بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش ڤۆت لە بیر مەکەن...***********
جۆنگکووک :خۆت ویستت لی لیڤیا!
قۆڵی لیڤیای بە تووندی گرت کە ئازاری بە لیڤیا گەیاند
لیڤیا :چی دەکەی تۆ، بەرمدە تکایە (بە ئازارەوە)
جۆنگکووک : بێدەنگ بە هیچ وشەیەکت لێ نەبیستم (بە گڕی)
جیۆن چاوەکانی گواستەوە بۆ شیۆن کە بە شڵەژاویەوە سێر دەکات
جۆنگکووک : باش گوێ بگرە شیۆن من ئەمە دەبەم وە تۆ لەگەڵ ئەو کار دەکەی کەواتە دەچیتە شوێنی کارەکەت و پێیان دەڵێی کە چیتر لیڤیا فڕۆکەوان نیە و گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنیتەوە بە واژۆکردنی پەڕاوەکان و هەموو باج و کەلوپەلەکانی بسووتێنە کە پەیوەندی هەبێت پێیەوە تێدەگەی لێم؟ (بە تووڕەیی)
لیڤیا چاوەکانی لە شۆکا کرایەوە و بەخێرایی سەری بە نەخێر دەجولاند
لیڤیا :ئ ئەوە تۆ چی دەڵێی ئاگاداری خۆتی باسی چ نەفرەتیەک دەکەی تۆ کێی تا وابکەی (بە هاوار و تووڕەیی وتی و بەزۆر قۆڵی لەژێر دەستی جۆنگکووک دەرهێنا)
جۆنگکووک : پێم وتی ئاگاداری قسەکانت بە بێرەوشت تۆ چیتر کار ناکەی دەبێت باجی هەموو شتێک بدەی تۆش و برا نەفرەتیەکەشت تا تۆڵەی خوێنی لیانا نەکەمەوە هەرگیز وازتان لێ ناهێنم (بە تووڕەیی و هاوارەوە)
لیڤیا و شیۆن چاوەکانیان فراوان بوون کاتێک زانیان ئۆشین لیانای کوشتووە!
لیڤیا :نەخێر ناا بۆچی دەبێت من باجی کارەکانی ئەو بدەم ئەو بکوژە قێزەونە من نەفرەتی لێ دەکەم هەرگیز بە برای خۆمی دانانێم نەخێر واز لە من بهێنە (بە تووڕەیی و کەمێک ترسەوە)
جۆنگکووک :بەڵام دەبێت بیدەی خوشکەکەی من هیچ تاوانی نەبوو کەواتە دڵنیابە تۆش هەمان چارەنووست دەبێ (بە ترسناکی وتی و لیڤیای راکێشا بەدوای خۆیدا)
بەڵام شیۆن بەخێرایی کەوتە سەر قاچەکانی جۆنگکووک و دەستی کرد بە گریان
شیۆن :تکایە بەڕێز جیۆن لیڤیا مەبە تکایە هیچی لێ مەکە من تەنها ئەو دوو هاوڕێیەم هەیە بەڵام ئێستا یەکێکیان لەنێو گۆردایە وە تۆ دەتەوێ ئازاری ئەوەی دیکە بدەی توخوا هیچی لێ مەکە ئۆشین تاوانبارە لیڤیا هیچ تاوانی نیە ئاخر من بەس ئەوم ماوە بەرگەی لە دەستدانی ئەویش ناگرم (بە گریان و هەنسکەوە)
لیڤیا لەگەڵ قسەکانی شیۆن دەستی کردە گریان بۆ حاڵی خۆی بۆ حاڵی هاوڕێکەی ئاخر ئەو زۆر دڵ ناسکە ئێستاش ببینە تووشی چ ئاژاوەیەک بووە!
جیۆن تەنها بە بێ هەستی سێری کرد وەک ئەوەی هیچ کەسێک لەبەر قاچەکانی نەبێت و لێی نەپارێتەوە، بە تووندی شیۆنی لە خۆی دوورخستەوە بە قاچەکانی
YOU ARE READING
Crazy On The Street
Hành động" کاکە بۆچی رێگریم لێ دەکەی ئەوە خەونی منە" ؟!! "" تۆ نابێ ئەو کارە بکەی دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی تێدەگەی؟ "" " نەخێر هەرگیز" "" ههههه سێرکەن لە ڕێگەی خوشکی جیۆن جۆنگکووک چی پارەیەکم بە دەست هێنا ""... """ تۆ هێشتا جیۆن جۆنگکووک نەناسیوە کوڕی نەفرەت...