꙳∘ஓ๑22๑ஓ∘꙳

1.1K 185 91
                                    

══════ ∘◦❁◦∘ ═══════

Valentin pov

پارتی 21 و 22 بەیەکەوە دانراون

" کوڕینە وتتان چی لەسەر بابەتەکەی قسەمان کرد؟!!" من پرسیارم کرد

ماوەی دوو مانگە لە ماڵەکەی خۆمانین

لەو کاتەی هاتوینە ئێرە بیرم لە پیلان کردەوە بۆ لە ناوبردنی جین و جیمین

وە لەو کاتەوەی کە بارەگام جێ هێستووە جیۆنم نەبینوە

تەنانەت بە چات یاخود پەیوەندیش قسەمان نەکردووە

درۆ ئەکەم گەر بڵێم بیرم نەکردووە

ئێستاش دەربارەی ئەو پیلانەی کە هەمە بە کوڕەکانم وتووە و بزانم ڕازین یاخود نا

" چارمان نییە ڕازین" یونگی وای وت کاتێ هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا

چی تر هۆسۆک لێرە نییە ڕای ئەویش وەرگرم

دەستم لە هیچ کەلوپەلێکی ژوورەکەی نەداوە

قوفڵم کردووە کەس بۆی نییە بچێتە ئەو ژوورە

ویستم قسە بکەم بەڵام دەنگی دەرگا سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا

سەیرە!!

کەسمان نییە تا سەردانما بکا یان چاوەڕوانی کەس نیین

" من ئەیکەمەوە" من وام وت و لە دەرگاکە نزیک بوومەوە

بەهێواشی کردمەوە

بێ ئەوەی خۆم بمەوێت دڵم دەستی کرد بە خێرا لێدان

ڕاستەوخۆ زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانم

" سڵاو "
جیۆن بە زەردەخەنەوە وای وت کاتێ هەنگاوی نایە ژوورەوە

" پیاو وامانزانی مردوویت" یونگی وای وت کاتێ باوەشێکی کورتی لێ دا

" چی بکەم نەمئەتوانی هیچ نامەیەکتان بۆ بنێرم چونکە بە سیخوڕ دەورە درابووم " جیۆن وای وت کاتێ باوەشێکی لە تایهیۆنگیش داو لەسەر قەنەفەکان دانیشت

بێ هیوا بووم چاوەڕێ بووم باوەش لە منیش بدات بەڵام هەڵە بووم

.
.
.
.
.

ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ