[vote][comment]
[follow]
*******
لیڤیا :رەنگە ئەوە باجی تاوانەکانت بێت جیۆن جۆنگکووک کە خودا تۆڵەی منت لێ دەکاتەوە ڕاستە من تۆڵەم نەکردەوە بەڵام خودا کردی!
هەر وەک وتوویانە "خودا بە سەبرە بەڵام بە زەبرە"
بە چاوە پڕەکانی بەردەوام بوو لە سێرکردنی ئەو دیمەنەی کە جیۆن چۆن ئازار دەکێشێت ئازاری دڵ و ڕۆحی کە تەواوی خێزانەکەی لە دەست دا ڕۆڵەکانی ئەو منداڵەی هێشتا لە دایک نەبوو کوڕە بچووکەکەی وە لەکۆتایدا هاوسەرەکەی!
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بزەیەکی کرد...!!
ئەو هەرگیز دڵخۆش نەبووە بە بینینی ئازاری کەسانی دیکە یاخود مردنی مرۆڤەکان بەڵام دڵخۆشە کاتێک جیۆن لەو ئازارەدا دەبینێت
ئەو خۆپەرست نیە، ئەو بێ هەست نیە تەنها ژیان وای لێ کرد جیۆن جۆنگکووک وای لێ کرد کە ئێستا بە بینینی ئەو دیمەنە دڵخۆش بێت
بۆ نا؟ خۆ جیۆن هەمان کاری کرد لەپێش چاوەکانی لیڤیا وانیە؟ تەنها هیوا دەخوازێت کە ئازارەکانی جیۆن بەردەوام بن چونکە ئەو بەڕاستی لە سنووری مرۆڤایەتی لای داوە...
ڕووی وەرگێڕا و بە هێمنی دەستی کرد بە ڕۆشتن هەموو شتێکی پشت گوێ خست دەنگی پۆلیسەکان و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن وە دەنگی خەڵکە شڵەژاوەکە لەکۆتایدا هاوار و گریانی ئەو پیاوەی کە ژیانی شێواند!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هەمووان ڕەشیان پۆشیوە.. ڕەنگی ڕەش باڵادەستی خۆی سەلماندووە لەنێو هەموو کەسەکانی ئەوێدا......ژمارەیەکی زۆر لە پیاوی خاوەن کار و ناودار و سەرمایەداری لێ بوو هەمووان خاوەن هەیبەت و کاری خۆیان بوون لە بزنسدا
لەوێدا جیۆن جۆنگکووک هەبوو کە قاتێکی تەواو ڕەشی پۆشیوە لەبەردەم گۆڕی هاوسەر و منداڵەکەی بوو بێ هەست و بێ جوڵە تەنانەت چاوەکانیشی ناتروکێنێت
لە دواوەی پیاوەکانی هەبوون کە جۆنگکووکیان گرتبوو تا نەکەوێتە سەر زەویەکە و لەبەردەم کامێرا و میدیاکان و پیاوە خاوەن کارەکاندا لاواز دەرنەکەوێت
مەگەر چۆن هێزی تێدا بمێنێت و بوەستێت لەسەر قاچەکانی خۆی ئەگەر پیاوەکانی نەیگرن و هاوسەنگی جەستەی بە باشی بهێڵنەوە؟
لە لایەکی دیکەوە ئەو ژن و پیاوەی وەک فریشتەیەک میهرەبانن ئێستا لەسەر گۆڕی کچەکەیان و نەوەکەیان کەوتوون و دەگرین
دوای ماوەیەکی زۆر کەسەکانی ئەوێ دەستیان کرد بە ڕۆشتن لەگەڵ جێهێشتنی چەپکە گوڵەکانی دەستیان...
لەکۆتایدا تەنها جیۆن مایەوە کە پیاوەکانی لە مەودایەکی باش لێیەوە دوور بوون.. کەوتە سەر گۆڕەکان و فرمێسکەکانی ئازاد بوون
YOU ARE READING
Crazy On The Street
Action" کاکە بۆچی رێگریم لێ دەکەی ئەوە خەونی منە" ؟!! "" تۆ نابێ ئەو کارە بکەی دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی تێدەگەی؟ "" " نەخێر هەرگیز" "" ههههه سێرکەن لە ڕێگەی خوشکی جیۆن جۆنگکووک چی پارەیەکم بە دەست هێنا ""... """ تۆ هێشتا جیۆن جۆنگکووک نەناسیوە کوڕی نەفرەت...