Pᴀʀᴛʏ(2)📜🤎

38 8 51
                                    


چێژی لێ ببینن🤍

لۆرای ناڕازا لەهەموو شتێک وا ڕۆژێکە لەلای داپیریەتی بێزار بووە لەخەندەو قسەکانی داپیری داپیرەی هەمیشە قسەی خۆشی بۆ دەکات و دەی دوێنێ و دەیەوێ گفتوگۆ بکات لەگەڵ نەوە بچکۆڵانەو شیرینەکەی بەڵام لۆرا وەک پشیلەیەکی سپڵە وایە جوابی وەفاداریەکەی داپیری ناداتەوە یان جوابی ناداتەوە یان کە جوابیشی دایەوە ، بە ڕەقی جوابی دەداتەوە کەادەکات دڵی داپیری بشکێت ،

لۆرا ئازیزەکەم گەر حەز دەکەی بڕۆ بەناو گوندەکەدا پیاسە بکە
داپیری لۆرا وتی و لۆرا نیگایەکی ساردی تێبڕی و خەریکبوو دووبارە قسەیەک بکات کە دڵی داپیری بهێشێنێت

لۆرا کچەکەم تۆ ون دەبی لەناو گوندەکە بۆیە دەزانم حەز ناکەی بڕۆیت، بۆیە دەتوانی لە باخچەکە بۆخۆت یاری بکەیت
دافنی دایکی لۆراوتی و لۆرا بە توڕەی سەیری دایکیکرد

دایکە من منداڵ نیم تا یاری بکەم
لۆرا بەڕەقی وتی و دافنیش بە ڕوخسارێکی گاڵتەئامێز سەیری لۆرایدەکرد

شێت دەبم لەو ماڵەو لەوگوندە ، سەیرکە دافنی کلارۆس من دەڕۆمەوە ماڵەوە دووای ساڵیتازە
لۆراوتی و دافنی بەڕوخسارێکی کۆمێدی لاسایی لۆرای دەکردەوە تا توڕەی بکات

دەی داف توڕەی مەکە بابۆخۆی بڕواتە باخچەکە هەوایەکی پاک هەڵمژێ تا کاتی نانی نیوە ڕۆ

لەسەر داوای داپیری و دایکی بڕیاری دا بڕوات و لە باخچە بچوکەکەی ماڵە خنجیلانەکەی داپیری پیاسە بکات یاخوت کات بەسەر ببات تا کاتی نانی نیوەڕۆ ، بۆیە ڕۆیشتە باخچە کەو سەیری ئاسمانی کرد و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و لوتی تەزی بەهۆی ئەو کەشە ساردە ، سەیری بەفرەکەی کرد کە تا ئەژنۆکانی هات بوون ، خەندەیەکی کرد بۆیە بڕیاری دا شێرەبەفرینەیەک دروست بکات و کاتی خۆی بەوە بکوژێ ، دەستی کرد کە دروست کردنی ئەو شتەی مەبەستیەتی ، لەماوەی سی خولەک تەواو بوو شێرە بەفرینێکی بچوکی دروست کرد ، بەڵام پێکەنی بەشێوەی شێرە بەفرینەکە چونکە ،

چونکە ڕوخساری نەبوو ، بڕیاری دابەدووای شتێکدا بگەڕێت کە ڕوخساری شێرە بەفرینەکەی پێ دروست بکات ، چاوەکانی بە باخچە بچوکەکەدا گێڕا ، هیچی نەدۆزیەوە ، بۆیە بڕیاری دا بڕواتە ژورەوە تابتوانێ داوای شتێک لە داپیری بکات تا ڕوخساری شێرە بەفرینەکەی پێ درووستب بکات ، هەنگاوی نا بەرەو ژورەوە بەڵام بۆ سانیەیەک چاوی چووە

کُــوُڕیـِیِ سَـئآڵْــــیِ (1960)🖤Where stories live. Discover now