꙳∘ஓ๑25๑ஓ∘꙳

1.2K 204 120
                                    


══════ ∘◦❁◦∘ ═══════


Writer pov


دوو پارت دانراوە

" جیۆن تەنها تۆم خۆشدەوێت"

کاتێ ئەم چەند وشەیە لە لێوی ڤالێری هاتنە دەرەوە هەردوو لایان شۆک بوون

جونگکوک هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە

ڤالێریش بە شۆکی سەیری بەشێکی ژوورەکەی ئەکرد

نەفرەتی لە خۆی ئەکرد بۆچی ئەم قسەی کرد

بۆچی هەستی خۆی ئاشکرا کرد

نەئەبوو ئەم قسەیە بکات

وا نزیکتر بوونەوە لە ئامانجەکەیان تەنها چەند ڕۆژێکی تر و بەس

هەستەکان هەردووکانی داگیرد کرد

هەستەکانی جیۆن تێکەڵ بوون

هەستی خۆشی دڵتەنگی ترس دەسنی بەسەردا گرت

چاوە خڕە ڕەنگ ڕەشەکانی هێنانە سەر چاوەکانی ڤالێری

نەی ئەتوانی لێوی بکاتەوە و پێی بڵێت کە هەمان هەستی هەیە

ڤالێری لەم بێدەنگیەدا هەستی بە شەرمەزاری کرد

ویستی بڕواتە دەرەوە

بەڵام جیۆن بە لاوازی مەچەکی گرت

" سوودی چییە گەر ئێستا بڵێم منیش خۆشمدەوێت؟" جونگکوک بە دەنگێکی نزمەوە وای وت

ڤالێری بوێری ئەوەی نەبوو ئاوڕ بداتەوە

چاوەکانی پڕ ئاو بوون ئەیان ویست لە چاوەکانی دەرباز ببن

بەڵام چۆن کاتێک ڤالێری نەیەوێت!!

چۆن بتوانێت ئاوڕ بداتەوە و بەرگەی ئەو چاوانە بگرێت؟

" وەڵام بدەوە!!!"

" بۆچی زووتر نەکەوتینە خۆشەویستیەوە بۆچی زووتر وات نەوت ئەو کات ڕامان ئەکرد دوور ئەڕۆیشتین بۆچی؟!!!" جیۆن ئەمجارەیان بە توندی وای وت و ڤالێری سوڕان و توند شانەکانی گرت

وای کرد ڤالێری سەیری چاوەکانی بکات

جیۆن کاتێ چاوەکانی ڤالێری بینی کە فرمێسک ئەڕێژن کەوتە سەر ئەژنۆ

ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ Where stories live. Discover now