چــاپــتـەریــ دووەمـ

495 119 112
                                    

پێش دەست پێکردنی چیڕۆکەکە ڤۆت لەبیر مەکەن
لەنێو دێرەکاندا کۆمێنتی خۆتان بەچێ بهێڵن وە هیوادارم چێژلە خوێندنەوە وەرگرن🙇❣️
-------------------------
.
.

~The Next Day at School ~

{دەرگای پۆڵەکەم کردەووە و هەنگاوێکی مادوویەتیم هەڵگرت بۆ ناو پۆلەکەم}

{بەڵام دوور لە هەموو شتێک، دوو دەستی بچووک بە خێرایی بەسەر چاوەکانمدا هاتن، ڕێگەیان پێنەدام هیچ شتێک ببینم جگە لە تاریکی}

{بە پێشبینیکردنی دەستە نەرم و بچووکەکانی و کردارە پێنەگەیشتووەکانی، یەکسەر زانیم کێیە}

..ێریم...

ێریم:پێشبینی بکە کێیە؟!!...{ئەو بە پەرۆشییەکی زۆرەوە پرسیاری کرد کە لە تۆنی دەنگی دیار بوو، بە تۆنێکی بەرز قسەی ئەکرد بۆ ئەوەی دەنگی ڕاستەقینەی خۆی بشارێتەوە}

ناوت:ێریم، واز لەوە ڕەفتار منداڵانیە بێنە...{وتم وە هەناسەیەکم هەڵکێشا،، ئەو هەردوو دەستی لەسەر چاوەکانم لابرد...}

ێریم:تۆ هەر یاریش نازانیت بێزارکەر...{بە خەمباری وتی...لێوەکانی هێنایە پێشەوە وە شانەکانی بەرز کردەووە}

ناوت:ببورە، من کەمێک ماندووم چونکە دوێنێ شەو نەمتوانی بە باشی بخەوم...{من بە ماندووی وتم}

{من نەمتوانی بخەوم بەهۆی هەر بیرکردنەوە دەربارەی ئەو ڕووداوە شەرمەزارکەرەی دوێنێ ڕوویدا}

{لەلایەکی دیکەوە نەمئەتوانی ئەو پیاوە جوان و قۆزە لە مێشکم دەربکەم}

ێریم:هاااهـ!!! بۆچی؟! چی ڕوویداوە؟!! {ێریم بە نیگەرانیەوە پرسی وە برۆکانی بەرز کردەووە}

ناوت:کەمێک دوورودرێژە...ئاهـ دوێنێ--
{بەڵام پێش ئەوەی بتوانم قسە لەگەڵ باشترین هاوڕێم بکەم دەربارەی ڕووداوەکەی دوێنێ، دەرگای پۆلەکە بە توندی کرایەوە و مامۆستا هاتە ژوورەوە}

ناوت:دواتر بۆتی باس ئەکەم...{من بە ێریمم وت پێش ئەوەی ئەو جێبهێڵم بۆ ئەوەی هەردووکمان بگەڕێینەوە بۆ سەر کورسیەکەی خۆمان}

مامۆستا:باشە قوتابیەکان، تکایە هەمووتان دانیشن "دەمەوێت خوێندکارێکی نووێتان پێ بناسێنم کە بۆ ئەمساڵ لەگەڵمان دەبێت"...{ئەو ڕایگەیاند، بەهۆیەوە پۆڵەکە هەموویان بەبێ دەنگی سەیری مامۆستایان ئەکرد}

مامۆستا:تکایە وەرە ژوورەوە....{ئەو وەک خوێندکارێک بە شێوەیەکی جوان هاتە ژوورەوە}

ئـــــەی خــــوایــــە!!!..
"گاڵتەم پێ ئەکەیت!!!..."

مامۆستا:خۆت بناسێنە...

""من ناوم جیۆن جۆنگکووکە، خۆشحاڵم بەناسینی هەمووتان""
{ئەو خۆی ناساند وە سەرنجی هەموو پۆڵەکە لەسەر ئەو بوو وە هەموویان بزەیان بۆی ئەکرد}

ئازاری خۆشەویستی .jjk. {ڕاگیراوە°®}Where stories live. Discover now