چــاپــتـەریــ ســێیـەمـ

461 122 163
                                    

پێش دەست پێکردنی چیڕۆکەکە ڤۆت لەبیر مەکەن
لەنێو دێرەکاندا کۆمێنتی خۆتان بەچێ بهێڵن وە هیوادارم چێژلە خوێندنەوە وەرگرن🙇❣️
--------------------------
.
.

~one week later ~

"نازانم چۆن، بەڵام من توانیمەوە هەفتەیەکی تەواو بەڕێ بکەم لەگەڵ ئەوەی هەموو ڕۆژێک و خوڵەکێک بێزار ئەکرێم لەلایەن ئەو مێرووە بچووکەی کە بە جیۆن جۆنگکووک ناسراوە"

"ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم کە ئەو لەڕاستیدا کەسێکی ئەوندە بێزارکەرە کاتێک یەکەم جار ئەوم بینی وابیرم کردەووە کەسێکی مێهرەبان وە بەڕێزە بەڵام من زۆر هەڵە بووم"

"تاکە شت کە لەهەموو شتێک زیاتر بێزارم ئەکات ئەوەیە کە هەمیشە خۆی لەمن نزیک ئەکاتەوە ئەمە وام لێ ئەکات هەست بە شەرم بکەم وە سوور ببمەوە لەبەردەمی"

"من زۆر بەبەخت و خۆشحاڵم کە چەند هاوڕێیەکی نوێی دروستکردووە، بۆیە ئێستا کاتی زۆری نییە بۆ ئەوەی بێزارم بکات"

"ئێستا من لە ڕێگادام بۆ کتێبخانەکە"

ێریم:بەیانی بااااش {ئەو بە پەرۆشەوە و بەدەنگێکی زۆر بەرز هاواری کرد کە دڵخۆشیەکی وەک تیشکی خۆر ئەدرەوشایەوە}

ناوت:هااهـ!!..خوایە...تۆ منت ترساند...{وتم کاتێک دەستم لەسەر دڵم دانا}

ێریم:بۆ کوێ ئەڕۆیت؟؟!!...

ناوت:کتێبخانە...پێویستە چەند کتێبێک بخوێنمەوە وە ڕاپۆرتێک بۆ مێژوو بەتەواوی ئامادە بکەم بۆ سبەینێ...{من بە تۆنێکی توڕەوە وتم، هەناسەیکی تەمبەڵیم هەڵمژی کاتێک بیرم کردەووە کە پێویستە ڕاپۆرتێکی پێنج لاپەڕەیی تەواو بکەم تا سبەینێ}

ێریم:ئایا ئەوە هی مانگێک بەر لەئێستا نەبوو؟؟!! {ێریم بە سەرلێشێواوی پرسیاری کرد}

ناوت:بەڵێ...

ێریم:دووبارە دواکەوتووی؟؟ {وتی وە برۆیەکی بەرز کردەووە}

ناوت:بەڵێ...{من بە شانازییەوە وەڵامم دایەوە....ئەوە یەکێکە لە خوویە خراپەکانی من کە هەمیشە شتەکان لەدوا خوڵەک ئەکەم}

{بە گووێ بیست بوونی لە وەڵامەکەم، ێریم هەناسەیەکی قووڵی نائومێدی دەرکرد}

ێریم:تەنها زۆر سەرسامم بەوەی کە هێشتا ئەتوانیت لە پۆلەکەدا پڵەی یەکەم بەدەست بهێنیت...{ئەو بە کەمێک سەرسوڕمانەوە وتی}

ناوت:ئاااامم...پێم وابێت من تەنها بەختم هەیە لەوەدا...{بە گاڵتەوە وتم لە بەرامبەردا ێریم چاوەکانی لێ سوڕاندم}

ناوت:ئێستا پێویستم بەوەیە کە بەدوام بکەوێت و یارمەتیم بدەیت لە ڕاپۆرتەکەمدا...{وتم بە توندی دەستیم گرت و لەگەڵ خۆم ڕایمکێشا بۆ کتێبخانەکە}

ێریم:ئااااهههــ....بۆچییی؟؟... {ئەو بەگریانێکی ساختەوە وتی بەڵام من زۆر بەسادەیی پشت گوێم خست وە هەر بەردەوام بووم لە ڕۆشتن}

ئازاری خۆشەویستی .jjk. {ڕاگیراوە°®}Where stories live. Discover now