری!!!" دەنگی کەسێک وای پێم وت

چاوەکانم کردەوە پیاوێکم بەرامبەر خۆم بینی

لە کوێم؟ چیم بەسەر هاتووە؟

نەفرەت ئەو دووە وایان کرد لە هۆشخۆم بچم!!

لە ژوورێکی ئاسایی دانیشتم لەسەر کورسیەک دەستەکانم لە پشتەوە بەستراونەوە

" تۆ کێیت؟ بۆچی منت ڕفاندووە؟" بە توڕەییەوە بەو پیاوە بە تەمەنەی پێشم وت

" هاوڕێی باوکت" ئەو پیاوە وای وت وای لێم کرد کە شۆک ببم

" باسی چی ئەکەی!! حەز بە گاڵتە ناکەم تۆ کێـ.."

" هاوڕێیت باوکتم و ناوم هیونسیکە ڕاستی ئەڵێم"

" وە کاریشم تەنها خاوەنی کۆمپانیای مادە خاوەکانم و هیچی تر" ئەو پیاوە وای وت کاتێ هەستا و لە بەرامبەرم لەسەر قەنەفەیەک دانیشت

هیچم نەوت چونکە نازانم چی بڵێم

تا ئەمڕۆ هیچ کەسێک دوای کۆچی باوکم و دایکم نەهاتوونە لام و بیان وتبێ کە خێزانی باوکتین یاخود هاوڕێ

" ئەزانم زۆر پرسیار لە مێشکتدا هەیە بۆیە با من یەک یەک وەڵامیان بەدەمەوە وە کاتم زۆر نییە ئەبێت زوو هەموو شتێکت پێ بڵێم " ئەو پیاوە بە تۆنێکی جدیەوە وای وت

" ئەو شتانەی تا ئێستا و تا ئەم چرکە ساتەی ئێستا لەسەر خێزانەکەت گوێت لێی بووە و وا بیری لێ ئەکەیتەوە کە ڕاستە هەموو هەڵخەڵاتاندنێک بوون و درۆ بوون باوکت و دایکن خەڵکی کۆریای باکور نەبوون ئەوان هیچ دەساڵاتێکیان نەبوو باوکت لێرە لە کۆریای باشور لەدایکبووە و ژیاوە لێرە خوێندنی تەواو کردووە و بووە بە باشترین پزیشکی کۆریا " ئەو پیاوە وای گوت

پیکەنیم¡!

" چییە گاڵتە لەگەڵ مناڵا ئەکەیت؟" بە پێکەنینەوە وام پێ وت

ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz