21

1.4K 198 330
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

*************

دکتۆر :ئەو دووگیانە!
دوو مانگ و چەند هەفتەیەک دەبێت کە دووگیانە ناتوانم چەند دەرمانێکی بۆ بنووسم لەبەر منداڵەکەی چونکە دەبێتە هۆی زیان پێگەیاندنی وە...

یۆنگی :چی؟!.... وتت چی ؟ئەو دووگیانە؟ (بە شۆکەوە)

دکتۆر :بەڵێ بەرێز ئەو دووگیانە دەبێت بە باشی ئاگاداری خۆی بێت هەر خۆی حاڵەتی ئەو ئاسایی نیە ئافرەتێکی شێت دووگیان بێت کەمێک قورس دەبێت بۆ منداڵەکە

دڵی لەرزی پێدا هات لەگەڵ ئەو وشانەی کە لە زاری دکتۆرەکە دێنە دەرەوە... ئاخر ئەو چۆن بڕوا بکات خاتوونی دڵی دووگیان بێت؟ چۆن بڕوا بەخۆی بهێنێت کە لیڤیا تاکە خۆشەویستی دڵی دووگیان بێت لە پیاوێکی تر؟

مەگەر ئەو خەیاڵی زۆر جوانی دانابوو تا بەدی بهێنێت لەگەڵ لیڤیا بەڵام ئێستا چی ؟!

هەناسەی قورس بوو رووکەشێکی تەواو سارد و غەمگین ڕووخساری داپۆشی..چاوەکانی دەدرەوشانەوە بەهۆی راگرتنی فرمێسکەکانی.... ئاخر ئەو ڕازی بوو بەوەی کە شێت بووە هەر خۆشی ویست و وازی لێ نەهێنا بەڵام ئێستا منداڵی پیاوێکی تر لەنێو سکی بوونی هەیە؟

ئایا دەبێت بۆ ئەوەش ڕازی بێت؟ مەگەر نازانێت کێ دەستی لێ داوە.. دڵی دەڵێت جیۆن بووە بەڵام مێشکی دەڵێت خۆ ئەو لەسەر شەقامەکان بووە رەنگە خوێریەکانی سەر شەقام وایان لێ کردبێت!

هەزار نەفرەتی دەکرد لەم بارودۆخەی ئێستایدا، فرمێسکی چاوەکانی سڕی و هەوڵیدا لەرزینی دەستەکانی نەهێڵێت

ڕۆشتە ئەو ژوورەی لیڤیای لێ بوو بینی لەسەر بێدی نەخۆشخانە پاڵکەوتووە و چاوەکانی پڕ لە فرمێسک و ترسن

سێری یۆنگی کرد کە لەنێو دەرگاکە دا وەستاوە و بە دڵێکی پڕ لە ئێش و ئازار سێری خاتوونەکەی دەکات....

لیڤیا :تۆ وەرە من دەترسم ئەوانە منیان بردە لای ئەو شتانە وە دەرزیان لێ دام (بە گریان و ترسەوە)

کاتێک دەستە بریندار و زبر بووەکانی ئاراستەی کۆمەڵێک ئامێر کرد کە دکتۆرەکە پشکنینی پێ کردبوو..

هەوڵیدا دووبارە بەربەستە شوشەییەکانی چاوی درووست نەبن و بەهێز بێت.. پێویستە پارێزگاری لە لیڤیا و منداڵەکەی بکات!

لێی نزیک بوویەوە زەردەخەنەیەکی بەزۆری کرد.

یۆنگی :سێری من بکە مەترسە باشە؟ ئێستا ئێمە دەڕۆین و خواردنی خۆشت بۆ دەکرم باشە؟

Crazy On The Street Where stories live. Discover now