At <Spain>
At <Madrid>ماڕک"ئەوەی دۆڕا دەبێ کیلۆیەک بیبەری تیژ بخوات!"
|بە جدی وای وت|بەیڵ"چی؟!کوڕە ئەوە تۆ بەڕاستتە چۆن شتی وا دەبێت گەمژە دەمرین"
|بە کەمێ توڕەیی وای وت|ماڕک"ئێ باشە باش ڕاستەکەی ئەوە زۆرە باشە تەنها پێنج دانە ڕازین؟"
|بە هێمنی وای وت|ڕامۆس"من ڕازیم ئەمەم بە دڵ بوو"
|بە ئاسایی وای وت|کریس و بەیڵیش کێشەیان نەبوو کەواتە یارییەکە دەستی پێکرد سەرەتا تۆپ لەلای ڕامۆس و بەیڵ بوو ڕامۆس پاسێکی نایابی دا بە بەیڵ بەڵام ماڕک زۆر بە زیرەکانە توانی تۆپەکەی لێ وەربگرێت و بە خێرایی بەرەو گۆڵەکە ڕای کرد ڕامۆس پێشی لێ گرت ئەمەش ماڕکی ناچار کەمێک هێواش بێتەوە کەمێ ئەولا و ئەولای کرد بۆ ئەوەی لە ڕامۆسی تێکبدات بەڵام ڕامۆس بەرگریکارێک نەبوو کە بە ئاسانی بپەڕێندرێت
کریستیانۆ"ماڕک پاس بدە بە من ماڕککک"
|بە دەنگی بەرز وای وت|بەڵام ماڕک سووڕ بوو لەسەر ئەوەی خۆی ڕامۆس مراوەغە بکات بەڵام شکستی هێنا ڕامۆس تۆپەکەی لێ وەرگرت کریس هەناسەیەکی بێ هیوایی دایەوە و ماڕکیش دەفع بوو ڕایکردەوە شوێنی خۆی چاوەڕێ بوو دووبارە یارییەکە دەست پێ بکاتەوە ئەمجارە ڕامۆس کەمێ هاتە پێشەوە و ئۆڤەرێکی جوانی بۆ بەیڵ کرد بەیڵیش بێ ئەوەی بهێڵێ تۆپەکە بکەوێتە سەر ئەرز هەر ڕاستەوخۆ شووتێکی لە تۆپەکەدا بەڵام باش بوو کریس گەڕاندییەوە و پاسی دا بە ماڕک ، ماڕک لەبەر برینەکەی نەیدەتوانی زۆر خێرا ڕابکات و بە ئازادی جووڵە بکات ئەمجارە لە دوورەوە شووتێکی بە هێزی لێدا بەڵام دووبارە شکستی هێنا و بەر شیشی گۆڵەکە کەوت تۆپەکە گەڕایەوە لای ڕامۆس ئەمجارە ڕامۆس خۆی ڕایکرد و بەرەو گۆڵەکە ڕۆیشت شووتێکی زۆر جوانی لێدا ماڕک نەیتوانی بیگەڕێنێتەوە و بوو بە گۆڵ
ڕامۆس"هیهیهیهیهی ئەمە یەک"
|بە پۆز و دڵخۆشی وای وت|کریستیانۆ"ماڕک هێندە ئەنانی مەبە گەر نا بە دۆڕاندنمان دەدەیت گەمژە"
|بە بێ جەوی وای وت|پێرێز"ئافەرین شێرەکەم بەس بەخۆت"
|بە دڵخۆشی وای وت|بەیڵ"دەستخۆش برا"
|وای وت و باوەشێکی کورتی لێدا و دوورکەوتەوە|ڕامۆس"ماڕک تۆ زۆر خۆویستیت گەر وابیت دەدۆڕێن ناتوانن بیبەنەوە ها ئەو چاڵنجەی کە داتنا دەبێ خۆت ئەنجامی بدەی"
|بە گاڵتەجاڕی وای وت|
YOU ARE READING
✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚
Romance؟؟؟"کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاخود لیۆنێل مێسی؟" جۆرجینا"بێگومان باشترین یاریزانی مێژوو ؟؟؟؟ هەڵدەبژێرم" .......... ئایا سەیر نییە کچێک لە ئەرژەنتینەوە دەگات بە بەناوبانگترین یاریزانی تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەردووکیان دوو دونیای جیاوازیان هەیە بیربکەوە...