Pᴀʀᴛʏ(3)📜🤎

35 9 57
                                    

چێژ ببینن...!


Pov: lora🕊️

بەو پەڕی جۆش و خرۆشەوە خەریکی خواردنی ئەو خواردنەم کە لەپێشمە ، چاوەکانی ئەو دوو کەسەی لەسەر سفرەکە دانیشتون لەشۆکدا کراوەتەوە ، بۆچی من شتێکمە ؟ نازانم تەنها ئێستا زۆر بە تاڵوکەم تا خواردنەکەم بخۆم ، و خێرا بڕۆم بۆ ئەو شوێنەی مەبەستمە ،

وەک منداڵێک کە نمرەکانی وەرگرتۆتەوەو چاوەڕێی ئەو بوکەڵەیەیە کە باوکی یان دایکی بەڵێنی پێیدابوو کە نمرەی باش بهێنێت بۆی بهێنێت چاوەڕێ و بە هەیەجانم

کچم ، ئێمە دەڕۆینە کۆبونەوەیەکی ئافرەتانە حەز دەکەیت بێیت ؟
دایکم پرسی و چاوەڕێی کاردانەوەی من بوون سەیری داپیرمم کرد کە ئەوش زانین خواز بوو

نا دایکە من لێرە دەبم ئەو ماڵە زۆر ئاسوودەم دەکا بۆیە لێرە دەمێنمەوە
دایکم برۆیەکی بەرز کردەوەو بە گومانەوە لێمی ڕوانی ، منیش وەک مشێکیک کە خەریکە دەبێتە نێچیری پشیلەیەک دەترسام ، کە ئاشکرا ببم و بزانن بەنیازی چ کارێکم بە شڵەژاوی ئەو سوبەم دەخوارد کە لەپێشم بوو

پشیلەی سپڵە بۆچی وا ڕەفتارت گۆڕاوە ؟ چیت لەبن سەرە
داکم وتی و سەیردنێکی بکوژانەی پێدام و منیش زیاتر شڵەژام

ننن نا دایکە بەنیازی چی بم من سەر خەوێک دەشکێنم

سەیری دایکمم کە هێشتان باوەڕم پێناکات ، دوواتر سەیری داپیرم کرد ، بەڕوخسارێکی نامۆوە سەیری دەکردم ، وەک سارد وابوو چاوەکانی کز کردبونەوە لەئاستم ، دەمترسێنن سەیرکردنەکانیان دەترسم هەموو شتێک ئاشکرا بکەم

کچم لێی بگەڕێ با لێرە بێ نەوەکەم خۆی دەزانێت چی دەکات
داپیرم وتی خەندەی کرد و چاوەکانی دەبرسکانەوە ، من تا ئێستا بەو چەشنەوە لە داپیرمم نەڕوانیوە ئەو بەتەواوی ئافرەتێکی شۆخ و شەنگە بەس تەمەن غەدری لەجوانیەکەی کردووە ، ڕوخساری پیرەڵەک، و چرچ بووە چاوە شینه کانی هاوشێوەی دەریایەکی پڕ شەپۆڵە ،کە ناتوانی تێیدا نقوم نەبیت ئاخۆ بە گەنجی دڵی چەند لاوی سەرگەردان کردبێت بە شۆخو شەنگیەکەی ، باشە بۆچی هەستەکانم بەرامبەر داپیرم گۆڕاون و هەست دەکەم ڕقم لێی نیە وەک جاران؟ نازانم

دەرگاکەم داخست و دووای ڕۆشتنی ئەوان سەیری ناو ماڵەکەی داپیرمم کرد و لە پەنجەرەکەوە سەیری ڕۆشتنی داپیرم و دایکمم دەکرد تا ون بوون لەبەر چاوەکانم ،

کُــوُڕیـِیِ سَـئآڵْــــیِ (1960)🖤Where stories live. Discover now