Pᴀʀᴛʏ( 1 )📜🤎

110 12 102
                                    


چێژ ببین...🤍

زستانی لەندەن هەموو شوێنێک بە بەفر داپۆشراوە هەموو شار وەک تازە بووکێک جلی سپی پۆشیوە دووای ئەوەی تەواوی شەوەکە بەفر باریبوو دووای چەند هەفتەیەک خۆر خۆی نیشانی خەڵکی لەندەن دایەوە و خەڵکی لەخۆشی بەفر بارین و ڕۆژە ڕوناک و جوانەکە هەموویان لەدەرەوەن لەگەڵ ماڵ و منداڵ و ، خۆشەویستانیان ، دڵخوشی خۆیان دەردەبڕن بۆ هاتنی کریسمس کە دوو ڕۆژی ماوە ، خەریکی دروست کردنی شێرە بەفرینە و شەڕە بەفرن ....

بە پێچەوانەی ئەوان لە گەڕێکێکی مام ناوەند کە خەڵکەکەی سادەو دڵسافن ، بە سادەیی خەریکی کردنەوەی دووکان و فرۆشتگاکانیانن و لەناو ئەو گەرەکە سادەیە ماڵێکی خنجیلانەو بچوک هەیە کە دایکێکی سەڵت و کچێکی تەمەن18یاڵ تێیدا دەژین بە ئاسوودەی و بە کامەرانی ، با فزولی بکەین و بڕۆینە ئەو ماڵە خنجیلانەیەو بزانین چی دەگوزەرێت

لۆرا ،لۆرا
هەڵستە خۆت ئامادە بکە ، دەڕۆینە لای داپیرەت

لۆرای خەوتو چاوەکانی بە کزی کردەوەو بەڵام بەهۆی ئەوەی کە دایکی پەردەکەی لادا و تیشکی خۆرەکە دای لەچاوی خێرا دەستی خستە سەر چاوەکانی و بەبێزاری دەستی بە ناڕەزایی دەربڕین کرد

دایکە ئەو پەردەیە دادەوە دەمەوێت بخەوم

دایکی لۆرا بەبێزاری سەیری کچەکەی کرد دەستی لەسەر کەمەری دانا و سەری بۆلای ڕاست و چەپ جوڵاند و دوواتر بەرەو ڕووی سیسەمی لۆرای کچی ڕۆیشت و بەتانیەکەی لەسەر لابرد

هەڵستە تەمبەڵ ، داپیرەت چاوەڕێمان دەکات دەبێت بەزوویی بڕۆین نابێت پاسەکەمان لەکیس بچێت

لۆرا بەخێرایی خۆی خڕ کردەوەو دەستەکانی لەخۆی ئاڵاند چونکە سەرمای بوو

دایکە من نامەوێت بێم ڕقم لە داپیرمە نامەوێت بێم
لۆرا بە عینادی قسەی کرد سەرینەکەی لەسەر ڕوخساری خۆی دانا

چاوەڕێتم لەخوارەوە کچی باش
دایکی لۆرا سەرینەکەی لە لۆرا ستاند و لۆرا لەسەر سیسەمەکەی دانیشت و بەبێزاری سەیری دایکی کرد

بڕۆ خوارەوە منیش وا دێم
دووبارە خۆی بەدەستەوە دا لە ئاست دایکی ، بەگشتی لۆرا کچێکی سارد وسڕە ڕقی لە تێکەڵ بونە بە خەڵکی و نایەوێت کەس قسەی لەگەڵ بکات و بەڕوویدا پێبکەنێت، داپیریشی بە پێچەوانەی لۆرا زۆر دەم بەخەندە و بە گفت و لفتە ، حەزدەکات قسە لەگەڵ نەوەکەی بکات ، بەڵام لۆرا بێزار دەبێت ، بۆیە ڕقی لە داپیریەتی و نایەوێت بڕوات بۆ لای بەڵام وەک هەموو جار "دافنی "دایکی لۆرا بە زۆری کچەکەی دەبات ..

کُــوُڕیـِیِ سَـئآڵْــــیِ (1960)🖤Where stories live. Discover now